کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


هاوارێك بۆباكورى سەربەرزم

Saturday, 03/11/2012, 12:00




ئەوەتانێ چاوم لێ یە مەزڵوم دۆغان مژدەى سەرفرازى پێیە،زەكیە ئەلكان بۆتە تۆپەڵێك ئاگروگرو كڵپە و ژیلەمۆى شۆڕشێكى نوێى لەناو هزروناخ و بیری باكورى سەربڵند دا گەشاندۆتەوە، زیلانەكەم بۆمبایەكى مرۆییە و ئۆردوى دوژمن دەلەرزینێنێ، سڵاو لەئێوە ئەى گیانباز و خۆرگر ودوژمن لەرزێنەكان،ئەى چقڵى چاوى ئەتاتورك وئەردۆغان،ئەى مانگرتوە قارەمانەكان،ئەى گیانباز وراپەڕیوەكانى باكورى سەرفرازم، هۆ نەوەكانى شێخ سەعید وسەید رەزا، ئەى سیموبلانى خۆراگرى وبەرخودان. سەدان ساڵە ئەتاتورك توتكەكانى یارى وگەمە بەچارەنوس و ژیان وناموسمان دەكەن،لەبازاڕى بێعاریدا بەهاو نرخ و رەوشت وئاگار وفەرهەنگ وكلتور و بوون ونەبونمان هەراج دەكەن، ئەوانە توركن هۆڤن، نامەردن، پاشماوە وپاشەڕۆى والیەكانى عوسمانین،گەرەكیانە وەكو جاران ببینەوە بەكەنیزە و غولام ودەرباریان، من دەزانم ئێوەى سەربەرز،ئێوەى روو سوور ،ئێوەى چەلەنگ ئێوەى مێرخاس هەرگیزاو هەرگیز مل بۆ خواست و داواى فاشیستەكان نادەن و خەون وخۆزگە وئاواتەكانیان بن پێ دەخەن، پیلان و نەخشەى گڵاویان ڤاڵا دەكەن، مێژوویەكى گەش و جوان و رەونەقدار دەكەن بە باڵاى سەركەشى جودى وگاباردا و لەسەر ترۆپكى چیاى ئاگرى زەماوەندى سەركەوتن دەگێرین. من دڵنیام وزۆر كەش بینم كە ئاسۆى سەركەوتن زۆرنزیكە وخۆرى سەرفرازى وا لەدەم كەلەوە سەرەتاتكێ دەكات و بەجوانترین بەرگى ئاڵاو واڵاوە بۆ ئەم كەرنەڤاڵى عیشق و ئازادى و رزگارى یە خۆى دەراِزێنێتەوە ..دە ئێوەش ئەى سوارەكانى حەمیدیە ئەى ئەوانەى كە هەمیشە نۆكەرو غولام و دەربارى بەرقاپپى توركەكان بوون، خۆ دەبینین و چاوتان لێ یە چ قیامەتێك رابووە، چ ئاگرێكى سوور باكورى وڵاتى تەنیوە، لەوە زیاتر بەتەماى چین؟ تاكەى هەر لەژێر چەترى خیانەت و ریسوایدا ژیان دەكەن؟ تاكەى هەر بیر لەبەرژەوەندى تایبەتى خۆتان دەكەنەوە؟ تاكەى عەشیرەت وبنەماڵەكەتان دەكەنە قوربانى چارەنوس و ئایندەى میللەتێك؟ تاكەى بەشان وباڵى بابى عالى و زاڵمترین وسەرسەخترین دوژمندا هەڵدەدەن ؟ تاكەى ئەردوغان وعەبدولڵا گولمان لێ دەكەیت بە پەپوولەو فریشتە؟ تاكەى هەر لەژێرسێبەرو سایەى گورگە بۆرەكاندا خۆتان گیف دەكەیتەوە و بە زبرى كلكتان و هاشو هوشى ئەوان پشت و ئێسكى برا وكەسەكانتان دەشكێنن؟ وابەهار هات بەهارى كوردى، ئەم بەهارە تەڕ و پاراوە و رەهێڵە زریان وتۆفانى پێیە، دەم درێژ وئیقلیم گیرە لەسەرێ را بۆخوارێ دیتَ ، هەرچى خڵتەو پیسى و قڕێژى هەیە،هەرچى لەكە وعەیب و عار و زەلیلیە، هەرچى نۆكەرى وژێردەستى و ئەڵقە لەگوێ یە، هەرچى پاشڤەڕۆى و بن دەستى یە ،هەرچ دیلى و زەبونى ویەخسیریە رایدەماڵێت، رق ئەستور و زۆر بێ رەحمە لەگەڵ خۆشى تۆپەلەَ ئاگر و غەزەبى قین ونەفرەتى دۆزەخیانەى پێ یە ،چاكتر وایە خوتان نەخەنە بەر ئەونەعرەتەیە وهەتا زوو ودەرفەت ماوە روولەدوژمن وەرگێڕن و وەرنەوە ریزى گەل ونیشتیمان وئاوێزانى خەم وئێش وئازارەكانیان بن،من دڵنیام ویەقینم هەیە ئەوەى لەهەمبەر ئەو شاڵاوە ببوەستێتەوە وببێتە بەربەست ،ئاستەنگ ،ئاگرەكەى رەهشان كڵ وكۆى خۆى و قەوم وعەشیرەتی رادەماڵێت دەیانكاتە پەند وعیبرەت وقەقنەس و قەرەبروت..









نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە