چۆن هەڵە كوشندەكانی بەرزانی چارەسەربكەین
Tuesday, 31/07/2012, 12:00
دوای شكستە گەورەكەی مەسعود بەرزانی لەمتمانە وەرگرتنەوە لەمالكی, عەقڵ وحیكمەت پێویست دەكات بۆ ئارامكردنەوەی بارە شڵەژاو وئاڵۆزەكە.
ئەوەتا دۆستەنوێكانی بەرزانی هەمو كشانەوە وهەوڵی ئەوەدەدەن كەلە مالكی ودەوڵەتی یاسا نزیكببنەوە وئاڵای سپییان هەڵدا.
لەهەمووی خەتەرناكتر وپێویستە كورد دەستلەگیرفان وبێغەم وبێبایەخ تەماشای نەكات وبە ئەوپەرَی هوشیارییەوە لە ئاستیا بجووڵێتەوە هەوڵی (ساڵح موتلەگ)ە كەیەكێكە لەدۆستەنوێكانی بەرزانی وناحەزێكی گەورەی میللەتی كوردە,(ئەگەرچی قسەی وا لەبەرژەوەندی دوژمنانی كوردە) بۆ ئاشتكردنەوە وئاساییكردنەوەی بارەكە لەنێوان مالكی و رَەجەب ئەردۆغان سەرۆكوەزیرانی توركیادا.
ئەم كارەی موتلەگ زۆر لە كرداری عبدالعزیز بوتەفلیقەی سەرۆكی ئێستای جەزایر دەچێت لەنزیككردنەوە لەنیوان ێەدام وشای ئێران لەساڵی حەفتاوپێنجدا وبووە هۆی ئاشبەتاڵە گەورەكە وبەیاننامە شوومەكەی جەزایر. هیچ دوور نییە لەسایەی بەرزانی تاكرَەودا وپارتی گەندەڵدا وبنەماڵەی چاوچنۆكدا كورد جارێكیتر تووشی شكستێكی گەورە وئاشبەتاڵێكی رَەش وترسناكی تر بكەن.هیچ بەدووری مەزانن.
سەرەرَای ئەم بارە ناسك وهەستیارە بارزانی بەردەوامە لە چەواشە وهەست بەبەرپرسیارێتی نەكردن وپرۆپاگندەكردن بۆ پارتی وزیاتر تێكدانی یەكرَیزی ماڵی كورد.كۆبوونەوەی بەرزانی لەگەڵ لایەنەسیاسییەكان هەوڵی شاردنەوە وداپۆشینی شكەستە گەورەكانە لەلایەك و كێشانی ئۆپۆزسیۆنە بۆ بن دەسەڵاتی پارتییە لەلایەكیتر. ئەمەش ئاستنزمی هوشیاری ودوودڵی وترسنۆكی پارتە ئیسلامیەكان دووپاتدەكاتەوە.
كورد وەزعی باشنییە, ئاگرەسوورە خەریكە لێمان نزیكدەبێتەوە وهەموان بەئەوپەرَی هوشیارییەوە,بەهەستێكی بەرزی كوردانەوە دەبێت لەئاستیا بجووڵێین. بەرزانی كە دەڵێت من ئامادەم دەسەڵاتی خۆم رَادەستی ئەو كەسەدەكەم كەكێشەكان یەكلابكاتەوە, ئەگەر رَاستدەكات وقسەكانی تەنها بۆ چەواشە نییە دەبێت تازووە بریارێك دەربكات بەدامەزراندنی ئەنجومەنێك لەسێ كەس وهەمو دەسەڵاتەكانی رَادەستیانبكات بۆ سەركردایەتی هەرێم بۆ بەرَێوەبردنی وئاساییكردنەوەی بارە ئاڵۆزەكە پێش ئەوەی پەیماننامەی ئەنقەرە یان بەغدا وەكو ئەوەی جەزایر بێتەئاراوە, تاكو هەڵبژارنی ئایندە.ئەمەش تەنها چارەسەرە بۆ دوورخستنەوەی كورد وكوردستان لە ماڵوێرانی وشەرَ وكوشتن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست