تا كەى یارى بەعەقڵ و بازرگانى بەخوێنى ڕۆڵەكانتانەوە بكرێ ئەمجارە ووشیار نەبن خوا خۆتان ئەگرێ
Monday, 18/05/2009, 12:00
1607 بینراوە
یەكێتى و پارتى بۆ مەبەستە گڵاوو پاراستنى مەبەستە تایبەتى یەكانیان ومانەوەیان لەسەر كورسى ئاغایەتى وخوێن مژینى ڕۆڵەى فەقیرو هەژارو بەكوشت دانیان لەو پێناوەداو چەندین براى كورد بەدەستى براى كوردى بەكوشت دراو جەرگى دایكیان سوتاو منداڵەكانیان هەتیو كەوتن و ژنەكانیان بێوەژن كەوتن ....كەچى هەمووشیان ناویان (پێشمەرگە) بوو بەرامبەرو بكوژەكەش لەهەردوولا بەخائین لەقەڵەم ئەدرا.
چەندین كەسیش بێ سەرو شوێنن هەتا ئێستایش كەكەسیان خۆیان ناكەن بەخاوەنیان و تەنانەت یادیشیان ناكرێتەوە نەوەكا برایەتى ئەمان تێك بچێ ,بەڵكو نەوەكاڕێكەوتنى ســـــــتراتـــیجى تێك بچێتەوە((نەوەكا نائارامى بەرپا ببێ)).
پێتان سەیر نەبێ........ پاراستنى سەروەت وسامان وسەرمایەكانیان پێویستى بەكەشى ئارام هەیە .
ئەمە ووتەى من نى یە شارەزایانى ئابورى و گەورە سەرمایەدارەكان وا ئەخوازن .
جائیتر ئەم دووبنەماڵەیە چ باكیان هەیە لە بێ سەرو شوێنەكان و چ باكیان هەیە لەئیرادەى خەڵك وداواكارییەكانیان گرنگ ئەوەیە ئەوان چۆن سەرمایەكانیان بپارێزن چونكە ئەوان ئێستا بازرگانن ....بازرگانن ....بازرگان ..فەرقیان نى یە ..وەكو یەكن ..وەكو یەكیش بیر ئەكەنەوە لەئایندەیەكى زۆر نزیكیش دا لەناو یەكدا ئەتوێنەوە و هیچ جیاوازى یەك ناهێڵن لەنێوان (گوێزان وموو),(پێشمەرگەوجاش),(حەق وناحەق) دا(......).لەوەش خۆشتر ئەوەیەكە بكوژو كوژراو لەیەك لیستان دەنگیش ئەدەن بەیەكترى..........
ئەمەش زۆر قورسەوبەهەموو كەسێك قبووڵ ناكرێت كەیارى بە پیرۆزى یەكانى مرۆڤەوە بكرێ ولەپێناوى پارەدا كوڕەكانیان بڕواو ...لەپێناوى پارەشدا ببنەوە بەبراو ... سووتەمەنى یەكەشى خەڵكى فەقیرو هەژار بێت و كەچى هەر دەرس و وانەى لێ وەر نەگرن.
ئەمجارە هەڵوێست وەر نەگرن دڵنیا بن خوا خۆتان ئەگرێ پەشیمانیش دادتان نادات. ئەگەر ئەمجارە نەیان گۆڕن
بیان گۆڕە .... كاروانى نوێ ڕوەو خۆرە هه رجى كه نده ل بووبیكۆره