کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌ڵبه‌ندی 24 ی راپه‌رین له‌گه‌ڵ شاره‌وانی رانیه‌ ڕێک که‌وتوه‌ بۆ زه‌وی فرۆشتن

Thursday, 10/11/2011, 12:00



زۆر جار لێره‌و له‌وێ به‌رگوێ مان ده‌که‌ویت که‌ حکومه‌ت ده‌ستی به‌ چاکسازی کردوه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بینین پێچاوانه‌ی هه‌موو ئه‌وقسانه‌یه‌ که‌رۆژانه‌ ده‌ی بیستین ئه‌وه‌ی من لێره‌ باسی ده‌که‌م دڵۆ په‌یه‌که‌ له‌ ده‌ریای گه‌نده‌ڵی له‌ شاره‌وانی رانیه‌ ،یه‌کێک له‌ که‌سه‌کانی ناو مه‌ڵبه‌ند پێی راگه‌یاندم که‌ که‌سێک به‌ناوی عمر قادر که‌ جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌ له‌گه‌ڵ به‌ختیاری سه‌رۆکی شاره‌وانی رانیه‌ رێکه‌وتوه‌ بۆ زه‌وی وه‌رگرتن و فرۆشتنی ئێستا پێتان ده‌ڵێن چۆن ئه‌و مامه‌ڵیه‌ ده‌کرێت،دیاره‌ که‌سانیکی زۆر له‌ فه‌قیر و هه‌ژاران ئه‌مری زه‌وی وه‌رگرتنیان هه‌یه‌ نه‌ڵام تائێستا زه‌ویان وه‌رنه‌ گرتوه‌ خۆشتان ده‌زانن هه‌ژاران و فه‌قیران ناتواننئه‌م زه‌ویه‌ وه‌ربگرن که‌ ده‌سه‌ڵات له‌ پشتیان نه‌بێت بۆیه‌ ،عمر قادر هه‌ستاوه‌ به‌ ئه‌مر کڕینوه‌ به‌ پاره‌یه‌کی که‌م که‌ نزیکه‌ی 60 وه‌ره‌قه‌یه‌ دواتر شاره‌وانی به‌ بێ یه‌کو دوو زه‌ویه‌که‌ ده‌دات به‌ عمر قادروو چه‌ند که‌سانێکی مه‌ڵبه‌ند ،ئه‌وانیش به‌ ماویه‌کی زۆر که‌م ده‌ی فرۆشن به‌چه‌ند ده‌فته‌ر دۆلارێک ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ ئه‌ودیارده‌یه‌ باوه‌و بوه‌ته‌ مۆدیل .که‌ له‌هه‌مانکاتدا چه‌ندین رێخراوی به‌ناو مه‌ده‌نی هه‌ن له‌ ناویان ده‌سته‌ی خه‌م خۆرانی رانیه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ته‌نها خه‌م له‌خۆیان ده‌خۆن له‌ رانیه‌ ،ته‌نانه‌ت به‌ گ..... رانیه‌ ناویان ده‌به‌ن.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە