48 کاتژمێر پێش دەنگدان
Wednesday, 18/09/2013, 12:00
ئەم سەرکردە کامل بۆیاخانەی شاخ وەک هەر کرێکار و دەستگێڕ و حەماڵێکی شار سبەی ساڵحان لەبەردەم مزگەوتی گەورەی کاک ئەحمەدی شێخی سلێمانی و شێخەڵای هەولێردا لەپاڵ کرێکارە بێکارەکاندا ئاگرێکیان بە مەقبا و تەختەی بەقاڵەکان کردۆتەوە و چاوەڕێی پیکابێکن بیان بات بۆ کار، وەک هەر شۆفێرێکی تەکسی لەبری سەیرانی قۆپی قەرەداغ و سەری ڕەش وەستاون بۆ وەرگرتنی بەنزین ، لەقرچەقرچی گەرمای نیوەڕۆشدا خۆیان و خێزانە شۆخەکانیان لەبەردەم عەیادەی دکتۆرەکاندا سەرەبڕی ناکەن و وەک هەر هاوڵاتیەکی سادەی زەرایەن و هەڵەبجە و چەمچەماڵ و زاخۆ و هەولێر چاوەڕێی سەرەی عەمەلیاتن لە نەخۆشخانە حکومیەکان.
ئەم سەرکردانە واز لە شەرعیەتی شۆڕشگێری شاخ دێنن و هەرچی بازرگانی و تەندەری حیزبی کۆمپانیاکان هەیە دەیدەنە دەست ئەو حوکمەتەی پاش هەڵبژاردن دەستبەکار دەبێت، هەر هەموویان سوێند بە گۆڕی هاوڕێ شەهیدەکانیان دەخۆن حسابی بانقی نهێنیان نیە نە لە ناوەوەی ووڵات لەدەرەوەی تەنها خاوەنی ئەو مووچەیەی گیرفانیانن کە تانیوەی مانگ بەهەزار کولەمەرگی بە ئاخ و ئۆفەوە بەشیان دەکات و ١٥ ڕۆژەکەی تر ئەسپێ لەباخەڵیاندا سەوزەخانم دەڵێت.
ئەم سەر بۆزانەی شاخ بۆ ڕاییکردنی داواکاری خەڵک شەق دەدەن لە داری بەردەم بازگەکانی مەکتەب سیاسی و دەزگا حکومیەکان و هەر هاوڵاتیەک گلەیی و گازندەی هەبێ بێ سێ و دوو دەیبەنە ژوورەوە و گرفتەکانیان لە دروستکردنی زەلاتەیەک ئاساناتردەبێت و بە لەحزیەک بۆی چارەسەردەکەن.
_ ئەمانە پارە ، مۆبایل ، دەمانچە ، ماکسی ، نەعلی تاکەوتاک وەک دیاری دەبەن بۆ ماڵە فەرامۆشکراوەکانی خانوەقوڕەکان و هەزاران سوێند بە گۆڕی شەهیدان دەخۆن چی داوا بکەن بۆیان جێبەجێدەکەن.
_ له‌گه‌ڵ منداڵه بێنازه‌کان ده‌بنه‌وه منداڵ،له‌گه‌ڵ کچ وکوڕهگهنجه خێرنه‌دیوه‌کان شه‌کراوی هاوسه‌رگیری ئه‌خۆنه‌وه وگاوانی ده‌گرن و سه‌رچۆپی بۆ ئه‌وان جێ ئه‌هێڵن.
_ قفڵی ده‌رگای زیندانیهنهێنی وتاریکه‌کانی حیزب ئه‌شکێنن ئەوەی خوانەخواستە بەگومانێک گیراوە دەیبەنەوە ناو کەسوکاریان .
_ له‌گه‌ڵ ژنهخۆسووتێنهرهکان به‌شه‌ق ئه‌که‌ونه سه‌روگوێلاکی عه‌لادین وزۆپا وبوتڵهغاز وپهرهمێز ودوایش په‌لی تاوانباره سمێڵ ڕه‌شکراوه‌کان ئه‌گرن وئه‌یان بەنە به‌رده‌م دادگای سه‌ربه‌خۆ وداوای مافی زه‌وتکراوی کچان وژنانیان بۆدەکەن.
_ پۆست له موسته‌شار وکۆنهبهعسی و جاشقه‌ڵه‌مه‌کان ئه‌سێننه‌وه،ڕسوایان ئه‌که‌ن وئهیانبهنه به‌رده‌می دادگای گەل وهه‌موویان به سزای شیاوی خۆیان دەگەیەنن .
_ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وئاو وکاره‌با و وەزارەتەکەی (سەلام هەورامی) وەزیری سامانە سروشتیەکان جادهوکۆڵانهکان قیرتاو ئه‌که‌ن وچاڵه گۆم به‌ستووه بۆگەنەکان پڕئه‌که‌نه‌وه، محاویله‌ی کۆڵانه‌کان چاک ئه‌که‌ن،ماڵ به‌ماڵ ئه‌گه‌ڕێن وتانکی وبهلوعهی ژه‌نگاوی ئه‌گۆڕن وبه‌یه‌ک ته‌له‌فۆن لەبری ئاو کۆفی و قاوەو نسکافی تەقدیمی خەڵک دەکەن .
_ هەرچی سندوقی زێرابی ئەم ووڵاتە هەیە نایەڵن ئاوی خواردنەوە تێکەڵی پاشەڕۆ ببێت و لەوسەرەوە ئاوی دەبەی مەعدەنیان بۆ بەرهەم دینن.
_ لەکۆڵانە چەپو چیڕەکانی شار و شارۆچکەو گوندە هاوچەرخە بەهەشتیەکاندا مارکەی تۆپی ٢٠١٣ ی یاریزانی مێژوو (مەلا مستەفای بەرزانی) بەسەر منداڵە بێنازەکاندا دابەش دەکەن ، ماڵ بەماڵ دەگەڕێن و لەجەڕەسی دەرگاکانیان دەدەن تا منداڵەکانیان لە یاریگیا سەوز پۆشەکەی (مام جەلالدا) بەشداری یاری ئۆلۆمپی بکەن ، ئەم بەناو سەرکردانەی شاخ هێندە دڵفراوانن خۆیان دەبن بە گۆڵچی یاریەکەو ١٠٠ گۆڵیشان لێ بکرێت بە ڕۆحی ڕیازی وەری دەگرن .
ئەم خۆ بەسەرکردە سنگ دەرپەڕیوە جل خاکیانە پێش ئەم پایزەی هەڵبژاردن بەنیازبوون بۆ گه‌شتیاری وجوانکاری پێست ولوت ولابردنی چه‌وری سکی خۆیان وخانهوادهکەیان سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بکه‌ن، بەڵام دڵیان بەرایی نەهات چونکێ به‌نیازن له‌گه‌ڵ پیرو پەک کەوتەو بێ جێگاکانی ووڵات لە شەقامە قیرە گەرمەکان لەسەر کارتۆنێک سەرخەوێک بشکێنن.
ئەم خەتیبە درۆبێژە دێرینانەی شاخ نیوه‌ڕوان،ئێواران وڕۆژانی پشوو ناچنه یانه وشوێنی حه‌وانه‌وه‌ی تایبه‌تی ڕازاوه وئیتر ده‌م له مه‌شروبی گرانبه‌هاش ناده‌ن،به‌ڵکو هه‌ر شه‌وه‌ی له گوندێک و له‌ناو دێنشینه‌کانی پشت وپه‌نای دوێنێیاندا ڕۆژئهکهنهوه وباسی هه‌ره‌وه‌زی شان به شانی جوتیاران ئه‌که‌ن،باسی سه‌رده‌می شۆڕشی ڕزگاریخوازی،داستانه‌کانی، گه‌وره‌یی شه‌هیده‌کانی،پیرۆزی تاقم وتفه‌نگی پێشمه‌رگه وهێزی به‌رگری،باسی له‌ژماره نه‌هاتووی کێچ وئه‌سپێ وڕۆژگاری سکی برسێتی خۆیان وئهوانەی دەلیلی ئەوان بوون دەکەن ، له‌گه‌ڵ باڵنده وگیانهوهره ڕاونهکراوهکانی کوردستاندا گه‌رمیان وکوێستان ئه‌که‌ن و له لووله‌ی تفه‌نگ وتاپڕ وقهنناسهکانیانهوه له‌جیاتی گولله گوڵ ئه‌بارێنن.
ئەم خۆ بەسەرکردانەی کە هەمیشە لە مقەڕەکانی دوای دواوەوە چوارمشقی پاڵیان دابۆوە بە حسابی خۆیان دوای هیلاکیەکی سەختی خەباتی پارتیزانیان و پاش ڕەنگ زەردبوونیان بۆ کەمپینی هەڵبژرادنی ٢١-٩ وەک پشوو بە کەژاوەی پاسەوانەکانیەوە سەیارەکانیان پڕدەکەن لە گۆشتی جیاجیای خۆشکراو و بە ئەنواعی مەشروبی گرانبەهاو مەزەی بەتامەوە پشوویان ده‌به‌نه شاخ لای ماڵه هه‌واره‌کان و دەبنەوە به پێشمه‌رگه‌که‌ی حه‌فتا وشه‌ش و شۆڕشی نوێ.
دوای هەڵبژاردن ئیتر کوڕم دەوێت سەیری دەموچاوی گرژومۆنیان بکات ، پیاوم دەوێت دەست بکات بەگیرفانی نوقاویاندا، پیاوم دەوێت نیوەڕۆش سەربکات بە مەکتەبەکەیداو بە سکرتێرە بەنازەکەی بڵێت دەمەوێت کاک فڵانەکەی خۆ بەدێرین زان ببینم .
ڕزگار ساڵح
هۆڵەندا
ئەنیشخەدە ١٨-٠٩-٢٠١٣
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست