ئاشكرابوونى شەهید كردنى {سەركارحمەسەعید}
Friday, 25/02/2011, 12:00
بەڕێزان وەك كەسێكى نزیكى شەهید سەركار كەبەر لەچەندڕۆژێك بەرلەشەهیدكردنى بەیەكەوەبووین بەڵام جێگەى داخو ئەسەفە كەلەلایەن چەكدارى دەسەڵاتەوە شەهید كرا بەڵام لە لایەن لێبرسراوانى شارى هەڵبجەوەبڵاویان كردەوە كەگوایە لەلایە خۆپیشان دەرانەوە تەقەى لێكراوە بەڵام ئێمە وەك خزمانى شەهید سەركار بۆمان ڕون بوەتەوەكە لەلایەن چەند كەسێكى دڵسۆزە و باوەڕپێكراون پێمان گەیشت كەكەسێك لەناو چەكدارانى دژبەخۆپیشاندەرانەوە تەقەى لێكراوە ئەووتانەى لەلایەن لێپرسراوانى هەڵەبجەوە وتراوە بێبنەمایە و ڕاستى نییە ئەوكەسەى كە هەستا بە شەهید كردنى سەركار حمەسەعید یەكیكەلە هاوڕییانى خۆى كە لەوكاتەدا برینارى كرد یەكیك لە و چەكدارانەى كە لە تەنیشتى ئەو كەسەى كە تەقەكەى كردوە پێی ڕاكەیاندین ئەوكارە لەناوخۆپیشان دەرانەوە نەبوە و بەڵكو لەلایەن چەكدارانى دەسەڵاتەوە بوە .لە بەرئەوەى خەڵكى چەواشەبكەن یەكێك لەبەربرسەكان وتویەتى ئیمە دەزانین لەناوخۆپیشاندەرانەوە بوە ئەیشزانین كە كێیە بەڵام ئێمەیش ئەزانین كە بەڕێزیى دەزانێت و دڵنیایە لەوەى كە یەكێك لە چەكدارانى خۆى هەستاوە بەكردنى ئەم كارە بەڵام ڕاستى ڕوداوەكەمان بۆ ڕون بوەتەوە كە ئەوكارە كارى خۆیان بوە بەدەستى خۆیان شەهید كراوە ئێمەیش داواكارین لەهاوڵاتیانى كوردستان بە ووتە دوور لە ڕاستیەكەیان بڕوانەكەن تەنیا بۆ چەواشەكردن هەواڵێكیان بڵاوو كردەوە كە شەش كەسیان دەستگیر كردوە گومانیان لەو كەسانە هەیە كە ئەو كارەیان كردبیت لەهەمان كاتدا خۆیشیان دەزانن كە كێیە ؟ ئیتر پێویت ناكات خەڵكى بگرن چونكە هەمووشتێك ڕوون و ئاشكرایە خوێنى شەهید سەركار بەدەستى خۆیان ڕژاوە ئێمە كەسێكى ئازیزمان لەدەست داوەبەڵام هیوادارین جارێكى كە كارى بەوشێوە یان لێنە وەشێتوە خۆیان بەدەستى خۆیان ڕۆڵەى خەڵكى بكەنەقوربانى ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست