کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگاداریه‌كی زۆر به‌ په‌له‌

Tuesday, 02/02/2010, 12:00


بۆ هه‌موو ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له‌ كوردستان و ده‌ره‌وه‌، ئه‌مڕۆ شاعیر و نووسه‌ر و رۆشه‌نبیر هۆشه‌نگ شێخ مه‌حه‌مه‌د و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس عه‌بدولرحمان بامه‌ڕنی سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی چاڤدێر بۆ ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ له‌لایه‌ن حاكم جاسم له‌ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی دهۆك ده‌ستبه‌سه‌ر (حجز) كران، هۆكاری ئه‌م گرتنه‌ بۆ ئه‌و سكالایه‌ (شكایه‌ت) ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ پێش دوو حه‌فته‌ له‌لایه‌ن كه‌سێك به‌ ناوی دڵۆڤان و دوایش له‌لایه‌ن وزاره‌تی ئاوقاف له‌سه‌ر هۆشه‌نگ شێخ مه‌حه‌مه‌د و عه‌بدولره‌حمان بامڕنی تۆمار كرابوو، به‌ هۆی شعری ئه‌ز د ئه‌یفۆڕه‌كێدا كه‌ له‌ نووسینی شاعیر هۆشه‌نگ شێخ مه‌حه‌مه‌ده‌ و له‌ رۆژنامه‌ی چاڤدێر كه‌ عه‌بدولرحمان بامه‌ڕنی سه‌رنووسه‌ریه‌تی بلاوكرا‌وه‌ته‌وه‌.

داوا له‌ هه‌موو ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنانه‌ ئه‌كه‌ین كه‌ خۆیان به‌ به‌رپرس ئه‌زانن به‌رانبه‌ر به‌ نووسین و نووسه‌ران هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌رببڕن و به‌ پێی برینسیپه‌كانی كاری رۆژنامه‌نووسی و راگه‌یاندن به‌ ئه‌رك و كاری خۆیان هه‌ڵسن.

وه‌ك له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌مان پێی كرد ئێستا ئه‌و دوو نووسه‌ره‌ گیراون، ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی ئه‌یانه‌وێت به‌داواداچون له‌و باره‌وه‌ بكه‌ن ئاگادارتان ئه‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌ر دوو نووسه‌ر له‌ به‌ندیخانه‌ی زڕگه‌ له‌ دهۆك گیراون.





01.02.2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە