چه‌ند نامه‌یه‌ک له‌زیندانی فاشیسته‌کانه‌وه !
Friday, 23/07/2010, 12:00
شه‌هیدین و کاروانیش له‌ڕه‌وتایه
سه‌ربه‌رزیین و مه‌شخه‌ڵمان هه‌ر له‌گه‌ڕدایه
لاوه‌کانمان ئاوا ئازان بۆیه ده‌ڵێین
سه‌رکه‌وتنمان ڕاستییه‌که و له‌ده‌ستدایه
شه‌هید(جه‌ماله ڕه‌ش) نه‌به‌ز
ئه‌و ده‌مه‌ی له‌چیا بووم ، چه‌ند کتیبێک و نامیلکه هه‌بوون به‌چرکه‌ش لێم جودا نه‌ده‌بونه‌وه، یه‌کێک له‌وانه (چه‌ند نامه‌یه‌ک له‌زیندانی فاشیسته‌کانه‌وه) بوو که هه‌میشه و به‌رده‌وام ده‌م خوێنده‌وه ،نامه‌کان به‌ده‌ستی شه‌هیده‌کانمان نووسرابوون که بۆ خۆیان شاهیدی خۆڕاگری و وره‌ی ئه‌و قاره‌مانانه بوون له زینداندا وه له‌قه‌سابخانه‌ی موسڵه‌وه نامه‌کان نێنرابوون ، نامه‌کان باسیان له‌دڕنده‌یی به‌عسییەکان ده‌کرد و باسیان له‌و دادگا قه‌ره‌قوشیه ده‌کرد که حاکمه جه‌لاده‌کان به‌سه‌ر کوڕه‌کانی کوردا ده‌یان سه‌پاند ، ئه‌نفال هه‌موو شته‌کانی له‌گه‌ڵ خۆیدا ڕاماڵی و کۆڵه پشته‌که‌ی منیش له‌گوندی بادیناوا بێ خودان جێ‌ما و تفه‌نگه‌که‌مان لێ بوو بوو بە به‌ڵا، خۆشمان بوینه به‌ڵا و له‌و جێگه‌یه‌ی نیشتمان قاشکرابوو واته سنوره ده‌سکرده‌کان بێ هیوا خۆمان دابووە ده‌ست قه‌ده‌ر . ده‌مێک بوو له بیری ئه‌وه‌دابووم که‌جارێکی تر ئه‌و نامانه بخوێنمه‌وه و بتوانم به‌بیری خه‌ڵکی بێنمه‌وه ، چونکه ئه‌وه مێژوویه‌کی ئه‌مه‌نده زوڵاڵه ده‌توانین زۆر ڕاستی تیا ڕام بکه‌ین و زۆر نهێنیمان بۆ ده‌رکه‌وێت و بتوانین له‌ڕێگه‌ی ته‌واویی نامه‌کانه‌وه وانه‌ی جدی و پلانی باشتر داڕێژین.
خۆش به‌ختانه له‌ڕێگه‌ی ئازیزێکه‌وه ئه‌و په‌ڕتوکه‌م ده‌سکه‌وته‌وه ئه‌و ئه‌زیزه زۆری کتێبخانه که‌ی چۆڵکردبوو . که‌چی نه‌یتوانیبوو ده‌ست به‌رداری ئه‌و کتێبه بێت و لای خۆی پاراستبووی ، من کتێبه‌که‌م وه‌رگرت له‌ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا له‌خوێندنه‌وه‌ی بوومه‌وه ، ئه‌و نامانه مێژوومانه مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌ک گه‌لێکی داگیرکراو، بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا ته‌نها بۆ جۆشدانی خه‌ڵک بووبێت ،ئه‌گه‌رچی به‌تیراژێکی که‌م و چاپێکی
ناشرینینش بووه، به‌ڵام خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی به‌و قاره‌مانانه کردووە.
شه‌هیده‌کان داوا ده‌که‌ن بیرنه‌کرێن و یادیان بکه‌نه‌وه نامه‌کانیان بڵاو بکرێته‌وه وقسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت هه‌ر بۆیه ده‌بێ ئه‌مڕۆ ئه‌و نامانه جارێکی تر بڵاوبکرێته‌وه ،له‌وێ نامه‌کان به‌قه‌یچی هه‌موویان قرتاون . تا دوژمن هیچ شوێن پێیه‌ک هه‌ڵنه‌گرێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناوه‌کان و ڕێخستنه‌کان ،به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌بێ نامه‌کان هه‌مووی بێ ده‌ستکاری و کلک و گوێکردن بڵاو بکرێته‌وه . له‌دنیادا هه‌موو نهێنیه‌ک دوای 20 ساڵ بڵاو ده‌کرێته‌وه ،جگه‌له‌وه ئه‌و نامانه مێژوویان 30 ساڵه و ئیستا نه کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران ماوه نه‌به‌عس . ده‌بێ جارێکی تر ئه‌و شه‌هیدانه نامه‌کانیان بێ په‌رده بڵاو کرێته‌وه تاکو هه‌موو ئه‌و که‌سه خۆ فرۆشانه‌ی، که‌ده‌ستیان هه‌بووه له گرتنی ئه‌و شه‌هیدانه‌دا خه‌ڵک بیان ناسێت و ئاواتی شه‌هیده‌کانیش بهێنینه دی ، له‌نامه‌کاندا هه‌موو شه‌هیده‌کان وه‌سێت ده‌که‌ن که ده‌بێ تۆ ڵه‌یان بسێنریته‌وه، خۆفرۆشان ڕیسوا بکرێت ،ئه‌و نامانه به‌زه‌حمه‌تی زۆر و ڕه‌نج و ماندووبون و له‌سه‌ره سه‌ره‌وه‌ستاندا بۆ له‌داردان و گوله بارکردندا نوسراون ،نامه‌کان له‌سه‌ر پاکه‌تی جکه‌ره و کارتۆنی پاقلاوه و له‌ته مقه‌بادا نوسراون، له‌کاتی سه‌ردانی شه‌هیده‌کاندا بۆ دوا دیداریان هێنراونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی زیندان . له‌وێوه نامه‌کان هه‌ڵده‌فڕن بۆ چیاکان و ناو ئازادی و ده‌ست شۆڕش ده‌که‌ون ، ئه‌وده‌م پاراستنی ئه‌و نهێنیانه له‌جێگه‌ی خۆیدا بوه . لێ ئیستاکه ده‌بێ هه‌موومان بۆ خاتری شه‌هیده‌کان و نیشتمان داوا بکه‌ین نامه‌کان هه‌مووی بێ ڕتوش و شاردنه‌وه‌ی که‌سی خۆفرۆش و نیشتمان هه‌راج کرد‌و ویژدان مردوو ده‌بێ بڵاو بکرێنه‌وه ،چونکه من باوه‌ڕم وایه ئه‌و نامانه زۆر نهێنی له‌خۆیدا حه‌شار داوه جگه له‌وه‌ش ئیستا سه‌رانی کورد ئه‌رکیان چی یه له‌به‌غدادی تاوان ده‌بێ هه‌یئه‌ی که‌رکوک و زیندانی سه‌وزی موسڵ مۆنۆ پۆڵ که‌ین . ده‌بێ دیواره‌کان هه‌موویان به‌ئامانه‌ته‌وه بهێنینه جێگه‌یه‌کی ئارام تا ناوه‌کانی هه‌ڵکۆڵراون له‌سه‌ری هه‌مووی
بزانرێت ده‌بێ ژماره‌ی شه‌هیده‌کان بزانرێت و به‌رواره‌کان به‌ڕێکو پێکی تۆمار بکرێت .
نابێ ئیتر که‌س له‌چاوه‌ڕوانی هه‌واڵی ونبۆکانیدا سوی بێته‌وه ده‌بێ پروسکی شه‌هیده‌کان بگه‌ڕینه‌وه ناومان .
ده‌بێ به‌دوای ئه‌و جه‌لادانه‌دا بگه‌ڕێن و ئاواتی شه‌هیده‌کان بهێنینه‌دی و ئێمه‌ش تۆڵه‌ی شه‌هیده‌کانمان بسێنینه‌وه ،شه‌رمه‌زاری یه سه‌رانی به‌زۆر سه‌پێنراو ی کورد به‌رگری له‌به‌عسێکان بکات و بڵێن به‌عسی جیاوازه له‌سه‌دام .شه‌رمه‌زاریه ئه‌ونامانه له‌زوترین کاتدا و به‌تیراژێکی زۆر‌و ته‌واوی نامه‌کان و ئه‌وانه‌ی تریش که‌لای هه‌ر که‌سێک هه‌یه
چاپ نه‌کرێت و بڵاو نه‌کرێته‌وه ، ده‌بێ فێری ئه‌وه بین خۆفرۆش و جه‌لادی مردووش دادگای که‌ین . که‌له‌خوێندنه‌وه‌ی نامه‌کان بومه‌وه ئه‌وه‌م به خه‌یاڵدا هات بڵی ی که‌س و کاری شه‌هده‌کان په‌یڕه‌وی نامه‌و وه‌سێتی شه‌هیده‌کان بکه‌ن ؟ بڵێی ته‌واوی نامه‌کان پارێزرابێت ؟ چه‌ند نامه‌یه‌ک له‌زیندانی فاشیسته‌کانه‌وه ،ده‌بێ چاپبکرێته‌وه و هه‌موو که‌س چاوانی خۆی به‌و نامانه بڕێژێت ،نامه‌کان میژووی خۆراگری یه .ئاخر تاوانه ئێمه نه‌زانین ئه‌و کچه قاره‌مانه‌ی کورد کێ بوو که‌ڕۆژنامه‌ی شراره‌ی پێ گیراوه‌و خه‌ڵکی که‌رکوک بوه‌و له‌به‌رگریه‌کی که‌م وێنه‌دا ،دوای ئه‌و هه‌موو قاره‌مانێتی یه‌ی نواندوێتی
به‌عسێکانی ناچار کردوه ئازادی که‌ن .ده‌بێ مه‌ته‌ڵی ناو نامه‌کان ئاشکراکه‌ین تکایه له‌جێ ی ئه‌و هه‌موو ڕۆژنامه ڕوزه‌رده ئه‌و هه‌موو کتێبه پوچه‌ی ڕۆژارانه ده‌ری ده‌که‌ن تۆز تێی ده‌دات نامه‌ی شه‌هیده‌کانمان چاپکه‌نه‌وه . تا شه‌هیده‌کان جارێکی تر بێته‌وه ناومان وه‌ک شه‌هید مه‌لا عه‌لی ده‌ڵێ له‌نامه‌که‌یدا تاوانی ئه‌وه نه‌ده‌نه پاڵم که‌من بۆ سه‌روپێ خواردن گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆ سلێمانی. نامه‌ی شه‌هیده‌کانمان له‌ناو هه‌ردێڕیکیا ده‌یان نهێنی ده‌خوێنرێته‌وه جاسوس و پیاوه پوته‌کان دیاری ده‌کات ،که‌سایه‌تی جه‌لادمان نیشان ده‌دات سه‌روڕیش هاتوه‌کانی هه‌یئه‌ی که‌رکوکمان بۆ دیاری ده‌کات ،که‌له‌مرۆڤی چاخه‌کانی مێژوویان کردوه ،مه‌رگی له‌ناکاو نینۆک هه‌ڵکێشان، کاره‌بالێدان و ده‌یان ئه‌شکه‌نجه‌ی تر ، چاوه‌ڕوانی منداڵه چاوگه‌شه‌کان بۆ باوکیان وره‌ی پۆڵاین ، ده‌یان وانه‌ی راستگۆی و یه‌کسانی خۆ نه‌ویستیمان فێر ده‌که‌ن .ئاخر ئه‌وه ئایدۆلۆژیا بوو که‌توانی که‌سانێک والێبکات به‌هه‌ڵپه‌ڕکێوه به‌ره‌و سێداره هه‌نگاو بنێ ،شه‌هیده‌کان داوا له‌گه‌له‌که‌یان ده‌که‌ن ، ده‌پارێنه‌وه که به‌شه‌هیدی خۆیانیان بزانن ،ئه‌وان داوای لێبوردن ده‌که‌ن که‌نه‌یان توانیوه خزمه‌تی زیاتر بکه‌ن ،نامه‌کان ده‌بێ چاپکرێنه‌وه تا جارێکی تر حورمه‌ت خۆشه‌ویستی ئازایه‌تی و جوامێری بگه‌ڕێته‌وه ناومان . سڵاو له‌و شه‌هیده به‌رزانه ،نامه‌کان پێمان ده‌ڵێ کێ خه‌باتی کردوه‌و کێش هاتۆته سه‌ر حازری . ئه‌گه‌ر نامه‌کان چاپبکرێته‌وه شه‌رمه‌زاریه
ئێمه زیندانه‌کانی ئاکرێ و قه‌ڵای سوسێ و محه‌ته‌ی هه‌ولێرو سه‌ری ڕه‌ش و دوهۆک وکانی گۆمه‌و چه‌مچه‌ماڵ و قه‌ڵاچواڵان و معسکه‌ر سه‌لام و هه‌موو ئه‌و جێگه نهێنیانه ته‌فرو تونانه‌که‌ین، که جه‌لادی خۆماڵی به‌رهه‌م هێناوه و ئازاری تاکه‌کانی گه‌ل ده‌ده‌ن و ئه‌شکه‌نجیه‌ن ده‌که‌ن
به‌چاپکردنه‌وه‌ی ته‌واوی نامه‌کان زۆر ڕاستی شاراوه مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت.
سڵاو له‌و هه‌موو شه‌هیده‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران و هه‌موو شه‌هیده‌کانی کوردستان که له‌زینداندانی به‌عسێکاندا ڕۆحیان کێشان و به‌سه‌ر به‌رزی یه‌وه به‌جێیان هێشتین.
ئه‌زمڕ
چوارباخ سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست