کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به‌ زۆر پاره‌ له‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ده‌سه‌نێت

Thursday, 19/07/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 5 هه‌ولێر
ئه‌مه‌ دووه‌مین جاره ‌له‌ناو ده‌زگای خێرخوازی بارزانییه‌وه ‌له ‌سه‌ڵاحه‌دین ‌په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ده‌كریت ، كه ‌شێخ عه‌زیزی سه‌رۆكی ده‌زگای خیرخوازی بارزانی و موسا ئه‌حمه‌د جیگره‌كه‌ی، زۆربه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند و بازرگانی و سه‌رمایه‌دارانی هه‌ولیر و بادینانیان هه‌راسان كردووه‌، به‌نامه‌ی تایبه‌ت دوای سه‌رانه‌یان لێده‌كه‌ن بۆ ئه‌و ده‌زگایه‌.
‌ده‌زگای خیرخوازی بارزانی بۆته‌ ده‌زگای سه‌رانه‌سه‌ندن له‌ خه‌ڵكی پاره‌داری هه‌ریمی كوردستان، له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا مانگدا ئه‌م ده‌زگایه ‌زیاتر له ‌10 ملیۆن دۆلاری وه‌ك سه‌رانه ‌له‌ خودان و كۆمپانیاكانی هه‌ولێر سه‌ندووه‌.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه‌، كه ‌زۆربه‌ی ئه‌ندامان و كارمه‌ندانی ئه‌و ده‌زگایه‌ هه‌ست به‌سوكایه‌تی ده‌كه‌ن، به‌وه‌ی بۆ سه‌رانه‌سه‌ندن ده‌یانیرنه‌ ئه‌و شوێنانه‌.
شایانی باسه ‌حه‌سه‌ن دانیشڤه‌ر كه‌ یه‌كێكه ‌له‌و كارمه‌ندانه‌ی ئه‌و ده‌زگایه‌ ‌له‌سه‌ر پاره‌خواردن له‌ ئیرانه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌لهاتووه‌ ئێستا ئه‌وه‌یش كراوه‌ته‌ كارمه‌ندی ئه‌و ده‌زگایه ‌و مووچه‌ی سه‌رانه‌وه‌رگرتن وه‌رده‌گرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش زانراوه ‌تا ئێستا به‌ پاره‌ی سه‌رانه‌ وه‌رگرتن 12 سه‌یاره‌ی وه‌نه‌وشه‌ بۆ كادره‌كانی ئه‌و ده‌زگایه‌ كڕاوه‌ كه ‌بارزانیین و خانوویه‌كیش به ‌30 ده‌فته‌ر دۆلار بۆ موسا ئه‌حمه‌د كراوه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌ بودجه‌ی كوردستانیش زیاتر له‌12 ملیۆن دۆلاریان به‌ناوی جۆراوجۆره‌وه ‌بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌.
ئه‌وه‌ش زانراوه ‌ده‌وڵه‌مه‌ندیكی خۆشناوی هه‌ولێری تا ئێستا به‌زۆر 300 ده‌فته‌ر دۆلاری لێوه‌رگیراوه ‌و به‌نیازه ‌له‌ ڕقی ئه‌و ده‌زگایه‌ كوردستان جێبهیڵێت، چونکه‌ به‌رده‌وام ده‌چنه‌ سه‌ری و داوای پاره‌ی لێده‌که‌ن.
شایانی باسه‌ بنه‌ماڵه‌ی به‌ناوی ئه‌م ده‌زگایه‌ و خزمه‌تکردنی گۆڕی مه‌لا مسته‌فا و ئیدریس، بنه‌ماڵه‌که‌یان مانگانه‌ 450 هه‌زار دۆلاریان له‌ بودجه‌ی کوردستان بۆ بۆ حه‌مایل خان بڕیبوویه‌وه‌، دوای مردنی حه‌مایل ئیستا پاره‌که‌ نازانرێت کام له‌ ژن، خوشک، یان کچه‌کانی مه‌سعود وه‌ریده‌گرن، ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت که‌ ئه‌و پاره‌یه‌ش وه‌کو دزیی لاده‌درێت و ره‌وانه‌ی بانکه‌کانی ده‌ره‌وه‌ ده‌کرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە