کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


32ی ئاب

Tuesday, 01/09/2009, 12:00


له‌سه‌دا حه‌فتای خه‌ڵکی کوردستان 31ی ئابیان قبوڵه‌.
له‌سه‌دا حه‌فتای خه‌ڵکی کوردستان کوشتنی سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌یان به‌لاوه‌ ئاساییه‌.
هه‌موو ساڵێک، له‌ 31ی ئابدا کۆمه‌ڵێک وتاری توڕه‌ و حه‌ق و ڕه‌ق له‌ماڵپه‌ڕه‌ بوێره‌که‌ی کوردستانپۆست داده‌گیرێت، که‌چی هه‌ر چوار ساڵێک جارێک مه‌سعود بارزانی ده‌بێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆک.
دوا هه‌ڵبژاردن و دواجار هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ ئێمه‌ی نووسه‌ر و چه‌کوش به‌ده‌ست کاره‌سات بوو، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مباره‌ به‌پێی هه‌موو پێوه‌ره‌کان شتێکی چاوه‌ڕوان کراو‌بوو.
ئه‌مجاره ‌و چوار ساڵی تریشی له‌گه‌ڵدا بێت ئێمه‌ له‌چاوه‌ڕوانی سه‌رۆک بارزانیدا ده‌بین، داخۆ له‌ خولی ئه‌مجاره‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌ودا ده‌بێت ناوی چه‌ند له‌ نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسانی دیکه‌ دزه‌ بکه‌ن و بچنه‌ خانه ی‌ تیرۆر کردنه‌وه‌، تا ئێستاش لیستی یه‌که‌می ناوی ئه‌و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسانه‌ی که ‌له‌ناو ئه‌م لیسته‌دان به هاتنی ناوی ‌هه‌ردوو شه‌هیدی قه‌ڵه‌م مامۆستا عه‌بدولستار ‌و سۆرانی مامه‌ حه‌مه ده‌ست پێ ده‌کات و ناشزانین زنجیره‌ی ئه‌م تیرۆر کردنه‌ به‌ ڕشتنی خوێنی کێی تر و به‌ چ ناوێکی تر ده‌ست پێ ده‌کات؟ ناشزانین که‌ی کۆتایی دێت؟
من له هه‌وڵی ئه‌وه‌دام سه‌ره‌تا له‌ ده‌زگایه‌کی راگه‌یاندنی بیانییه‌وه‌ ناوه‌‌کان بڵاوبکه‌مه‌وه و‌ به‌ هه‌موو دنیای رابگه‌یه‌نم، که ‌ئه‌وه‌تا سه‌رۆکه‌که‌‌مان سه‌رۆکی ده‌زگای پاراستن بڕیاری تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووسان ده‌رده‌کات، که‌چی هه‌رخۆی له‌سه‌ر شاشه‌ی تیڤی و به‌رده‌م له‌ که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن، بانگه‌شه‌ی دیموکراسیبون ده‌کات.
من پێموایه‌ 31ی ئاب زیاد له‌ پێویست گه‌وره‌ کراوه‌، چونکه‌ ئه‌گه‌ر ئاوڕیکی بچوک له‌ ئاشتبه‌تاڵی 1975ی بارزانی باوک بده‌ینه‌وه‌، ئه‌وا 31ی ئابه‌که‌ی مه‌سعودی کوڕ له‌چاو ئه‌و ئاشبه‌تاڵه‌دا ئاشه‌که‌ش نییه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە