حه‌مه تۆفیق ره‌حیم: رۆژانه خه‌ڵك له‌ناو یه‌كێتییه‌وه ده‌بێت به‌گۆڕان
Wednesday, 25/11/2009, 12:00
دڵشاد ئه‌نوه‌ر
حه‌مه تۆفیق ره‌حیم ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیای وشه ئاشكرای ده‌كات كه رۆژانه له‌ناو یه‌كێتییه‌وه خه‌ڵك په‌یوه‌ندی به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه ده‌كات‌و پێشیوایه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه یه‌كێتی ده‌یانهێننه سه‌ر ته‌له‌فزیۆن‌و وانیشانی ده‌ده‌ن گوایه گۆڕانن‌و گه‌ڕاونه‌ته‌وه نێو یه‌كێتی، زۆربه‌یان خه‌ڵكانێكن كه هیچ په‌یوه‌ندیان به‌گۆڕانه‌وه نه‌بووه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمپانیای وشه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌و كاره‌ی یه‌كێتی ده‌یكات به‌شێكه له‌هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندن، كه یه‌كێتی له‌دژی گۆڕان پیاده‌ی ده‌كات‌و ده‌یه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه شه‌ڕی ده‌روونی له‌دژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بكات، وتی ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵكانه كه نیشانده‌درێن له‌راگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتییه‌وه گۆڕان بن‌و راست بن كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه نێو یه‌كێتی، ئه‌وا ئێمه رۆژانه به‌سه‌دان كه‌س لای ئه‌وانه‌وه دێن‌و په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ده‌كه‌ن.
محه‌مه‌د تۆفیق، باسیله‌وه‌شكرد كه لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه‌و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه زۆرێك له‌و خه‌ڵكانه‌ی كه ده‌هێنرێنه سه‌ر ته‌له‌فزیۆن، خه‌ڵكانێكن كه نه‌ناسراون لای ئه‌وان‌و گۆڕان نه‌بوون، وتی گه‌ر تێبینیش بكه‌ن راگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتی ده‌ڵێن هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان گه‌ڕاونه‌ته‌وه، كه‌ناوی ئه‌و هه‌ڵسوڕاوانه ناهێنێت.
وتیشی گۆڕان رۆژ له‌دوای رۆژ به‌هێز تر ده‌بێت، هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندن كاری تێناكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست