نیچیره‌ڤان بارزانی رێگا نادات بازار و یانه و ریستوانه‌کانی خۆیان دابخرێن
Thursday, 27/09/2012, 12:00
كوردستانپۆست/په‌یامنیری 3 ههولێرئهمرۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌قائیمقامیتی ناوه‌ندی هه‌ولێر به‌كوردستانپۆستی ڕاگه‌یاند: كه‌ده‌ورانی كار‌و چالاكی یه‌كانی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی و چاودیری كردنی خواردن و شوینه‌گشتی و هۆتیل و ریستورانه‌كان، له‌ماوه‌كانی ڕابردوو له‌بازاری گه‌وره‌ی ماجدیی مۆل و فاملی مۆڵ و یانه‌و ریستورانتی مارینا له‌عه‌ینكاوه‌و خواردنگه‌ی نویی ئه‌بو شه‌هاب له‌هه‌ولێر لیژنه‌كان گۆشتی بۆ گه‌نی و په‌نیرو شیره‌منی به‌سه‌ر چوو، ماسی به‌سه‌رچوویان له‌گه‌ڵ نه‌بوونی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی له‌و شوێنانه‌دا، له‌كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌مه‌یدانیه‌كه‌دا به‌ته‌له‌ڤۆن له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی نێچیره‌ڤان بارزانی و ئاگادار كراونه‌ته‌وه به‌زووترین كات لێژنه‌كه له‌و شوینه ده‌ربچن و نابێت هیچ ئیجرائه‌تیك به‌رامبه‌ر به‌و شوێنانه بكرێت و له‌شاشه‌كانیش نیشان بدریت.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ی باسكرد له ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌خواردن و خواردنه‌وه‌ی ماوه به‌سه‌رچوو بوونیان هه‌بوو، به‌لام لی نه‌گه‌ران دایان بخه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له لیژنه‌كه ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، كه بازاری ماجیدی مۆل سه‌همی گه‌وره‌ی نیچیره‌ڤان بارزانی تیایه، بازاری فاملی مۆڵیش مۆلكی مه‌سعود بارزانی و سیروان بارزانی یه‌و به‌ناو مه‌لا شینه‌وه‌یه، ریستورانتی مارینا موڵكی نوری سنجاری و ئه‌بو شه‌هابی نزیك چوار ڕیانی عه‌ینكاوه‌ش سه‌همی نوری سنجاری به‌و وه‌كاله‌تی نیچیره‌ڤان بارزانی تیایه، هه‌ر بۆیه ماوه‌یان نه‌دا ئه‌و شوێنانه‌دا بخرین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست