کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دەك خەجاڵەت بى سەرۆكى شارەوانی سلێمانی!

Friday, 20/02/2009, 12:00

1996 بینراوە


هەر هاوڵاتییەك سەردانى سلێمانى و پاشان شارەكانیتر بكات، بەئاشكرا هەست بەو دیاردەیە دەكات كە بۆ سلێمانى سەرەڕاى ئەو هەموو خەباتەى رابردوو، ئەو هەموو بەرپرسانەى ئەمڕۆ خۆیان بەخەڵكى شارە حەیاتەكە دەزانن، بەڵام بۆتە گەورەترین گوند لەجیهاندا؟ شەقام و ڕێگاوبانى تەسك، چاڵ و تاسەى نایاسایى شەقامەكان، وێرانى گەڕەك و تەجاوەزى زۆر، بوونەتە سیماى ئەم شارە و هۆكارەكەشى عومەرى مەحوى یاخود عومەرى چاڵەوانى سەرۆكى شارەدێى سلێمانییە.
لەم رۆژانەدا سەردانێكى شارەكانى هەولێر، دهۆك و موسڵم كرد، بەراستی مرۆڤ دەبێ دەستخۆشى لە سەرۆكى شارەوانى و بەڕێوەبەرى ڕێگاوبانەكانیان بكات، بەڵام لەسنورى سلێمانیدا كەم رۆژ هەیە بەهۆى كارەساتى ئۆتۆمبێلەوە چەندین هاوڵاتى نەبنە قوربانى، تەنانەت سەرڕێگاى دووكان كە هاتوچۆى سەرۆك كۆماریشە، چوار ساڵە بەهۆى كەمتەرخەمى بەڕێوەبەرى ڕێگاوبانەوە چاك نەكراوە، رێگاى سلێمانى- تاسڵوجە كە قیرەكەیان لابردووە تائێستا نەبینراوە كارى تێدا بكرێ و هەروا جێیانهێشتووە. لەسنورى ناوشارى سلێمانیشدا، چاڵ و تاسە و قیرتاوى خراپ و تەسكى شەقامەكان گەورەترین كێشەى بۆ هاتوچۆى ئۆتۆمبێل دروست كردووە و دەبێ دەیان خولەك لە ترافیك لایتێكدا رابوەستیت، سەیرەكەش لەوەدایە عومەرى چاڵەوانى بەدەگمەنیش وەڵامى ئەو هەموو رەخنە و گلەییانە ناداتەوە كە لە كەناڵەكانى راگەیاندن ئاراستەى دەكرێت، هۆكارەكەشى ئەوەیە كە هێندە پشتى قایمە، دڵنیایە نارەزایى و جنێوبارانى خەڵك ناتوانن جێگەى لەق بكەن. جەنابیشیان كە دەچێتە سەفەر، جامى ئۆتۆمبێلەكەى رەشە و چاوى هیچ شارێكیش نابینێ، خەمى مەسرەفى ئۆتۆمبێلیشى نییە، ئاخر چاككردنەوەى لەسەر نەسرەییەى شارەوانییە، بەدڵنیاییەوە بچیتە لاى هەر فیتەرێكیش نەك ئۆتۆمبێلەكەى عومەرى چاڵەوانى، بەڵكو هەر خزمیش بیت بەپەلە بۆت چاك دەكەن، چونكە پێوقدوومى ئەوە بازاڕى فیتەر گەرم بووە.
هەربۆیەشە بەڕێوەبەرى رێگاوبان و سەرۆكى چاڵەوانى سلێمانی، بوونەتە دوو پەڵەى شەرمەزاریى بەناوچاوانى ئەم شارەوە، چون سلێمانیان لەپایتەختى رۆشنبیرییەوە كرد بە پایتەختى چاڵ و تاسە و وێرانی!
عاجباتیش لەوەدایە كچێك بە(گومان)ى ئەنفلۆنزاى باڵندە مرد، هەموو پەلەوەرى كوردستانیان بەبودجەیەكى گەورەوە لەناوبرد، بەڵام رۆژ نییە چەندین كارەساتى ئۆتۆمبێل روونەدا، بەڵام بەرپرسان بێدەنگن!
[email protected]


*تێبینی: ئەمەش وێنەى ئەو ئۆتۆمبێلانەیە دێنە سلێمانییەوە، بەهۆى وێرانبوونی شەقامەكەوە سەریانلێشێواوە!! لەو كاتەى تێكیانداوە تائێستاش كەس خۆى بەخاوەنى نازانێت و چاك نەكراوەتەوە.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)