کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مالیکی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ په‌که‌که‌ ده‌کات و کاك مه‌سعود و مام جه‌لالیش له‌ خه‌می تاکی خۆیاندان!

Sunday, 17/05/2009, 12:00


دوژمنانی کورد هه‌ر له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ ده‌می تیمساح ئاسایان کردۆته‌ کوردو هه‌ر که‌ پێی گه‌شتن ئاودیوی ده‌که‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ به‌م شێوه‌یه‌و به‌رده‌وام ده‌ممان له‌به‌رانبه‌ردا کراوه‌یه‌ سه‌رکرده‌کانی کوردیش نه‌یانتوانیه‌وه‌ یه‌کڕیزی خۆیان بپارێزن له‌به‌رانبه‌ر به‌رگری کردن له‌ میلله‌ته‌که‌یان! به‌ڵکو هه‌ریه‌که‌و له‌ترسی خۆی به‌لایه‌کدا ڕایکردووه‌و ئاگره‌ سوره‌ له‌خۆم دووره‌یان بووه‌! مێژوو ئه‌م ڕاستیه‌ی سه‌لماندووه‌و ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یکیشی کردبێت زۆرێکی خۆمان له‌بیرمانه‌و ناتوانین چاوی لێ بنوقێنین و ده‌زانین چۆن یه‌کێتی و پارتی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تاکی خۆیان و مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵات به‌بێ ڕه‌چاوکردنی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوی کورد چۆن به‌رگریان له‌خۆیان کردووه‌و له‌کاتی ته‌نگه‌تاویدا په‌نایان بۆ دوژمنانی کورد بردووه‌، هه‌ر له‌ پێناو مانه‌وه‌و تاكڕه‌وی خۆیاندا، شه‌ڕه‌کانی ناوخۆ زیندووترین نمونه‌ی ئه‌م ڕاستیه‌ن.
هه‌رچه‌ند زۆرێك ئێسته‌ دڵخۆشه‌ به‌م جۆره‌ سه‌ربه‌خۆییه‌ی که‌ ئێسته‌ ده‌ستمان که‌وتووه‌، به‌ڵام نابێت لۆمه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ش بکرێن گه‌ر دڵی پێ خۆش نه‌که‌ن نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ حه‌زی پێ نه‌که‌ن به‌ڵکو له‌به‌ر ناوه‌رۆك پوچی و هه‌ڵنه‌سان به‌ئه‌رکه‌ نیشتمانیه‌ ڕاسته‌قینه‌کان، ئه‌ویش هه‌ر حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ که‌ چۆن سه‌رکرده‌کان به‌تایبه‌تی کاك مه‌سعود و مام جه‌لال که‌ چۆن تا ئێسته‌ هه‌ر له‌سه‌ر کورسی پاشایه‌تی نه‌هاتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌و وه‌ ناشیانه‌وێت بۆ هیچ که‌سیش ئه‌و کورسیه‌ چۆڵ بکه‌ن، ئه‌گه‌ر که‌سی به‌رانبه‌ر به‌چه‌ند جاری ئه‌وان لێهاتوو وه‌ کوردیش بێت، سه‌رقاڵی ئه‌م دوو سه‌رکرده‌ به‌ بنیات نانی تاکی خۆیانه‌وه‌ کاریگه‌ری ته‌واو وه‌ به‌رچاوی کردۆته‌ سه‌ر کورد، پێم وا نی یه‌ که‌سیش له‌مه‌دا له‌گه‌ڵمدا نه‌بێت مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ پاره‌ی ئه‌م دووانه‌ به‌رقوڕگی گرتبێت.
له‌م دانیشتنه‌ی دوای نێوان چوار حیزبه‌که‌و کاك مه‌سعوددا مامۆستا سه‌اح الدین ئه‌میندای گشتی یه‌کگرتووی ئیسلامی و سه‌رۆکی لیستی خزمه‌تگوزاری و چاکسازی، به‌ڵێنی به‌ کاك مه‌سعود داوه‌ که‌ خۆیان بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌ڵ نه‌بژێرن، هه‌رچه‌ند ئه‌م قسانه‌ی مامۆستا سلاح الدین زۆر هه‌ڵده‌گرێت.
به‌ کورتیه‌که‌ی نه‌ده‌بوو ئه‌و به‌ڵێنه‌ی پێ بدایه‌و ده‌بوایه‌ جێی بهێشتایه‌ بۆ جه‌ماوه‌ ئه‌و بڕیاره‌ بده‌ن، به‌ڵام له‌م لاشه‌وه‌ ئه‌وه‌ی لێ ده‌خوێنرێته‌وه‌ که‌ بۆ ئه‌م به‌ڵێنانه‌ دراوه‌؟ دیاره‌ ئه‌و جۆره‌ پرسیارانه‌ له‌لایه‌ن کاك مه‌سعوده‌وه‌ کراوه‌ لێیان! وه‌گه‌ر کاك مه‌سعودیش بێ منه‌ته‌و ڕای خه‌ڵکی ده‌وێت ده‌بوایه‌ بێ باك بوایه‌ له‌وه‌ی که‌ هه‌رکه‌س خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت به‌لایه‌وه‌ گرنگ نه‌بوایه‌، هه‌رچه‌ند من پێم وایه‌ که‌ باشتره‌ کاك مه‌سعود هه‌ر خۆی خۆی هه‌ڵنه‌بژێرێت و گۆڕه‌پانه‌که‌ بۆ که‌سێکی تر جێبهێڵێت.
وه‌ کاتێك هه‌واڵی خۆ کاندید نه‌کردنه‌وه‌ی مام جه‌لالیشمان بیست بۆ پۆستی سه‌ره‌ك کۆماری عێراق خه‌ڵکی وای زانی ئیتر ته‌واو واز له‌ کاری سیاسی ده‌هێنێ و چیتر به‌به‌ریه‌وه‌ نه‌ماوه‌ ئه‌وه‌تا به‌حاڵ به‌ گاڵۆکیش ده‌توانێت بڕواته‌ به‌ڕێوه‌، به‌ڵام دوای وه‌ڵامی ئه‌و قسانه‌ی داوه‌و ووتی: واز له‌ سه‌رۆکایه‌ی یه‌کێتی ناهێنم، هه‌رچه‌ند باسی ئه‌وه‌ش کراوه‌ که‌ مژده‌ی هه‌ڵنه‌بژاردنه‌وه‌ی مام جه‌لال بۆ پۆستی سه‌ره‌ك کۆمار دراوه‌ هه‌ربۆیه‌ خۆشی ئه‌وه‌ی ووتووه‌.
ئه‌م هه‌موو گێرمه‌و کێشه‌ له‌نێوان سه‌رکرده‌ کورده‌کاندا هه‌یه‌ که‌چی سه‌رکرده‌یه‌کی تر له‌ به‌ندیخانه‌دایه‌ که‌ ئه‌ویش عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانه‌، خۆ ئه‌گه‌ر به‌راوردی ژیان و گوزه‌رانی ئه‌و بکه‌ین له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی تردا، ئه‌وسا ده‌سته‌وسان ده‌بین و نازانین چۆن و له‌ کوێوه‌ ده‌ست پێ بکه‌ین، به‌ڵام له‌بری به‌رگری کردن لێی خۆیان مات داوه‌و به‌ڵکو به‌رگری له‌ تورکیا ده‌که‌ن به‌رانبه‌ری په‌که‌که‌، وه‌ هه‌ر به‌وه‌شه‌و نه‌وه‌ستاوه‌ تا دواجار لێدوانه‌کانی مالیکی که‌ ئه‌ویش به‌توندی دژ به‌ په‌که‌که‌ ده‌بێت و پشتیوانی خۆی بۆ تورکیا ده‌رده‌خات، گه‌رچی له‌ ڕووی هزره‌وه‌ ئێمه‌ جیاوازیشمان هه‌بێت به‌ڵام ئه‌وخاڵانه‌ی که‌ کۆمان ده‌کاته‌وه‌ ده‌بێت هه‌مووی پێکه‌وه‌ پشتگیری لێ بکات به‌تایبه‌ت خاڵی کوردایه‌تی و نیشتمانی، کاتێك که‌ لێدوان له‌گه‌ڵ ئیسلامیه‌کاندا ده‌درێت وه‌یان باسیان ده‌کرێت زۆرجار به‌چه‌نده‌ها ناوی جۆراو جۆر ناوزه‌ند کراون له‌کاتێکدا ئه‌وان تاڕاده‌یه‌کی باش له‌گه‌ڵ هزره‌که‌ی خۆیاندا ڕاست بوون بینیمان چۆن ئه‌حزابه‌ ئیسلامیه‌کان هاوزۆزی خۆیان بۆ غه‌زه‌ ده‌ربڕی له‌ دژی ئه‌و هێرشانه‌ی که‌ جوله‌که‌ کردبویانه‌ سه‌ر که‌رتی غه‌ززه‌، ئه‌ی باشه‌ جێگه‌ی لۆمه‌ نی یه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش بڵێین بۆ هاوزۆزی خۆتان بۆ په‌که‌که‌ ده‌رنابڕن که‌ له‌و شاخانه‌دا وه‌کو هیچ که‌سێکی تری ئاسای ناژین، وه‌ ئه‌و سه‌رۆکه‌شی که‌ چه‌نده‌ها ساڵ خه‌باتی کرد سه‌ره‌نجامه‌که‌ی به‌ به‌ند کۆتایی پێ هات وه‌ ئێوه‌ش به‌ قه‌سرو قسورو پاشایه‌تی.
سه‌رچاوه‌کان
لێدوانه‌که‌ی مالیکی
http://www.knewsdaily.org/Direje_koment.aspx?Babet=Hewal&Jimare=6344
http://www.standardkurd.net/Direje.aspx?Cor=Hewal&Jimare=1416
به‌ڵێنه‌که‌ی مامۆستا ێلاح الدین
http://www.standardkurd.net/Direje.aspx?Cor=Hewal&Jimare=1412
ووته‌کانی تاڵه‌بانی له‌سه‌ر خۆ کاندید نه‌کردنه‌وه‌ی
http://www.mawtani.com/ku/content/articles/090318_talabani_ir/

/سه‌رنووسه‌ری سایتی ده‌ریای نوور
www.dnoor.org
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە