کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


شه‌هیدان بێرتان و ڤیان، سمبووڵی سه‌رکه‌وتنی هێڵی شۆڕشگێڕی و شکاندی هێڵی خیانه‌تن (به‌شی یه‌که‌م)

Tuesday, 10/02/2009, 12:00

3053 بینراوە


گه‌ر مرۆڤ تێکۆشینی ژنان به‌رچاو بگرێت، له‌سه‌ره‌تایی مرۆڤایه‌تی تا ڕۆژگاری ئه‌مڕۆ، له‌هه‌ر قۆناغێکی دیرۆکیدا خاوه‌ن ڕۆڵی به‌رچاو بوون له‌وه‌رچه‌رخانی کۆمه‌ڵگدا، له‌بواری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌رهه‌نگی فه‌لسه‌فی و ژیانیدا، له‌ناو هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک سه‌رکێشی گۆڕانکاری بوون، ئه‌وه‌ی زیاتر ڕوو به‌ڕووی زۆری و زه‌حمه‌تیش بۆته‌وه‌ژن بووه‌، له‌کۆمه‌ڵگای کوردیشدا بێگومان ژن له‌هه‌ر که‌س زیاتر بوونه‌ته‌قوربانی ئه‌قڵیه‌تی باوکسالاری،‌زیهنیه‌ت و سیسته‌می فیودالیزم به‌رده‌وام ژنی له‌ناو ماڵدا زیندان کردووه،‌ته‌نها وه‌ک ئاڕاژێکی منداڵ دروستکردن و خزمه‌تکردن هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ کراوه‌، فیوداڵیزم ڕه‌گێکی قوڵی له‌هه‌موو بواره‌کاندا داکوتاوه‌و ئاستی بیرکردنه‌وه‌ی سنووردار کردووه‌یاساو ڕێساکانی کۆمه‌ڵگا به‌پێی پێوه‌ره‌کانی خۆی داڕشتووه‌. هه‌رچه‌نده‌ژن شان به‌شانی ڕه‌گه‌زیی به‌رامبه‌ری له کار و‌تێکۆشان جێگایی خۆی گرتووه‌، به‌ڵام کاتێک هاتۆته‌سه‌ر ڕاستینه‌تێکۆشانی ژن، په‌ڕاوێز و ئینکار کراوه‌، ئه‌و ژنانه‌شی ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه‌له‌بواری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ریدا به‌رده‌وام کۆمه‌ڵگا به‌چاوی سوک سه‌یری کردون و به‌که‌سایه‌تی ناشیاو ناوی بردوون‌. به‌ڵام هه‌موو نه‌هامه‌تی و بچووک بوونه‌وه‌ی که‌سایه‌تی ژن له‌چاره‌که‌سه‌ده‌ی کۆتای سه‌ده‌ی بیسته‌م گۆڕانی به‌سه‌رداهات، سه‌رله‌نوێ ژیانه‌وه‌ی خوداوه‌ندی دایک له‌ئۆرفاوه‌خوڵقێندرایه‌وه‌و له‌سه‌ر چیا سه‌رکه‌شانی کوردستان‌ڕێچکه‌ی ئازادی گرته‌وه‌به‌ر، سه‌ره‌تای هه‌نگاوێکی مێژووی هه‌ڵێناو سه‌رله‌نوێ مێژووی خۆی نووسی و دیواره‌پۆڵاینه‌کانی شکاند و ده‌روازه‌یه‌ک و ژیانێکی نوێی کرده‌وه‌. به‌درووشمی ئازادی ژن ئازادی مرۆڤایه‌تیه‌. ژن له‌ناو تێکۆشانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کوردستان به‌پێشه‌نگی هزر و فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ توانی هه‌نگاوی به‌رچاو و چاوه‌ڕوان نه‌کرواو هه‌ڵبێنێت، توانی سه‌رله‌نوێ به‌ئایدۆلۆژی ئازادی ژن ئاشنا بێته‌وه‌، که‌ڕیبه‌ر ئاپۆ هه‌موو تواناکانی بۆ سه‌رله‌نۆ رێکخستن بوونه‌وه‌ی ژن ڕه‌خساند و ئایدۆلۆژی ئازادی ژنی خولقاند، که‌ژن توانیان وه‌ک که‌سایه‌تی خۆیان و به‌هزر و ڕامانی ژن بوون خۆیان، پێناسه‌ی هه‌بوون خۆیان‌بکه‌ن، گه‌ڕانه‌وه‌ی ژن بۆ ناو گۆڕه‌پانی سیاسی و نه‌ته‌وه‌ی و کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ربازای و ڕێکخستنی و هونه‌ری و هه‌موو بواره‌کانی تر، چاوگی ژیانیکی نوێی ئافراند که‌هه‌موو دابوونه‌ریتێک و پێوه‌ند و پیوانه‌کانی کۆمه‌ڵگای فیوداڵی هه‌ره‌س پێهێنا، سه‌رله‌نوێ نووسینه‌وه‌ی ئایدۆلۆژی ژن به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ژن، بووه‌نه‌خشه‌ی ڕێگای چاره‌سه‌ری هه‌موو کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگا، ئه‌ویش له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندیه‌، هزر و بیلۆژی و سایکۆلۆژی سروشتی بوونی ژن، که‌هێڵی ئازادی کۆمه‌ڵگا و هاوسه‌نگی ڕه‌گه‌زی، ژینگه‌پارێز و هاوسه‌نگی تاک و کۆمه‌ڵگا له‌خۆی ده‌گریت، هه‌موو بوونه‌وه‌ر و هه‌بوونێک خاوه‌ن مافه‌که‌هه‌بوونی پاریزراو بێت. ئه‌م هه‌نگاوه‌پێچه‌وانه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی بوو، بێگومان له مێژووی ئێمه‌دا و له‌ناو هه‌ر ڕێکخراو پارتی و ده‌سه‌لاتی دامووده‌زگای کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ژن پاشکۆ بووه‌و له‌بن ناوی ئازادی ڕه‌گه‌زی ژندا بانگه‌شه‌یان‌بۆ کردووه‌، ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت، به‌ڵام ژن ته‌نیا وه‌ک سمبووڵ، یان به‌ئه‌قڵیه‌تی پیاو بوون و پاشکۆی پیاو و هێزی دووه‌م و خزمه‌تکار، له‌گۆڕه‌پانی سیاسی و ڕێکخستنی و کۆمه‌ڵایه‌تی به‌شداری کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی ڕیکخستن و به‌ڕیوبه‌رایه‌تییه‌کان ‌کراون به‌کارهێنراون، یان بۆ هه‌وه‌سبازی دامرکاندنه‌وه‌ی ئاره‌زووکانی خۆیان، یان وه‌ک گوڵێکی ناو فنجانی ناو هۆڵ و ژووره‌کانیان به‌کارهێنراون، هیچ مافی بریار و ڕاده‌ربرینیان نه‌بووه‌، که‌گوزارشت له‌هزر و ڕامانیان بکات، گه‌ر پرسیان پێبکرا بێت که‌مومکین نییه‌، به‌ڵام دواهه‌مین بریار هی پیاوه‌و گه‌ر قسه‌شی کردبێت، ده‌ڵێن تۆ ژنی چ له‌سیاسه‌ت و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و چاره‌سه‌ری ده‌زانی تاکو قسه‌یان له‌سه‌ر بکه‌یت، بێگومان‌ئه‌مه‌ش له‌خۆیدا شکاندی ئیراده‌ی ئازادی ژن و باوه‌ر نه‌کردن بووه‌‌به‌که‌سایه‌تی ژن، نه‌ک ڕێزگرتن بێت له‌ڕاستینه‌ی گه‌وهه‌ری ژن و خوێندنه‌وه‌یه‌کی دیموکراتی و ئازادی ڕه‌گه‌زی هه‌بێت بۆ ژن، به‌ڵکو ئه‌مه‌له‌خۆیدا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌ژێر باری هاژووهوژی سلۆگان و شیعاره‌ته‌‌کانیان که‌به‌رزیان کردته‌وه‌ڕزگار بن، بۆ ئه‌مه‌ش سه‌دان ڕێوڕێبازیان پیاده‌و فۆرمیله‌کردووه‌، زۆر به‌ڕوون و ئاشکرا له‌ناو بانگه‌شه‌ی هه‌موو پارت و ڕێکخراوه‌کاندا ده‌بینراو هه‌تا ئێستاش به‌هه‌مان زهنیه‌ت به‌رده‌وامی پێده‌ده‌ن، ئه‌مانه‌له‌ناو زهنیه‌تی خۆیاندا گۆڕێکی نوێ، به‌شکڵێکی نوێ بۆ ژنان هه‌ڵکه‌ندووه‌و ده‌یانه‌وێت به‌رده‌وام ژن له‌ناو تاریکای ژیاندا بمێنیته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتی پاوه‌نخوازی باوکسالاری خۆیان درێژه‌پێبده‌ن. هه‌رکه‌سێک خویندنه‌وه‌یه‌کی ئاقڵانی و ڕاستی هه‌بێت زۆر زوو ده‌توانێت ده‌رک به‌و ڕاستیه‌بکات. به‌ڵام له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی کوردا به‌پێشه‌نگایه‌تی pkk، خویندنه‌وه‌یه‌کی ته‌واو جیاواز له‌سه‌ر کێشه‌ی ژن هه‌یه‌، به‌ڵکو ده‌توانین بڵێین ناتوانین به‌راوردیش له‌گه‌ڵ پارت و ڕێکخراوه‌کانی تر بکه‌ین، چونکه‌ده‌بێته‌ناڕه‌واییه‌کی گه‌وره‌دژ به‌ژنان و بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی کوردیش به‌پێشه‌نگایه‌تی ڕێبه‌ر ئاپۆ. فه‌لسه‌فه‌و ئایدۆلۆژی ژنی ئازاد، توانی وه‌ک سیسته‌میک بنگه‌ی خۆی داڕێژێت، هزر و ڕامانی تێز ئازادی ژن، توانی تێئوری ڕیاڵیته‌ی خۆی بئافرینێت و خۆی به‌ڕێکخستن بکات و ڕۆڵی پراتیکی له‌گۆڕه‌پانی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌ته‌وه‌ی، کلتوری و چاندی بگێڕێت. له‌بواری پراتیکیش بگاته‌ئاستی بڵند و تێئوری ئازادی خۆی پراکتیزه‌ی بکات. وه‌به‌هه‌زاران ژن توانیان له‌تێکۆشانی ئازادیدا مۆرکی خۆیان له‌مێژوو بده‌ن و بگه‌نه‌ئاستی خۆناسین و به‌ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ری بده‌نه‌قبووڵ کردن که‌ژنیش ده‌توانیت له‌هه‌ر قادێکی تێکۆشان ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و بتوانیت ناسنامه‌ی خۆی بپارێزیت و بۆ وه‌رچه‌رخانی کۆمه‌ڵگاش ڕۆڵی سه‌ره‌کی بگێڕیت، تایبه‌ت له‌کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یشدا ژنان توانیان ئه‌رکی خۆیان زیاتر له‌پیاو به‌جێ بێنن. ئه‌گه‌ر پیاو ته‌نها هه‌ستی ئازاد بوونی خۆی له‌ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی ده‌دیت، به‌ڵام ژن توانی راستینه‌ی ئازادی کۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی له‌که‌سایه‌تی خۆیدا به‌رجه‌سته‌بکات و تێکۆشانی له‌پیناودا بکات له‌هه‌موو قادیکی تێکوشیندا ئه‌مڕۆ ده‌بینین ژنان پێشه‌نگن‌و هه‌ر ڕۆژ به‌فکرو ڕامانی ئازادی خۆیان له‌ئازادی و ڕۆژی ئازادی نزیک ده‌بنه‌وه‌. هه‌موو هه‌ست و سۆز و ئه‌قڵیان یه‌کخستووه‌و وه‌ک ئاگری بورکانێک ده‌ماخه‌ژه‌نگرتووه‌کان و پیسی و بۆگه‌نه‌کان ده‌سووتێن، به‌ڕووناکی ئاگری جه‌سته‌یان بونه‌ته‌مه‌شخه‌ڵێک ڕێچکه‌و ڕێگای ئازادی ڕووناک ده‌که‌نه‌وه‌و تاریکای هه‌زاران ساڵ ده‌ڕه‌وێنن و هاوار و ده‌نگیان سۆزیان ناخی مرۆڤه‌مردۆکان ده‌هه‌ژێنن.
ژن توانی له‌که‌سایه‌تی خۆیدا مێژوو پێچه‌وانه‌بکاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌مێژوودا ژن بۆ ڕاوکردن ده‌سته‌مۆکردنی که‌سانی شۆرشگێڕیان به‌کارهیناوه‌و تێکۆشانی ئازادی گه‌لانیان پێ پاکتاوکردووه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی کوردا به‌پێچه‌وانه‌ی مێژوو، ژن توانی هێڵی خیانه‌ت بشکینێت و خه‌تی شۆڕشگێڕی به‌رجه‌سته‌بکات، بۆ ئه‌مه‌ش گیانی خۆیان کرده‌قوربانی، ئه‌وه‌ی توانی ڕۆڵێکی به‌رچاو بگێڕیت له‌ناو شۆڕشی ئازادیدا ژن بوون،‌چه‌ند هێڵی سه‌ره‌کیان له‌تێکۆشان نه‌خشاند و به‌رجه‌سته‌کرد، که‌هیچ کاتێک پیاو نه‌یتوانیوه‌ئه‌نجامی بدات، مرۆڤ ناتوانێت تێکۆشانی هه‌موویان له‌م بابه‌ته‌دا ده‌ستنیشان بکات، چونکه‌وه‌ئه‌وه‌مێژوویه‌کی شکۆدار و ئافرێنه‌ره‌و به‌سه‌دان رۆمان و نووسین ناتوانێت ڕاستی ئه‌و تێکۆشان گوزارشت بکات، ڕاستیه‌نه‌ی عه‌شق و خۆشه‌وویستی، گرێدان به‌سۆز و بڕیاری تا سه‌رکه‌وتن، کوشتنی کلتور و ڕۆحی خیانه‌ت، که‌سایه‌تی میلتانی و شۆڕشگێڕ، ناسنامه‌ی ئیراده‌ی ئازاد و ئافراندنی ژیانێکی ئازاد له‌هه‌ر جێگایه‌ک بێت، له‌گۆشه‌کانی زیندان تاکو زۆری و زه‌حمه‌تی سه‌ر چیاکان.
منیش لێره‌ده‌مه‌وێت به‌کورتیش بێت ژیانی دوو سه‌رکرده‌ی ژن وه‌ک سمبووڵی ئازادی، له‌دوو شه‌رتی جیادا باسبکه‌م و هه‌ندیک کورتیش بێت هاڵسه‌نگاندنیان له‌سه‌ربکه‌م، تایبه‌ت له‌به‌رامبه‌ر به‌زیهنیه‌تی خیانه‌ت و ته‌سلمیکاران، هه‌ردووکیان به‌دوو به‌رخودانی جیا، به‌لام له‌به‌رامبه‌ر به‌زهنیه‌تی خیانه‌تچی و ته‌سلیمکار، چ ده‌سکه‌و‌تێکیان بۆ ئازادی به‌ده‌ست هێناو چ ژیانێکیان ئافراند؟ بێگومان ناسنامه‌ی ئیراده‌ی ئازاد و شکۆمه‌ند ئافراند، هه‌ر دوو شه‌هیدی سه‌رکرده‌بێرتان و ڤیان جاف.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)