ئەمجارەش تاڵەبانى بەگى بۆدانا و پەشیمان بوەوە
Thursday, 25/11/2010, 12:00
یەكێك لەو عادەتە قۆڕانەى تاڵەبانى هەیەتى ئەوەیە تا سەر خاوەنى قسەى خۆى نیە ,كورد ئەڵێ تفێك ڕۆكرا هەڵناگیرێتەوە بەڵام تاڵەبانى هەر هەڵى ئەگرێتەوە و گوێش ناداتێ ,ئەم عادەتە لاى تاڵەبانى زۆر ئاساییە , ماوەیەك لەمەو پێش كۆمەڵێك قسەى بەرامبەر بە توركیا و عەللاوى و لیستى العراقیە كرد ,ئەمە لە دواى هەڵبژاردنەوەى بوو بۆسەرۆك كۆمارى ,بەڵام لەوەو پێش لەبەر سەرۆك كۆمارییەكەى زاتى نەئەكرد دڵى مێشولەیەك بیەشێنێ كەچى كە زانى وەزعەكە نالەبارە و بۆى هاتنە سەر خەت وەكو ڕێوى پەشیمان بوەوە , ئەوەتا لە ڕوون كردنەوەیەكى نوسینگەى سەرۆك كۆمارەوە بڵاو كراوەتەوە دەربارەى ئەو چاوپێكەوتنەى لەگەڵ ڕۆژنامەى میللیەتى توركى ئەنجامى داوە و لە هەموو ئەو قسانە پەشیمانە و بە زمانە لوسەكەى كەوتۆتە ماستاو كردنێكى كوڵكن بۆ عەلاوى و توركیا و سەرۆكى توركیا , سەیرى ئەم دەستەواژانەى بەكارى هێناوە و ئەوەى جارى پێشووش ووتونى زۆر جیاوازن , ئەڵێ من نە ئەسپى دۆڕاو و نەئەسپى تۆپیوم بەكار نەهێناوە , من حەدم چیە ئەو قسەیە بەرامبەر برام عەللاوى بكەم ,ئەو دۆستى ئازیزو خۆشەویستمە وە قەت حەدى ئەوە م نیە بەرامبەر بە توركیا ى برام هیچ ناماقوڵیەك بكەم بەڵكو ((
توركیا ئهندازیاری پهیوهندییه ستراتیژییهكان وعهبدوڵڵا گویل سهرۆكی توركیا كه به (دۆستی ئازیز) وهسفی كردووه،)) ئەم پیاوە حەیاى سیاسەتیشى بردوە , ئاخر سیاسەت كردن كەى وایە , یان قسە مەكە یان كە كردت خاوەنى بە , قسە مەكە كە كردت لێى پەشیمان مەبەرەوە , هیچ قسەیەكى تاڵەبانى تا سەر بڕ ناكات , تەنها بۆ كورد كوشتن و تاڵانى و دزى و خیانەت كردن لە هاوڕێكانى قسەكانى ئەخوات , ئەگینا قسەیەك بزانێ زیانى بۆ پەزەكە هەیە هەرزوو بەیاننامەیەك دەردەكات و پەشیمان دەبێتەوە , ئینجا ئەكەوێتە تاوانبار كردنى ڕۆژنامەنوسان و ڕۆژنامەكان , ئەمە هەر وابوە , قسەى بەرامبەر ئێران كرد زوو پەشیمان بوە , بەرامبەر عێراق و هى ترى كرد پەشیمان بوە ,دواجار مەلا مستەفاى خائینى گرتەوە و هەر كەزانى مەسعود توڕە یە لێى ووتى ناماقوڵم كرد , من وام نەوتوە , نەك ئەمە بەڵكو هات مەلا مستەفاى خائینى لێ كردین بە قارەمان بە پێشمەرگە , بە سەرۆك و سەركردە و باوكى نەتەوەى كورد ,ئەوەندە خەستى كرد ووتى مەلا مستەفا بێ من هیچى نەدەكرد , ئەوەتا ئێستاش لەوانە پەشیمانە كە بەرامبەر بە تورك و عەلاوى ووتویەتى و جاشیەتى خۆى دوبارە كردۆتەوە و ئەڵێ من دۆستێكى ستراتیژى توركیام , ئاخر كەسێكى خۆ بە سەرۆك زان , خۆ بە سكرتێرى حیزبێك زان , خۆى بە كەسێك دادەنێت شەست ساڵە سیاسەت دەكات , كەچى ناوێرێ , ناتوانێ بۆیەك ڕۆژیش خاوەنى قسەیەكى خۆى بێت , ئەم بەس بۆ سەرو پۆتەڵاكى یەكێتى و هاوڕێكانى ئازایە ئەگینا كە دێتە سەر دەرەوەى یەكێتى ئیتر شێرى ماڵەوە و ڕێوى دەرەوەیە , ئاخر ئەكرێ ئابەم دەعبایە بڵێت سەرۆك , ئەمە بە كەڵكى سەرۆكى دێت , ئاخر شەست ساڵ سیاسەتى ئاوا كردوە , ئێستاش ئاواى دەكات ,بۆیە حاڵمان خۆشە , بەڕاستى لە بەگ دانانا شارەزایە , لە پەشیمان بونەوەدا زانایە , كەم سیاسەت مەدارى وەكو ئەم پیاوەم بینیوە ,خاوەنى ڕاى خۆى نەبێت , ئەم هەرچى بێ قسەى بۆدەكات , بە چاك یان بە خراپ , ئەم ئەوەى بەلاوە گرنگە خەڵك ناوى بهێنن وەكو كابراكەى پیسایى لە سەر ڕێگاكە كردبوو , بۆیە ئەمەشى كردبوو بۆ ئەوەى خەڵك ناوى بهێنن ئیتر جنێویشى پێ بدەن پێى خۆشە بەس ناوى بهێنن , تاڵەبانیش هەمان شت ئەكات , نە هیچى بەلاوە گرنگە و نە هیچیشى پێ عەیبە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست