کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


فریاكەون

Wednesday, 11/12/2013, 12:00

1254 بینراوە


خوێندنەوەو موتاڵا بناغەى رۆشنبیرییە بۆ تاك و كۆمەڵ، هەر تاك و كۆمەڵگەیەك خوێندنەوەى زۆر و پتەو و ڕێكخراو و چاكى تیابوو، داهاتووى بەرەو باشە دەڕوا، ئەمما گەر بەپێچەوانەوە بوو، ئەنجامەكەشى ڕێك پێچەوانە دەبێتەوە.
تاكى ئیسرائیلى بەتایبەت و ڕۆژئاوایى بە گشتى ڕۆژانە چەندان لاپەڕە دەخوێننەوە، ئەمما تاكى عەرەبى ساڵانە تەنها چەند لاپەڕەیەك دەخوێننەوە، ڕوونیشە كە عەیامێكە دووەمیان ژێردەستەى یەكەمیانن، ئەى دەبێ تاكى كورد ڕۆژانە، نانا مانگانەو ساڵانە چەند لاپەڕە بخوێنێـەوە؟، كەوا ئەوەتەى هەین ژێردەستەى ئەم و ئەوین، بریا ئامارێكى ڕوونمان لەبەردەستدا دەبوو تا ئەو خەفەتەش زیاد ببوایە بۆ سەر ئەوانى تر.
بەپێى ئەوەى بینیومە، واى بۆ ئەچم لە ئێستەدا خوێندنەوەى تاكى كورد بەردەوام لە دابەزین و داكشاندایە و هۆكارە سەرەكیەكەش بێ منەتیى و بێ خەمیى تاكى كورد و سەرقاڵیى و ناهۆشیارى و تەكنەلۆژیاش یەك لە هۆكارە سەرەكیەكانە.
تۆڕى تەرفیهى و وروژێنەرى (فەیسبووك) بەجۆرێك كاتەكان هەڵدەلوشێ بە (خولەك)یش كاتى بۆ خوێندنەوەى دەرەكى و تەنانەت خوێندنەوەى پەرتوكەكانى ناوەندەكانى خوێندن نەهێشتۆتەوە، بەبچوكترین نمونە، بەندە ساڵى ڕابردوو دەیات كتێبم خوێندەوە، لێ ئەمساڵ (وا 2013 تەواو دەبێ) هەمووى چەند كتێبێكم موتاڵا نەكردووە و لەحزورى پڕ هەناسەى وشەوە چومەتە تەكیە بێ گیانەكەى لایك و شەیر و كۆمێنت، پێشكەى و پەراوێز بوونەتە هۆم و پڕۆفایل، نامیلكە و كتێب بوونەتە ئەكاونت و پەیج.
جا داوام لە نوسەر و خوێنەرانى قەدیم و ڕۆشنبیر و پیاوماقوڵە ئەدەبی و پیاوانى میرى هەیە، لەم پەیامە بەپەلەیەى ئەم تازە لاوە بگەن و بەزوویى فریاكەون، شان بدەنە بەر چارەسەرى ئەم پرسە ترسناك و سامناكە.
كارنامەیەك بۆ خۆیان و (مە)یش دابنێن تا پرۆسەى هۆشیاركردنەوەى گەنجە (فەیسبوككار)ـەكانمان دەست پێ بكەین و بیانكەینە (خوێندكار و خوێنەر)، تكا ئەكەم فریاكەون با درەنگتر نەبێ.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)