مێژووی کورد ده‌وڵه‌مه‌ندترین مێژووه له ڕووی گه‌نده‌ڵییه‌وه
Sunday, 10/10/2010, 12:00
پارتی و یه‌کیه‌تی به‌پاڵ پشتی لێپرسراوانی ده‌وڵه‌تی عێراق نه‌وت بۆگیرفانی خۆیان ده‌فرۆشن.
دوای ئه‌وه‌ی به‌ده‌یان جار جه‌ماوه‌ری ماف خوراوی کوردستان ده‌ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌کان بۆ به‌ره‌و باش بردنی ڕوشی ناله‌باری ئه‌م ڕۆی گوزه‌رانی خه‌ڵك ، هه‌روه‌کو کوردستانیان ده‌ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌کان بۆ ڕێچکه گرتنه‌به‌ری ده‌روازه‌یه‌ك که‌بتوانن به ئازادانه داواکاریه‌کانیان بێننه سه‌رچۆك له‌مه‌ڕ ناله‌باری ئه‌مڕۆی هه‌رێمی کوردتان ، تواناکان هه‌رچه‌ند ماون به‌ڵام چاك کردنی ئه‌م داوایانه‌ی جه‌ماوه‌ر سنگی خۆیانی بۆده‌که‌نه قوربانی .له‌چاوه‌روان دان دایه به‌ڵام چ چاوه‌ڕوانیه‌ك ، ئومێدمان به چه‌ماوه‌ر بوو به‌ڵام بۆ هه‌رداوایه‌کی تاکێکی ئه‌م ڕۆۆ هیچ پێش ده‌سته‌یه‌کی بۆ نه‌کراوه. له‌ڕووی ده‌سه‌ڵات دارانه‌وه . وه‌ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر بێ‌توانا بمێننه‌وه! باسێك هه‌یه که‌گوایه، ئه‌وا ناچاردبین داواکان ئاراسته‌ی حکومه‌ت و په‌رله‌مانی عراق بکرێت. به‌ڵام ئه‌م داوایانه‌ش به ده‌یان مانگ چاوه‌ڕوانی هیچ ئه‌نجا مێك به‌رهه‌م ناهێنێت چوونکه ده‌سه‌ڵات دارانی عێراق و ده‌سه‌ڵات دارانی هه‌رێمی کوردستان ، هیچ جیاوازیه‌کیان نیه له‌ڕووی ماف خواردنی هاوڵاتیانی سه‌رتاسه‌ری عێراق به کوردستانه‌وه گۆڕانکاریه‌کانیان له‌یه‌ك ڕوودا خۆیان ده‌بیننه‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که گه‌نده‌ڵی له گه‌نده‌ڵکارانی کوردستانه‌وه په‌ره‌ی سه‌ندبێ تاده‌گاته هه‌موو لایه‌کی عێراقی نافیدراڵ.
کوان ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌و هه‌موو خۆپشاندانه‌ی جه‌ماوه‌ر ده‌یی کرد بۆ به‌دواداچوونی بکوژانی هه‌ردوو شه‌هید سۆرانی مامه‌حه‌مه‌و سه‌رده‌شت عسمان. کێ بوو هاته جواب له‌رووی داواکاریه‌کانی هاوڵاتیان له‌ڕووی ئازادی ڕاده‌ربڕین . گه‌ر وابڕوات کاره‌کانمان زیاتروو زۆرتر چڕتر ده‌بێته‌وه ، دژ به به‌ش خۆرانی کوردستان ئه‌وان کۆڵ ناده‌ن له‌گه‌نده‌ڵ کاری کردن له‌ساڵی 1992هه‌تا ئه‌م ڕۆ ئه‌وان تێده‌کۆشن بۆ گیرفانی پری خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان هه‌ر له‌وساڵه‌وه له ئیبراهیم خه‌لیله‌وه ده‌ستیان کردووه به تاڵانی کردنی وڵاتمان هه‌تا ده‌گاته ئه‌و بیره‌نه‌وتانه‌ی که‌وا به ئاشکرا له‌به‌رچاوی میله‌ته‌وه دروست کران و به‌به‌رچاوی جه‌ماوه‌ره‌وه ده‌رده‌هێندرێت و له‌بازاری ڕه‌شدا ده‌فرۆشرێ بۆ مه‌رامی خۆیان. ئه‌ونه‌وته‌ی که‌له کوردستانی ئازادی من و تۆ و هه‌موو تاکێکی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه ده‌فرۆشرێت له‌بازاڕی ڕه‌شدا. به‌هۆی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌که‌وه ده‌رکه‌وت که‌وا ده‌سه‌ڵات دارانی هه‌رێمی کوردستان به‌پاڵ پشتی ده‌سه‌ڵات دارانی عێراق ئه‌مه ده‌که‌ن بۆ سودوه‌رگرتن له وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی که ده‌چنه سه‌رشه‌قامه‌کان و داوای ئه‌ومافانه ده‌که‌ن که‌وا له‌ناخی کوردا زه‌ووت کراون ئه‌وناخه‌شه سه‌رکرده‌کانمانن .. پێوویسته زیاتر ئارام تر نه‌بیم له‌ڕووی ئه‌وهه‌موو ناپاکیه‌وه که‌وا به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌کرێت له‌لایه‌ن سه‌رکرده کورده‌کانه‌وه..... واباشه داوکان به‌رز بکرێنه‌وه بۆ هه‌موو ئه‌و ووڵاتانه‌ی که دڵسۆزی کوردن وه ده‌سه‌ڵات دارانی هه‌رێمیان پێ بناسێنین که‌چۆن به‌ناوی ئێمه‌ی ماف خوراوه‌وه خۆ‌یا ناساندوه پێیان. وه‌یان هه‌موومان ده‌ست خه‌ینه ناوده‌ستی یه‌ك و چالاکانه هۆشمان به‌رینه‌وه به‌رخۆمان تابتوانین به‌هیمه‌تی یه‌کتری ڕاوه‌دونیان نێین به هه‌ڵمه‌تی ڕاپه‌ڕینێك بۆ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی کوردستان، چونکا ئه‌مانه کات به‌کات و ساڵ به‌ساڵ خوێنی هاڵاتیانیان ڕشتووه له‌پێناو مه‌رامه‌کانیان بۆ خۆیان و بنه ماڵه‌کانیان زۆرما بیست و زۆرمان نوسیه‌وه مێژووی کورد ده‌وڵه‌مه‌ند ترین مێژووه له‌ڕووی گه‌نده‌ڵیه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست