نه‌رویج مه‌لا کرێکار نانێرێته‌وه
Monday, 18/05/2009, 12:00
1870 بینراوە
دانیمارک
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێکه‌وتی 18.05.2009 به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج، Bjrn Jahnsen، ڕایگه‌یاند، که نه‌رویج وه‌ک سوید و دانیمارک ڕێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ عێراق واژۆ کردووه بۆ ناردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌را عێراقییانه‌ی که مافی په‌ناهه‌نده‌ییان وه‌رنه‌گرتووه.
له‌درێژه‌ی لێدوانه‌که‌ی دا Bjrn Jahnsen وتی<< ئێمه ئێستا ڕێکه‌وتننامه‌مان واژۆ کردووه له‌به‌ینی نه‌رویج و عێراق دا بۆ ناردنه‌وه‌ی ئه‌و عێراقیانه‌ی که مافی په‌ناهه‌نده‌ییان نییه له نه‌رویج، به‌ڵام ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه مه‌لا کرێکار ناگرێته‌وه، چونکه مه‌لا کرێکار به‌ڵگه سه‌لماندویه‌تی، که به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردییه‌وه ده‌کوژرێت، له‌به‌ر ئه‌وه مه‌لا کرێکار و ئه‌و که‌سانه‌ی که پێویستیان به پاراستنی ژیان هه‌یه له‌ترسی کوشتن و زیندانکردن و ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه، به‌هۆی بیروباوه‌ڕی سیاسی و دینی و ئه‌تنی یه‌وه، له نه‌رویج ده‌مێننه‌وه و نانێردرێنه‌وه و شمولی ئه‌و ڕێکه‌وتنه ناکه‌ن>>. ئه‌مه و له میانه‌ی ئه‌و پرێسکۆنفرانه‌سه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج،Jonas Gahr Stre ، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ واژۆکردنی ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه و به‌سه‌ره‌تایه‌کی گه‌شبینی وه‌سف کرد بۆ په‌یوه‌ندی نێوان نه‌رویج و عێراق له داهاتوودا.
[email protected]