روونکردنەوە بۆ بەرێوەبەرانی ماڵپەری خۆشەویستی لڤین پرێس
Friday, 20/03/2015, 12:00
سڵاو برادەران و بەرێوەبەرانی ماڵپەری لڤین،
ئەو بابەتەی لەسە ر ئەشلی جۆنستۆن بڵاوتان کردۆتەوە هیچ پەیوەندیەکی بە سیدنی مۆرنیگ هێڕۆڵدی ئوسترالی نییە. ئەو بابەتە من نووسیومە و لە رێکەوتی ١٦/٣/٢٠١٥ لە کوردستانپۆست بڵاوم کردۆتەوە. کۆپی هەردوو لینک لە خوارەوە نووسراوە. ئەو بابەتە لە زمانی ئیگلیزی وەرنەگیراوە بەمانییەکی تر تەرجەمە نەکراوە، بەڵکو بابەتەکە لە نووسینی خۆمە. ئەو رۆژنامەییەی ناوتان هێناوە تەنیا وەکو سەرچاوە بەکارم هێناوە بۆ وەرگرتنی زانیاریی.
زۆر ئاساییە ئەو بابەتانەی کە من دەیانوسم پێتان باش بێت بڵاوی بکەنەوە. جێگەی دڵخۆشیمە ماڵپەری تریش هەبێت ئەو بابەتانەی من بڵاوبکاتەوە کە بە ئاراستەی دژ بە سیستەمی سیاسیی سەقەتی هەرێم و گەندەڵییە، من دڵنیام زۆربەی ماڵپەرەکان خۆیان لە قەرەی ئەوە نادەن بڵاوی بکەنەوە، هەرچەندە ئەمە دەبێتە هۆی نزیک بوونەوەی دەنگە نارەزاییەکان لە یەکتری کە هەنگاوێکی گرنگە بۆ کۆدەنگی قەڵەمەکان، بەڵام نابێت بابەتەکە بشێوینن و بە ناوی لایەن یان خەڵکی ترەوە بڵاوی بکەنەوە. دەشبێت ئاماژە بەوە بدەن کە سەرچاوەکەی کوێ بووە و لە کوێ وەرتانگرتووە.
ئەو شتەی کردوتانە شتێکی راست نییە ئومێد دەکەم چاکی بکەنەوەو دووبارە نەبێتەوە.
http://www.lvinpress.com/dreja.aspx?=hewal&jmare=20131&Jor=1http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=4c80465dهیوادارم ئەو نامەییەی من بە دڵێکی فرەوان وەربگرن.
هەر بژین و سەرکەوتوبن
ئاشتی ئیبراهیم ئەفەندی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست