کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نه‌وزاد هادی به‌قاڵ بێمنه‌ته‌ له‌ پارتی !

Tuesday, 12/05/2009, 12:00

1835 بینراوە


به‌ڕێزان له‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له‌ لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ هه‌ولێر رایگه‌یان که‌ له‌ دانیشتنێکی نێوان کارگێرێکی لقی دووی پارتی و نه‌وزاد هادی به‌قال پارێزگاری هه‌ولێر ، رای گه‌یاندووه‌ که‌ بێمنه‌ته‌ و مه‌منونیشه‌ واز له‌ پارتیو له‌ پۆستی پارێزگار بێنی ، پاش ئه‌وه‌ی کارگێره‌که‌ی لقی دوو پێی گووتوه‌ ئه‌مجاره‌ له‌وانه‌یه‌ پارتی هه‌لت نه‌بژێرته‌وه‌ بۆ پۆستی پارێزگاری کردنی شاری هه‌ولێر ، چونکه‌ به‌قسه‌ی ئه‌وکارگێره‌ی لقی دوو جه‌نابی پارێزگار فایل داره‌ ئێستا به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌لی و کۆکردنه‌وه‌و به‌کار‌هێنانی سامانی ده‌وله‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی خۆی تۆمه‌ت بارکراوه‌ وه‌ ئه‌گه‌ری لێپرسینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵی له‌ ئارادایه‌ ، وه‌ هه‌لساوه‌ به‌ ده‌ستنیشان کردن و دانانی که‌ سانی تورکمان له‌ پۆستی ‌ به‌رێوبه‌ری گشتی دامو ده‌زگاکانی حکومه‌ت ، ئه‌و که‌سانه‌ به‌گوێره‌ی پێویست خزمه‌تیان به‌ پارتی و حکومه‌ت نه‌کردووه‌ ،بونه‌ته‌ مایه‌ی گله‌یی ناره‌زایی هه‌وادارانی پارتی ، وه‌ سه‌رچاوه‌که‌ رایگه‌یاند ئه‌و نوکته‌ی له‌سه‌ر به‌ڕێز پارێزگاری هه‌ولێر گووتراوه‌ نوکته‌ نیه‌ به‌لکو راستیه‌ به‌ واقعی روویداوه‌ کاتێک جه‌نابی پارێزگار له‌ گه‌ره‌کی حاکماوه‌ ده‌روات به‌ ئوتۆمبێله‌که‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپڕسێکی شاره‌وانی هه‌ولێر ،چاوی به‌ زه‌ویه‌کی روکن ده‌که‌وێت ، جه‌نابی پارێزگار به‌ رپرسه‌که‌ی شاره‌وانی راده‌سپێرێت که‌ زانیاری له‌سه‌ر خاوه‌ن زه‌ویه‌که‌ پێبدات تا لێی بکرێته‌وه‌ بۆ شه‌خسی خۆی ، بۆ به‌یانی به‌رپرسه‌که‌ی شاره‌وانی پێی راده‌گه‌یه‌نێت خاوه‌نی ئه‌م زه‌ویه‌ خۆتی !...
ئێستا نه‌ک پارتی به‌لکو خه‌لکی هه‌ولێریش ده‌زانن بۆ بێمنه‌ته‌ ، چونکه‌ سه‌روه‌تو سامانێکی زۆری خه‌لکو حکومه‌تی بۆخۆی بردووه‌ کۆی کردۆته‌وه‌ که‌ به‌شی 20پشتی دوای خۆی ده‌کات و تێر بووه‌.
وه‌ له‌و دانیشتنه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر دیفاعی له‌خۆی کردووه‌و ئاماژه‌ی به‌ ده‌یان پرۆژه‌و کارو خزمه‌تی خۆی کردوه‌ بۆ شاری هه‌ولێر له‌ وه‌لام دا کارگێره‌که‌ی لقی دوو پێی گووتوه‌ ئه‌وبودجه‌ی که‌ له‌ژێر ده‌ستی به‌رێزان خورشید شێره‌و فه‌ره‌نسۆ هه‌رێری با کاری خزمه‌تگووزاریو پرۆژه‌ی هه‌مان شێوه‌و بگره‌ زیاتریشیان ده‌کرد ،وه‌ ئه‌و هه‌موو گله‌ییه‌ی خه‌لکی پارتیش له‌ پارتیو له‌ حکومه‌ت نه‌ده‌کرا .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)