هه‌ر ئاوا بێکاردانه‌وه ده‌بین به‌رامبه‌ر ئێستای ده‌سه‌ڵاتی کوردی و ئازادی خنکان؟
Friday, 20/08/2010, 12:00
مامۆستای گه‌وره‌ی هونه‌ر و ئه‌ده‌بی کوردی هێمنی موکریانی دژی ئێران ده‌ڵێت
داخران ده‌رکی ڕۆژنامه شکاون نووکی خامه
کوردی نووسین حه‌رامه دوژمن ده‌ڵێ بێتامه
دڕان کاغه‌زو ده‌فته‌ر گیران شاعیر‌و نووسه‌ر
ئێستا چیبڵێین باشه به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئازاد خنکێن و خۆپه‌رستان نا یه‌کسانان!؟
داده‌خه‌ن ده‌رکی ڕۆژنامه ده‌یشکێنن نووکی خامه
ڕاستی نووسین حه‌رامه ده‌سه‌ڵات ده‌ڵێ بێتامه
سوتاون پێنووس وده‌فته‌ر کوژراون شاعیر‌و نووسه‌ر!
ئه‌وه ڕاستییه به‌ڵام پاره و ترس چاوی به‌رپرسانی داخستووه. ترس خه‌ڵکی داپۆشیوه زمانی ئازادی بڕیوه. ئازادی سنووری هه‌یه له وڵاتێکی ئازاد که به ڕه‌نج و شانی ئه‌و خه‌ڵکه ئازا‌و و نه‌به‌رده هاتووه‌ته به‌رهه‌م. ئه‌و میلله‌ته ساڵانێکی زۆر چه‌وسایه‌وه ده‌رد، ئازار، ئه‌نفال، به عه‌ره‌بکردن، ته‌حریب... چینه‌ما نه‌یبینێت ئه‌و گه‌ل و ڕۆڵه‌ی نیشتیمان چینه‌ما نه‌یکات بۆ ئازادی که خه‌ونی به هه‌زارن شه‌هیدو شاعیر و نووسه‌رو منداڵ و پیر و گه‌نج و نێر و مێی ڕێگه‌ی ئازادیبوو، له‌کوێن ئه‌وانی به‌زه‌ییان هه‌یه کوان خه‌مخۆران؟ له‌کوێن نووسه‌ر و شاعیران؟ له‌کوێن گه‌نجانی بناغه‌ی نیشتیمان؟ با به‌سبێت خه‌وی ترس هاواری ئازادی کڵپه‌ی به‌سبێت ده‌ریبڕین. ئێستا خه‌ون هاتۆته دی به‌ڵام بۆ ببینین جارێکی‌تر بینێژن بابه‌سبێت ترس و چاوه‌ڕوانی هه‌موومان یه‌کسانبین له‌و نیشتیمانه‌ی که هی هه‌موومانه که خۆمان ئازادمانکردووه با که‌س له که‌س گه‌وره‌ترنه‌بێت برابین ده‌ست له‌ناو ده‌ستبین بۆ ئازادی ژیان و به‌رگریکردنی وڵاتمان با یه‌کسانبین له مافه ڕه‌واکانمان. گه‌ر وانه‌که‌ین وڵاتمان له ترسێکی گه‌وره‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه باوابکه‌ین نه‌وه‌کانی دوای خۆمان سه‌ربه‌رزبن به شانازییه‌وه باسی مێژوومان بکه‌ن نه‌ک تفمان لێبکه‌ین باپێشکه‌وتنیان بۆبکه‌ین هه‌ر بیر له کورسی ده‌سه‌ڵات نه‌که‌ینه‌وه.
زمانی ئاگر
شۆفار ده‌مرم جێدێڵم ئه‌م ژیانه
له‌وڵاتم زمانی ئازادی له گرانه
ناهێڵن ئه‌وه‌ی له‌سینه‌مدایه هه‌ڵیڕژم
پێنووسم ده‌شکێنن ده‌ڵێن ده‌تکوژم
ئاخر چۆن ئاواده‌بێ ئازادی؟
ناهێڵن بنووسم هه‌ستم خه‌فه‌تی
مرۆڤ بۆ دابێژده‌که‌ن ئێوه‌ی ئاویلکه
خۆ رۆژتاندێت نازانن ئه‌ی ساویلکه؟
چه‌ند توول به‌ده‌ستی ئێوه وشکبوو؟
چه‌ند زاروک له‌سێبه‌رتان بێداد بوو؟
چه‌له‌نگو دایه‌ی زۆر دوعاتان لێده‌کات
چونکی مه‌می نه‌ماوه ده‌ڵێ خودابتانبات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست