کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەڵبەندى 28ى یەكیتى لەهەڵەبجە پێشەلكارى هەڵبژاردنەكان دەكات

Monday, 01/06/2009, 12:00


بە پێى ڕێنمایەكانى كۆمسیۆن هیچ قەوارەو لایەنێكى سیاسى بۆى نییە هەڵمەتى هەڵبژاردن دەست پیبكات هەتا كۆمسیۆن بە رەسمى ئیعلانى نەكات.بەڵام ڕۆژانە لیرەو لەوێ دەبینین لەلایەن لق و مەڵبەندەكانى سەر بە دەستەڵات بە ئاشكرا پێشەلكارى هەڵبژادرنەكان دەكرێت .مەڵبەندى ڕێكستنى 28ى یەكێتى نیشتمانى كوردستان یەكێكە لەو شوێنانەكەى كە لە ڕێگەى هەڵواسینى لافیتەیەكەوە بەدەرگاى سەرەكى مەڵبەندەوە كە پڕوپاگەندە بۆ لیستى كوردستانى دەكات.
لەبەر ئەوەى پاسەوانى بەردەرگاى مەڵبەند ڕێگەى پێنەدام لە نزیكەوە وێنەى لافیتەكە بگرم بۆیە بەناچارى لە دوورەوە و بەدزیەوە وێنەى لافیتەكەم گرتوو.

ئەو لافیتەیەى كە هەڵواسراوە ئەم دێڕەى خوارەوەى لەسەر نوسراوە:

(لیستى كوردستانى,لیستى تێكۆشانى ڕابردوو و دەستكەوتەكانى ئەمڕۆ و سبیەنێ یە.)
ی.ن.ك .مەڵبەندى ڕێكخستنى 28 ى هەڵەبجە.
هەڵەبجەى شەهید
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە