کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەلابەختیار ستایشی تورك دەكات وكلك بۆ پارتی بادەدات

Monday, 19/12/2011, 12:00







هەمو كوردێكی دڵسۆز دەزانێت كە دەوڵەتی تورك دوژمنی گەورەی كوردە بەهەمو شێوەیەك هەوڵی لەناوبوونمان دەدات, نەك تەنها لە توركیا بەڵكو لەهەمو كوردستان ولەهەركوێیەك كورد هەبێت. سەرەرَای بەكارهێنانی چەكی كیمیاوی وناپاڵم بۆلێدان ولەناوبردنی كورد دەستی كردووە بەرَەشبگیری وبەهەزاران رَۆشنبیر وپارێزەر ولاوی كوردی دەستگیركردووە. ئەمە سەیرنییە ویەكەمجاریش نییە كورد ئەمە هەر حاڵیەتی لەگەڵ دوژمن وداگیركەران, سەیر ئەوەیە مەلابەختیاری سەر بەیەكێتی نیشتمانی دەستی هاوێشتۆتە ستایشی تورك وبەباڵایانا هەڵدەدات. مەلای بەرَێز دەڵێت تورك دەستووری پاراستووە وئازادیەكانی دەستكاری نەكردووە. وادیارە كاكی مەلا یان دەستخۆشی لەتورك دەكات بۆ لەناوبردنی كورد یان ئەو كردەوە درَوندە ونامرۆڤانەی دژ بەكورد هیچ پەیوەندی بەئازادییەوە نییە.
قسەكانی مەلابەختیار لە لەفشار وگلەیی یەكانی پارتییەوە سەرچاوە دەگرن ودووپاتكردنەوەی بەردەوامبوونیانە لە پشتگیری لەپارتی وكردەوە نامرۆڤ وتیرۆرستەكانیان. چونكە بەگوێرەی ئیتفاقی سیتراتیجی دەبێت یەكێتی هەر چەپڵە لێَبدات بۆ هەمو كردەوەیەكی پارتی ودەستخۆشی لێبكات بەرانبەر بەو بەشەگەورەیەی بوودجە كە دەستوپێی یەكێتی بەستۆتەوە.ئەو بودجەیەی كە هەمو سەركردایەتی یەكێتی بوونە میلیۆنێر پێی ووازیان لەكوردایەتی هێنا.
مەلابەختیار ویەكیتی وهەمو كوردێك باش دەزانێت كێ پەنا بۆ تۆقاندن وترس وتیرۆر دەبات, كێ پارتێكی شمولی وتاكرَەوە ودەیەوێت خۆی بەتەنها بچەسپێنێت,مەلا باش دەزانێت پارتی, پارتی هاوپەیمان تاقانەیە لەكوشتن وسووتاندن وتیرۆركردن بەڵام بە درۆ وناحەق یەكگرتوو ئیسلامی تۆمەتباردەكات وهێرَشی دەكاتەسەر. ئەمە كلك بادانە بۆ پارتی ودووركەوتنەوەیە لەحەق ولەئەخلاق ولەواقیع.
پارتی كۆمۆنستی عیراق تاكو ماوەیەكی درێژ گەورەترین پارت بوو لەسەر گۆرَەپانی سیاسی عیراق, بەڵام لەبەر گوێگرتن لە بەرپرسانی یەكێتی سۆفیات وكاركردن بە ئەمری ئەوان و لەبەرژەوەندی ئەوان ودووركەوتنەوەیان لەواقعی عیراق و قەیرانەكانی, ئێستا هەمو شیۆعێكانی عیراق ناتوانن تەنها یەك كورسی لەپەرلەمان بەدەستبهێنن.نەك تەنها ئەمە بەڵكو لەناو چوون وچەند دانەیەكیان لەهەولێر بۆ دەرس وعیبرەت ویادگاری پارێزراون. یەكێتێكەی مەلابەختیاریش ئەو رَێگەیەی گرتۆتەبەر وبەتەئكید چارەنووسی لەبرایانی كۆمەنیست باشترنابێت و لە ماوەیەكی كەمدا بۆ هەموان دیاردەكەوێت كە كۆتاییەكەی ئاخرشەرَییە, وپەشیمانی وپەنجەگەزتنیش بێسوودە وبەداد وفریادی كەسناگات. تۆ بڵێی ئەوانیش لەهەولێر جێیان دەبێتەوە؟

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە