کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


کورتترین ڕێگه‌ بۆ له‌ناو بردنی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی هوشیار کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌

Friday, 24/07/2009, 12:00


ده‌سه‌ڵات و سیسته‌می دیکتاتۆری هه‌میشه‌ له‌ کۆمه‌ڵگایه‌کدا ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت و گه‌شه‌ بکات که‌ جه‌ماوه‌ره‌که‌ی دواکه‌وتوو وهه‌ژارو نه‌خوێنده‌وار بن وڕاده‌ی هوشیاری سیاسی و ڕۆشنبیریان له‌ خواره‌وه‌ بێت. به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ سیسته‌می دیموکراسی و مافی مرۆڤ ودادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تیش هه‌میشه‌ له‌کۆمه‌ڵگای ڕۆشنبیرو به‌ ئاگاو خوێنده‌واردا گه‌شه‌ ده‌کات. ئه‌م ووریا بوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری کۆمه‌ڵگای کوردیش له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوای ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام چاکترین نمونه‌ی زیندووه‌. ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری وبنه‌ماڵه‌یی هه‌میشه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات که‌ چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا خه‌واڵوو نه‌خوێنده‌وارو دواکه‌وتوو عه‌شایه‌ر بن تا به‌ئاسانی ده‌ست به‌سه‌ر ئیراده‌وعه‌قڵیاندا بگرێت بتوانێت هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌ سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان قۆرخ بکه‌ن هه‌روه‌کو چۆن ده‌بینین ئه‌مڕۆ له‌ کوردستاندا ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ به‌تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی زۆر بێ منه‌تانه‌و بێ شه‌رمانه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو ژێر خانی ئابووری ئه‌م ووڵاته‌و هه‌موو موقه‌ده‌راتی خه‌ڵکدا گرتووه‌ونایانه‌وێت ده‌ست به‌رداری بن. ده‌سه‌ڵاتی کوردی که‌ بۆ هه‌موان ئاشکرایه‌ ده‌سه‌ڵاتێکی خیڵه‌کی و بنه‌ماڵه‌یی یه‌ زۆر حه‌ز ده‌کات که‌ نه‌یاره‌کانی به‌ چه‌ك و به‌ تووندوو تیژی ڕووبه‌ڕووی ببنه‌وه‌ تاکو پاساودانێكی هه‌بێت بۆ جه‌ماوه‌ر که‌ ئه‌مانه‌ دژی ئه‌زمون وده‌ست که‌وته‌کانی شۆڕشن. ئه‌وه‌ی که‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی وه‌ڕه‌س ونیگه‌ران کردووه‌ ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ نوێ یه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ ئارادایه‌ ڕاپه‌ڕین و ووریا بوونه‌وه‌ وله‌ خه‌و هه‌ستانی جه‌ماوه‌ره‌ نه‌وه‌ك هێزێکی چه‌کدار شۆڕشی قه‌ڵه‌مه‌کانه‌ ڕاپه‌ڕینی عه‌قڵه‌کانه‌ که‌ مرۆڤه‌ خاوه‌ن هوشیاری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ڕابه‌رایه‌تی ده‌که‌ن . من ئه‌مه‌وێت ته‌نها سه‌رنجی خوێنه‌ران بۆ چه‌ند شتێك ڕابکێشم ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دووپارته‌ بنه‌ماڵه‌یی یه‌ ده‌ر ئه‌نجامی خه‌بات و زیره‌کی و به‌ توانایی ئه‌وان ده‌رناخات به‌ڵکو ده‌ر ئه‌نجامی دواکه‌وتوویی کۆمه‌ڵگاو خه‌واڵوویی و ناهۆشیاری ناڕۆشنبیری جه‌ماوه‌ره‌، ئه‌ی ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ جه‌ماوه‌ر له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێت و هووشیار ده‌بێته‌وه‌و قودسیه‌کانی بنه‌ماڵه‌ ده‌شکێنێت ئیتر هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار چۆن چۆك داده‌ده‌ن به‌رامبه‌ر به‌ ئیراده‌و خواستی جه‌ماوه‌ر. ئاخر له‌ چ کۆمه‌ڵگایه‌کی هووشیاروو ڕۆشنبیرو دیموکراتخوازدا جه‌ماوه‌ر خیانه‌تی شه‌ڕی ناوخۆو 31ی ئاب و له‌شکرکێشیه‌کانی ئێران و تورکیاو دزینی بۆدجه‌ی میلله‌ت به‌ ده‌ستکه‌وتوو سه‌روه‌ری بۆ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ده‌ژمێررێت ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر دواکه‌وتوو وخه‌واڵو نه‌بن. بۆیه‌ به‌ ڕۆشنبیران و تێکڕای چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی ده‌ڵێم خێراترین و کورتترین ڕێگا بۆ له‌ناودانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ چه‌وسێنه‌ر و خۆسه‌پێنه‌ شۆڕشی سپییه‌ که‌ئه‌ویش بریتی یه‌ له‌ ڕۆشنبیری و هووشیار بوونه‌وه‌وئاشنابوون به‌ مافه‌ نیشتمانی و سیاسی و ئابووری کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی خۆی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە