کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تیرۆر لە ڕۆژئاوا کێ لێی بەرپرسە

Saturday, 28/02/2015, 12:00




چەندین کردەی تیرۆری ئایینی ئەمریکا و ئوسترالیا و ئەورۆپای هەژاند. داخۆ بۆچی دەستی تیرۆر بگاتە ئەو شوێنانە و نەتوانرێ بنەببڕ بکرێ. ڕووداوەکانی ١١/٩ ، چارلی ئێبدۆ ، قاوەخانەکەی شاری سیدنی و چەندینی تر کە هەموویان گروپی ئیسلامی تووند ڕەو پێی هەڵسان.

ئەو ئازادیەی ڕۆژئاوا بۆ گەلەکانیانی فەراهەم کردوە لەلایەن ئیسلام و ئیسلامیەکانەوە بەشیوەیەکی گەلێ ناهەموارو بۆ مەبەستی خراپ بەکارهێنراوە،ئیسلامیەکان لە هەموو خێر و بێرێکی ووڵاتانی ڕۆژئاوا بەشدارن و ئەڵێن مافمان هەیە وەك هاوڵاتیەکی ئەو ووڵاتانەی لێی نیشتەجێن. کەچی لەهەمان کاتیشدا بە کافر و زندیق و موشریك مامەڵە لەگەڵ خەڵکە ڕەسەنەکەی ڕۆژئاوا ئەکەن کە باوەشیان بۆ کردونەتەوەو ئامادەن هەموو جۆرە یارمەتی و کۆمەکێکیان بکەن. ئەڵبەتە ئەم دووفاقیە لەکەسایەتی ئیسلامدا زۆر بەزەقی دیارە و نەیتوانیوە خۆی لێ دەرباز بکا. بۆ نمونە خەڵکانێك هەن لێرە لەسەر سۆشیالی حکومەت خۆی و ماڵ و مناڵی ئەژێنێ و بیمەی تەندرووستی بەلاشیان هەیە و لە خانووی حکومەتدان و جگە لەوەی لەچەندین شوێنی تر، چەندین یارمەتی و کۆمەك وەرئەگرن،بەڵام ئێستا ناڕازییەوەو شەو و ڕۆژ قسەی ناشرین و نابەجێ بەم حکومەتە ئەدا و لەهەمان کاتیشدا ڕۆڵی ڕێکخراوە تیرۆریستیەکانی وەك(قاعیدە،نوسرەو داعش)بەرز ئەنرخێنێ.

ئەمڕۆ ڕۆژئاوا گەلەکەی خۆیان کردۆتە قوربانی بۆ ئیسلام و ئیسلامیەکان بەشێوەیەك ئەبوایە بیان زانیبایە ئەو جۆرە ئازادییە لەگەڵ بیرۆ بۆچوونی ئیسلام و ئیسلامیەکان بەگشتی و تێکستەکانی قورئان ناگونجێ. ئەبوو ڕۆژئاوا لەناوەڕۆکی ئیسلام و قورئان باش لێکۆڵینەوەیان بکردایە ئەوسا بڕیار و پلانی باشتریان ئەبوو.

بەندە باوەڕم بەوە هەیە گشت مرۆڤەکان ئازاد بن،بەڵام ئازادیش پێوەری خۆی هەیە. ناکرێ هەرکەسێك هاتە ڕۆژئاواوە هەموو مافەکانی پێبدرێ تا بەتەواوی لە ئەرکەکان تێنەکات. لەبەرئەوەی پەیوەندی ماف و ئەرك گرێدراوی یەکن. ناکرێ ئازاد بیت و ئازاری خەڵکی بدەی. ناکرێ ئازادیت پێبدرێ و نەیەڵی کەس ڕەخنەت نەکا. ناکرێ داوای ئازادی بۆ خۆت بەرەوا بزانێ و نەیەڵێ کەس بەخراپە لە ئایین و پەیامبەرەکەت بدوێ. ئەشێ بەرانبەر ڕەخنە بە هەمان شێوە وەڵامت هەبێ و کار نەگاتە مریشکە ڕەشەو خوێنی تیا بڕژێ.

چارەسەر: هەندێك پێیان وایە هەرچی ئیسلامە دیپۆرت بکرێنەوە،کەئەمەش کارێکی مەحاڵە و شتێکی ڕاست نیە. هەندێکی تر پێیان وایە بخرێنە ژێر چاودێری ووردەوە،ئەمەش تا ڕاددیەك لەمەحاڵ مەحاڵترە،لەبەرئەوەی گیانی تیرۆر و بیروبۆچوونەکانیان سنووری بەزاندوە.

بەبڕوای من یەکێك لەو چارەسەرانە ئەوەیە دەست بەجێ هەرچی بەناو(مزگەوت،حوسەیینیە)دابخرێ و لەداهاتوودا مۆڵەت نەدرێ بەهیچ جۆرە گردبوونەوەیەك بۆ مەبەستی ئایینی ئیسلامی.ڕەنگە هەندێك پرسیار بکەن وبپرسن،ئەی کڵێسەکان،ساندیگاکان،شوێنەکانی تری خوا پەرستی لەلان ئایین و بیروباوەڕەکانی ترەوە.ئەمەش پرسیارێکی بەجێیە،لێ هیچ کام لە تێکستانە بەڕاددەی تێکستی قورئان ئاماژەیی دەرنەبڕیوە بۆ کردەی کوشتن و تیرۆر. ئایەتەکانی قورئان هاندەری باشن بە ناوی(جیهاد)ەوە بۆ ئەوەی خەڵکی تری پێ لەناو بەرن. جا بۆیە ڕۆژئاوا ئەتوانێ لەڕوانگەی قورئانەوە ئەو مزگەوتانە دابخا و با ئەوەی ئیسلامێتی خۆی ئەکا لەماڵی خۆی بیکا و کەسیش ڕێگری لێ ناکا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە