زانیاری گرنگ، کە تا ئیستا لەو شوێنەوە نەهاتۆتە دەرێ: ته‌كه‌توله‌كانی فه‌رمانده‌ی له‌شكری پارتی كه ناسراوه به (فه‌له‌ك)، گه‌نده‌ڵي
Monday, 31/10/2011, 12:00
فه‌رمانده‌ی له‌شكری پارتی كه به (فه‌له‌ك) ناسراوه‌و فه‌رمانده‌ی ئه‌و له‌شكره گه‌نده‌ل و ته‌كه‌تول بازيه‌ی پارتی له هه‌مان بينايه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دايه‌و، راسته‌وخۆ مه‌سعود بارزانی فه‌رمانده‌يه‌تی و فه‌ريق شيروان ياريده‌ده‌رێتی و فه‌ريق نه‌وزاد خۆشناو ڕاوێژكارێتی و ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سياسی و سه‌ركردايه‌تی و فه‌رمانده سه‌ربازيه‌كان ئه‌ندامی بالای ئه‌و فه‌رمانده‌يه‌ن، به‌لام ئه‌مرۆ به هۆی ئه‌و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگايه‌تيه‌وه كه‌متر ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سياسی بوون و ڕۆليان هه‌يه، ئه‌وه‌ی زياتر ئه‌كته‌ری ئه‌و شانۆ گالته‌جاريه‌يه فه‌ريق شيروان عه‌بدولره‌حمانه كه كۆنه به‌عسی وماوه‌يه‌ك سه‌ربه فره‌عی حزبی به‌عس بووه له سليمانی و په‌يوه‌نديه‌كانی بۆ كاتی (ئه‌بو ياسر) ده‌گه‌ڕيته‌وه، چونكه ئه‌وكات شيروان عه‌بدولره‌حمان سايه‌قی شۆڤڵ بووه له به‌ريوه‌به‌رايه‌تی ڕێگاوبانی سليمانی له‌گه‌ل جه‌نابی بايز تاله‌بانی دا!
بودجه‌ی (فه‌له‌ك) مانگانه ٧ حه‌وت مليار ديناره واته نزيكه‌ی ٧ مليۆن دۆلاره‌و هه‌رچی پيشمه‌رگه‌و هيزه سه‌ربا‌زيه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه خه‌رج ده‌كريت!
فه‌رمان به خه‌رج كردن جگه له مه‌سعود بارزانی هه‌ريه‌كه له سيداد بارزانی و فه‌ريق شيروان ئه‌و ده‌سته‌لاته‌يان هه‌يه.
ماوه‌ی زياتر له ٢ ساله كيشه كه‌وتۆته نيوان فه‌ريق شيروان و كوتله‌كه‌ی و زه‌عيم عه‌لی و فه‌ريق نه‌وزاد خۆشناو كوتله‌كانيان و،ئه‌مه له دوای ئه‌وه‌وه هات كه له كاتی كانديد كردنی به‌رپرسانی سه‌ربازی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی پيشمه‌رگه، فه‌ريق شيروان له هه‌ردوو كوتله‌كه‌ی بنه‌ماله‌ی بارزانی يه‌وه ئه‌و كاره‌ی كرد، له‌لای سيداد و سوهادو نيهاد و مه‌نسور بارزانی يه‌وه له‌لاكه‌ی ديكه‌شه‌وه له‌لای نيچيره‌ڤان بارزانی يه‌وه، به‌لام دواكات دكتۆر رۆژ و فازيل ميرانی ئه‌وه‌يان راگه‌ياند گه‌ر ئه‌و وه‌زاره‌ته به‌ر پارتی بكه‌ويت ئه‌وا ده‌بێ زه‌عيم عه‌لی دابنريت چوكه پيشمه‌رگه‌ی كۆنه‌و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سياسی و ئه‌ندامی بالای فه‌له‌كيشه و، ئه‌وه بوو دواجار ئه‌و پۆسته درايه جه‌عفه‌ر شيخ مسته‌فای يه‌كيتی و، له كابينه‌ی پێنجه‌ميش فه‌ريق شيروان به هه‌مان شيوه خه‌ريكی هه‌ول دان بوو بۆ ئه‌وه‌ی ببێته وه‌زيری پيشمه‌رگه ئه‌وكاتيش رۆژ و فازيل ماوه‌يان نه‌داو زه‌عيم عه‌لی كرايه‌وه وه‌زير، هه‌رچه‌نده فه‌ريق شيروان له چه‌ند لايه‌كه‌وه كه‌وته دژايه‌تی كوتله‌كه‌ی زه‌عيم عه‌لی و فه‌ريق نه‌وزاد خۆشناو،به‌م شيوه‌يه:
يه‌كه‌م___ به‌ڕێگه پاره و ده‌مانچه و به‌خشينه‌وه‌و دابه‌شكردنی خۆراكی ووشك به سه‌ر هه‌والگری سوپا‌و فه‌رمانده‌يی ليواو فه‌وجه‌كان به‌وه‌ی راپۆرت له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و بنوسن له دژی هه‌ريه‌كه له زه‌عيم عه‌لی و فه‌ريق نه‌وزاد به‌كری حسابات بۆ سه‌رووی خۆيان به‌رزبكه‌نه‌وه
دووه‌م__زياتر له ٢ساڵ له به‌كر عه‌بدولقادر نه‌ورۆلی مانگانه وه‌ك هاوكاری بری ٥٠٠٠ دۆلاری له‌لايه‌ن شيروانه‌وه بۆ خه‌رج ده‌كرا، تا ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ليه‌كانی لێ ئاشكرابوو كه زياتر له ١٠٥ پارچه زه‌وی به‌ناوی وه‌همييه‌وه وه‌رگرتبوو، دواجار ماوه‌يك زيندانی كرا‌و پاشانيش به‌ردراو ئيستا ريسوای ناو پارتی يه ئه‌وه بوو به‌كر عه‌بدولقادر به‌راپۆرتی مانگانه‌ی به خۆی و هه‌والگری ليواو فه‌وجه‌كانی سوپای كه‌ركوك و سليمانی له دژی زه‌عيم عه‌لی و فه‌ريق نه وزاد خۆشناو به‌كری حسابات به‌رزده‌كرده‌وه.
سيه‌م__فه‌ريق شيروان مانگانه ٥٠٠٠ هه‌زار دۆلار دادايه حه‌مه‌ده‌مين بارزانی جيگری هه‌والگری گشتی تا دژی كوتله‌كه‌ی ديكه به‌كاری بهينيت و له‌مه‌شدا سه‌ركه‌تووبوو، تا ئه‌وه‌ی حه‌مه‌ده‌مين بارزانی خۆراكی مانگانه‌ی ٥٠ پيشمه‌رگه وه‌رده‌گرت و كوره‌كه‌شی بۆ كردۆته ئه‌فسه‌ر كه قوتابی يشه و، زياتر له ٧٠ مووچه‌ی بنديواريشی هه‌يه ئه‌م ميرخاسه بارزانی يه!
چواره‌م__به‌ريگه‌ی ئه‌فسه‌ره‌كان و كاديره‌كان و پيشمه‌رگه‌و پاسه‌وانه‌كانی خه‌ريكی بوختان هه‌لبه‌ستن و چه‌واشه‌كاری بووه له دژی كوتله‌كه‌ی به‌رامبه‌ری (خوينه‌ران دلنيابن بوختانه‌كان هه‌مووی راستن به‌لام فه‌ريق شيروان و ستافه‌كه‌ی له‌وان خراپتريان كردووه)
بروانن به پيی سه‌رچاوه‌كه‌مان كه ئه‌نداميكی بالای فه‌له‌كه،چۆن فه‌ريق شيروان فێلی له مه‌سعودبارزانی كردووه؟!
له‌لايه‌ن كه‌ريم شنگاری و نه‌وزاد هادی و پشتيوان سادق به‌ر له ٢سال به راپۆرتێكی نيهنی داوايان له مه‌سعودبارزانی كردبوو، كه ئه‌حمه‌د كۆيی كۆنه جاشه‌كه‌ی كۆيه له فه‌رمانده‌ی فه‌وجی ئای ئين جی سه‌ربه عيراق لاببات چونكه،ده‌يان راپۆرتی له‌سه‌ر هاتووه كه شه‌وانه قاچاخچيه‌كانی نه‌وتی نيوان بيجی و هه‌وليری رووتاندۆته‌وه‌و، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی زياتر له ٢٠ سه‌ياره‌ی كردۆته قۆربانی گوايه تيرۆرستان ته‌قاندويانه‌ته‌وه به‌لام له ئه‌سلدا به‌خيشونه‌ته فه‌ريق شيروان و دۆسته‌كانی دوای گۆرينی ره‌نگه‌كانيان.
نه‌ك هه‌ر ئه‌وه فه‌ريق شيروان وه‌ك ته‌نده‌ر ليدان دانانی ئامر ليواو فه‌وجه‌كانی ئای ئين جی وه‌ك پرۆژه ئاوه‌دانيه‌كان خستۆته واری ته‌نده‌ره‌وه كێ پاری زياتر دابێ ئه‌وه‌ی داناوه بروانن له ماوه‌ی ٣ سالدا، بری ٢٠ده‌فته‌ر دۆلاری له ئاريانی ئامر فه‌وجی ئی ئين جی وه‌رگرتووه
بری ٢٥ ده‌فته‌ر دۆلاری له ئه‌حمه‌د كۆيی وه‌رگرتووه
بری٢٠ ده‌فته‌ر دۆلاری له ليوا نه‌زيرهه‌ركی وه‌رگرتووه
جگه له‌وه هه‌ريه‌كه له‌وانه‌ی ٣ سه‌ياره‌ی جۆری (تاهۆ)شۆڤليتی ئه‌مريكيان بۆ فه‌ريق شيروان و پاسه‌وه‌كانی كراوون و له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی خۆی خاوه‌نی ٤ سه‌ياره‌ی جۆری وه‌نه‌وشه‌ی ره‌نگ ره‌شه!
خوينه‌رانی خۆشه‌ويست
ئيستاش زياتر له ٥٠٠ جاش و كۆنه ئه‌من و ره‌فيق حزبی له خزمه‌كانی باخچه‌و عه‌ره‌به‌ت و قه‌ره‌داغی كردۆته خانه‌نشين به پله‌ی(موئه‌هه‌ل واته نائيب زابت و ئه‌فسه‌ری پله جۆراوجۆر) له كاتێكدا زۆربه‌ی پيشمه‌رگه‌كانی ئه‌يلول و گولانی كردۆته نائيب زابت!
ئيستاش فه‌ريق شيروان ئه‌م نه‌خشه رێگايه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌يه، ئه‌و هه‌واله‌ی بلاو كردۆته‌وه كه له كابينه‌ی حه‌وته‌م ئه‌و له‌سه‌ر پارتی دياری كراوه بۆ وه‌زاره‌تی پيشمه‌رگه‌و،واته ده‌بيته وه‌زير هه‌رچه‌نده يه‌كيتی ئه‌وه‌ی راگه‌ياندووه نابيت كۆنه به‌عس و جاش بكريته وه‌زيری پيشمه‌رگه
هه‌روه‌ها ئيستا خه‌ريكی راپۆرت نووسينه وه‌ك پيشه‌ی هه‌ميشه‌يی دژی به‌كری حسابات و فه‌ريق نه‌وزاد خۆشناو، هه‌ر ئه‌مرۆ ئه‌و هه‌واله‌ی بلاو كرده‌وه كه فه‌ريق نه‌وزاد به‌بريای مه‌سعودبارزانی خانه‌نشين ده‌كريت و، موقه‌ده‌م (عيسا عوزير) ده‌چێته شوينه‌كه‌ی نه‌وزاد خۆشناو.
هه‌روه‌ها به پێی سه‌رچاوه‌كه كه زياتر له ٢ ساله دوای ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د كويی له‌لايه‌ن فه‌ريق شيروانه‌وه مه‌سعود بارزانی وه‌ها تێگه‌يندرا كه ئه‌حمه‌د كۆيی باش‌ترين فه‌رمانده‌يه و دلسۆزه ئه‌وانه رقی شه‌خسيان هه‌يه به‌رامبه‌ری، مه‌سعود بارزانی ئه‌حمه‌د كۆی لانه‌برد، به‌لام دواتر پاراستن هه‌ستی كرد كه ئه‌حمه‌د كۆيی دۆستی نزيكی نوری عوسمان سنجاری كوتله‌كه‌ی نيچيره‌ڤانه ماوه‌ی ٢ ساله ئه‌ويش ريسوا كراوه،به‌لام ئيستا فه‌ريق شيروان مژده‌ی داوه‌ته ئه‌حمه‌د كۆيی كه بيخاته شوينی عادله ره‌ش له فه‌رمانده‌يی ژينگه‌ی كوردستان.
هه‌ر دوێني ئه‌و وه‌سله‌م بينی كه فه‌ريق شيروان ٣٠ ده‌مانچه‌ی جۆری ويلته‌ری بۆ كۆمه‌ل جاش و خائينی سه‌ربه لقی ٤ كريوه ئه‌وانه‌ی وه‌ك خۆيان ده‌لێن پاله‌وان بوون له ١٧ی شوباتدا ته‌قه‌يان له خه‌لكی شاری سليمانی كردووه‌و، هه‌ر بۆ زانياری زياتر ١٥ كه‌س له‌و ته‌قه‌كه‌رانه مانگانه له‌لايه‌ن فه‌ريق شيروانه‌وه وه‌ك هاوكاری(يه‌ك) مليۆن ديناريان بۆ براوه‌ته‌وه‌و، له دانيسشته‌نه‌كانيشيدا شانازی به‌و خائينانه‌وه ده‌كات و ده‌ليت: پارتی كوری ئازا‌و بويری زۆره له سليمانی ده‌توانن هه‌رچيان بويت له‌و شاره بيكه‌ن..ئه‌وه‌شی باسكردووه به ب‌رياری مه‌سرۆر بارزانی ئه‌و هاوكاريانه‌ی بريه‌وه‌ته‌وه بۆ ته‌قه‌كه‌ره‌كانی ١٧ی شوبات.
به پێی هه‌مان سه‌رچاوه محيدين كه كۆنه جاش بووه له سه‌رچنار ئه‌مرۆ بۆته شێخ محيدين و پله‌ی مقه‌ده‌می سه‌ربازی به‌ستووه‌و بۆته به‌رپرسی نووسينگه‌ی فه‌ريق شيروان ئه‌م رۆژانه به‌رنامه‌كان دژی به‌كری حسابات وفه‌ريق نه‌وزاد ده‌گه‌يه‌نيته كوتله‌كه‌ی شيروان، تا ئه‌وه‌ی ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان ووتبووی ئه‌مه شه‌ری من نيه چونكه هه‌ردولايان پياوی به‌عس بوون.
تێبينی کوردستپۆست:
ئه‌ندامێكی بالای فه‌رمانده‌ی (فه‌له‌ك) ئه‌مرۆ ئه‌م زانياريانه‌ی له رێگای پاسه‌وانيكەوە بۆ ناردووين، پێی خۆش بوو بە ناوی حسامه‌دين هه‌ركی بڵاوبکرێتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست