کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حیزبی شیوعی له‌ کاتی شه‌ڕی ناوخۆدا باره‌گاكانيان له‌ سلێمانی ناونابوو (كۆميته‌) له‌ هه‌ولێرش ناویان نابوو(ناوچه)‌

Sunday, 27/11/2011, 12:00


كوردستان پۆست/ په‌يامنيری هه‌ولێر

وه‌ڵاميك بۆ روونكردنه‌وه‌ چه‌واشه‌كاريه‌كه‌ی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی راگه‌ياندنی حزبی شيوعی كوردستان، به‌ڵێ حه‌يده‌ر فه‌يلی تيوه‌گلاوه‌ له‌ گه‌نده‌ڵيیه‌وه‌

پاش تێپەڕبوونی زياتر له‌ 2 هه‌فته‌ تازه‌ هاوڕێیانی حزبی شيوعيی، بۆ به‌رگريكردن له‌ هاوڕێ (حه‌يده‌ر شێخ عه‌لی) ناسراو به‌ حه‌يده‌ر فه‌يلی هاتوونەتە گۆ و لە  وەڵاميكی كال و كرچ و لاوازدا هێرش دەکەنە سەر کوردستانپۆست ئەمیش بۆ داپۆشينی گه‌نده‌ليه‌كانی حه‌يده‌ر فه‌يلی وه‌زيری پيشووتری گواستنه‌وه‌ و گه‌ياندنی كابينه‌ی چواره‌م كه‌ نيچيره‌ڤان بارزانی سه‌رۆكايه‌تی ئه‌و كابينه‌يه‌ی ده‌كرد.

سه‌ره‌تا من وەکو پەیامنێری کوردستانپۆست لە هەولێر به‌به‌لگه‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنم، كه‌ چۆن و به‌ چ شێوه‌يه‌ك حه‌يده‌ر فه‌يلی وه‌زيری گواستنه‌وه‌و گه‌ياندن رازيكرا ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو دام و ده‌زگاكانی بواری گه‌ياندنی(ئه‌رزی) ته‌له‌فونی نۆرمال، كه‌ به ‌وايه‌ر بۆ مالان و دام و ده‌زگاكان راكيشرابوو، بكرێته‌ كه‌رتی تايبه‌ت و به‌ناو كۆمپانيايه‌كه‌ی ئه‌هالی و تايبه‌ت كه‌ نه‌ۆرز و تێل ناسراوه‌، خاوه‌نه‌كانی كه‌ چه‌ند كه‌سێكی سه‌ربه‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانیيه‌، له‌وانه‌ سيروان بارزانی و مه‌سرۆر بارزانی سه‌رباز هه‌ورامی له‌ جياتی نيچيره‌ڤان بارزانی و فازيل ميرانیيه‌وه‌، ئه‌و بواره‌ مه‌زنه‌ی حكومه‌تی هه‌ريم، كه‌ موڵكی خه‌لكی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كرايه،‌ كه‌رتی تايبه‌ت و يه‌ك قرۆشی نه‌چووه‌ گيرڤانی ئه‌م حكومه‌ته‌وه‌، له‌ كاتيكدا ده‌بوو %51 به‌ پێی ياسای وه‌برهێنانی هه‌ريمی كوردستان له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌ريم تۆمار بكرايه‌، ئه‌مه‌ش نه‌كرا، ئه‌وه‌ش ته‌واوی ئيشوكاره‌كانی راپه‌ڕاند (ره‌شاد عومه‌ر) جيگری وه‌زيری گواستنه‌وه‌ و گه‌ياندن كه‌ سه‌ر به‌ پاراستن بوو ئيشه‌كانی ته‌واو كرد.
تا ئه‌وه‌ی چه‌ندين كارمه‌ند و ته‌كنيكارو ئه‌ندازيارانی به‌ويژدان، بەرامبەر بەو هه‌ڵوێسته‌ نائه‌خلاقيی و گه‌نده‌ڵكاريیه‌ وه‌ستانه‌وه‌، به‌لام جه‌نابی حه‌يده‌ر فه‌يلی، هەروه‌ك سه‌رچاوه‌يەک، کە به‌رپرسێكی گه‌وره‌بوو له‌و وه‌زارته‌ پێیڕاگه‌ياندين، كه‌ جگه‌ له‌وه‌ی %5 ی ئەو كۆمپانيا ئه‌هالیيه‌ بۆته‌ پشكه‌ به‌شی هاورێ حه‌يده‌ر فه‌يلی.. (الرفیق المناچل حیدر علی فیلی).

هه‌ر بۆ زانينی خوينه‌ران و راگه‌ياندنی حزبی شيوعی كوردستان، (ره‌شاد عومه‌ر) دوای خانه‌نشينكردنيش به‌ پله‌ی بريكاری وه‌زير ئيشتاش به‌ريوه‌به‌ری ئه‌و كۆمپانياه‌ ئه‌هلیيه‌ كه‌ له‌ %60 بۆته‌ مولكی پاراستن .
ئه‌ی بۆ ناپرسن به‌ڕيوه‌برێكی گشتی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ بۆچی نارديانەوه‌ بۆ ماڵێ، دواتريش برديان فرۆخانه ‌و ئيستاش هيناويانه‌ته‌وه‌ بۆ ناو وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌ياندن؟!
جەعفەر فەیلی لە شەڕی ناوخۆ و کاتی ئابڵوقەدانی شاری هەولێردا، بە لۆری بەناوی ئەرزاقی حیزبی شیوعی خواردەمەنی و شەکری دەهێنا بۆ هەولێر، ئەو کاتەی کە کیلۆیەک شەکر گەیشتبووە 100 دینار، دەیفرۆشتەوە، ئایا بۆ لێپرسینەوەتان لەگەڵدا نەکرد؟ ئەی بۆ لێپرسینەوەتان لەم هاوڕێ تێکۆسەرەتان نەکرد، کە هەرچی خزم و کەسوکاری خۆی هەیە، زەویی و پلە و خانەنشینی بۆ بڕیوەنەتەوە و هەموویان لە بەغداد و هەولیر دەولەمەند کردووە؟ ئەی بۆچی وەکو حیزب بەدواداچوونتان لەسەر ئەو پاسەوانانە نەکردووە کە زۆربەیان خزمی خۆین، یان هەندێکیان لە بەغدا دانیشتوون ئەم لە هەولیرەوە وەکو پاسەوان موچەیان بۆ وەردەگرێت؟ هەروەها سەیارەیەکی دوایین مۆدێلی بۆ کچەکەی کڕیوە بە ١٨ هەزار دۆلار. هەموو جارێک کە خاوەنی نەورۆز تیڤی کۆم چووبێت بۆ لای، لە ناو وەزارەتەکەیدا بەرتیل و پارەی داوە بە فەرمانبەر و کارمەندەکان، یان کۆمپیوتەری داوە بە جەنابی رەفیق حیزبییەکەتان حەیدەر فەیلی، لە بەرامبەر ئەوەشدا حەیدەر فەیلی هەموو کەرەستەکانی حکومەتی لە خزمەت ئەو کۆمپانیایە داناوە، لەوانە بورجەکانی عکومەتی داوە پێیان لە کاتێکدا ئەو کۆمپانیایە هیچ پەیوەندییەکی بە حکومەتەوە نەبووە. ئەی بۆ ئەمە چی دەڵێن؟
حیزبی و شیوعی كوردستان و هاورێكه‌تان كه‌ زياتر له‌ 20 ساڵه‌ له‌ كابينه‌ يه‌ك له‌ دوايیه‌كه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دواتريش له‌ گه‌نده‌ليانه‌ بێ به‌ری بكه‌ن..هه‌موو كه‌س ده‌زانێت كه‌ حه‌يده‌ر فه‌يلی 3 جار زه‌وی 600 مه‌تری له‌ گه‌ره‌كی وه‌زيرانی هه‌ولير ناسراو به‌ به‌ختياری وه‌رگرتووه‌.. ئه‌ی باسی ئه‌و يه‌ك مليۆن دۆلاره‌ بۆ ناكه‌ن كه‌ به‌ واژووی نيچيره‌ڤان بارزانی بۆ حه‌يده‌ر فه‌يلی و دروستكردنی خانه‌وه‌كه‌ی خه‌رج كراوه‌..
كورد واته‌نی خه‌ريكه‌ وه‌ك نه‌عامه‌ سه‌رداده‌نوێنن و هیچ لە کاری گەندەڵیی ئەو هاوڕێ گەندەڵەتان ناپرسنەوە؟
بۆیە من ناچارم بپرسم كه‌ی هاوريانی حیزبی شیوعی واز له‌مبه‌رو ئه‌وبه‌ری جۆگه‌كه‌ دەهينن، حیزبی شێوعی ئەوەندە دوو روو و دووفاقەیی کار دەکەن، له‌ شه‌ڕی ناوخۆ له‌ سليمانی باره‌گاكانيان ناونابوو (كۆميته‌) له‌ هه‌وليرش ناویان نابوو (ناوچه)‌.. ئه‌ی بۆ ئه‌مه‌ چ ده‌ڵێن؟!
ئه‌وه‌ی دوێني هاوڕي حه‌يده‌ر فه‌يلی كردويه‌تی ئه‌مرۆ هاوڕێ (زيره‌ك كه‌مال)يشی چۆتە سه‌ر، ئەوەتا ئەوەندە دوو روون، بۆ ئه‌وه‌ی بڵێ دكتۆر به‌هه‌رم هه‌موو قسه‌كانی كرداره‌، له‌ چه‌ند ژماريه‌كی رۆژنامه‌ی ئاسۆ و سايتی خه‌ندان وتارێكی پياهه‌ڵدان و ماستاو كردنی به‌ (روناكی) دايكی دكتۆر به‌رهه‌م سالحدا نووسيبوو، ئيمه‌ شه‌رمان ده‌كرد...ئيتر نازانين ئه‌ی بۆ ئه‌و ماستاوكردن و گه‌نده‌ڵه‌ی (زيره‌ك كه‌مال)ی بليمه‌ته‌كه‌تان چ ده‌لين..
ئه‌گه‌ر حیزبی شیوعی واز لەم زمانە ناشرین و راگەیاندنەیان هەڵنەگرن، ناچاردەبین له‌ سه‌ری برۆین شڕ و شيتالتان له‌ سەردەمی كه‌مال شاكرەوە ده‌خه‌ینە‌ به‌رده‌ستی خوينه‌ران و رايی گشتی.
 لە کۆتاییدا ئەگەر حیزبی شیوعی راست دەکات، با بفەرموێت ناوی هەموو پاسەوانەکانی حەیدەر فەیلی بڵاوبکاتەوە، بەتایبەتی برا و برازا و خوشکەزاکانی کە لە بەگدا دادەنیشن، هەموویان موجەیان هەیە و زەوییان وەرگرتووە؟
دووەم بە دواداجوون لەسەر داهاتوو موڵک و ماڵی عەیدەر فەیلی بکەن؟


*************************************
ئەمەی خوارەوەش روونکردنەوەکەی حیزبی شیوعی عێراقییە کە لە سایتەکەی خۆیاندا بڵاویان کردۆتەوە

بە ناوزڕاندن ئەم کاروانە راناوەستێت
روونکردنەوەیەی مەکتەبی راگەیاندن لەدژی تەشهیرکردن بە هاوڕێ حەیدەرشیخ عەلی
پێ دەچێت هەندێک کەس دەیەوێ بەتێکەڵکردنی کارتەکان‌و ناوزڕاندنی حزبە‌و کەسە تێکۆشەرەکان جێگایەک بۆخۆی بکاتەوە، کەبێ گومان بەم رێگایە تەنها شەرمەزاری بۆ دەمێنێتەوە.
ئەمە چەندەمین جارە، ناوە ناوە چەند کەسێکی دیاریکراو لەماڵپەڕە رووزەردەکان‌و رووپەڕی هەندێک میدیای(سێبەر)!! بەناوی خواستراوەوە، هێرشی ناڕەوا دەکەنە سەر حزبی شیوعی‌و کادیرو سەرکردە تێکۆشەرەکانی‌و ئەوەندەش جورئەتیان نیە کە بەناوی راستەقینەی خۆیان گفتۆگۆیەک بکەن، بەڵکو زۆرترسنۆکانەو جاسوس ئاسا لەپشتی پەردەوە هێرشیی ناوزڕاندن‌و تۆمەت هەڵبەستن‌و درۆدەلەسە بڵاودەکەنەوە، مەبەستەکەش چاوهەڵنەهاتن‌و خۆبەبچوک زانینە لەبەرامبەر خەباتی پڕلەقوربانیدانی حزبی شیوعی‌و سەرکردەو تێکۆشەرەکانی.
دواین هێرشی ناڕەوا ، کراوەتە سەر هاوڕێ حەیدەر شێخ عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی‌وهەرچی تۆمەتی ناشرین هەیە خراوەتە پاڵی، ئەمەش گوایە بەشێک لەقەسەکانی لەسەرچاوەیەک لەرادیۆی ئازادی پشتراستکراوەتەوەتەوە.
مەکتەبی راگەیاندن‌و رۆشنبیری حزبی شیوعی کوردستان دوای تەدقیقکردنی لەمەسەلەکان، بۆی دەرکەوت کە ئەم بابەتەش کەلەسایتی(کوردستان پۆست)دا بڵاوکراوەتەوە درێژەی هەمان زنجیرەی هێرش‌و دژایەتیکردنی حزبی شیوعیە، کە هەندێک لەو هێرشانە شەخێییەو هەندێکی دیکەشی سیاسیە(ناوەندی سیاسی نادیار)ە بێ ناوهێنانی خۆیان درێژە بەم کارە پیسانەیان دەدەن.
هەرچەندە، هاوڕێ حەیدەر شێخ عەلی پێویستی بەداکۆکیکردن نییە، چونکە ئەم مرۆڤە شیوعیە بەدرێژای تەمەنی یەکێک بووە لەتێکۆشەرانی رێگای ئازادی‌و عەدالەتی کۆمەڵایەتی‌و چەسپاندنی دیموکراسییەت‌و چەندین ساڵی تەمەنی خۆی لەزیندانەکانی بەعس‌و رژێمەکانی دیکە...لەپێناو کێشەی رەوای گەلەکەی بەسەر بردووە، لەژیانی شەخێیشیدا زیانی بێ کۆتایی پێگەیشتووە، بۆیە مەکتەبی راگەیاندن تەنها روونکردنەوە لەسەر ئەوە دەدات کەپەیوەستە بەرادیۆی ئازادیی، کەتەئکید دەکاتەوە کە هیچ کەسێک لەرادیۆ ئازادی نەهیچ جۆرە لێدوانێکی بۆئەم ماڵپەڕە داوە یان هەرجۆرە پەیوەندییەکی لەگەڵیاندا هەیە، بۆیە ناوهێنان‌و ئاماژەکردن بەمجۆرە سەرچاوە ناڕاستانە تەنهاشێًوازێکی دیکەییە لەنائەخلاقیەت بەپیشەی رۆژنامەنووسی، ئەگەر ئەم جۆرە کەسانە واهەست دەکەن کەکاری رۆژنامەنووسی دەکەن، هەرچەندە ئەم جۆرە نووسین‌و تەشهیرانە تەنها لەکاری جاسوس ئاسا‌و پیاوانی میدییای (سیًبەر) دەوەشێتەوە.

هەر بەم بۆنەیەوە داوا لەهەموو شەرەفمەندان دەکەین کەبەرامەبەر بەم نووسینانە بەهەست بن و دەست خەڕۆنەبن‌و لەگەڵ ئێمە شەرمەزاریان بکەن.

مەکتەبی راگەیاندن‌ورۆشنبیری
حزبی شیوعی کوردستان
26/11/ 2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە