کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


باهه‌موومان تۆزێ پێبکه‌نین هه‌رئه‌وه‌مان بۆماوه‌ته‌وه‌

Thursday, 19/11/2009, 12:00


سه‌رۆ قادرو ئازاد علوج کۆنفراسێکیان گرت بۆ کێشه‌ی زمانی زبر له‌ناو ڕۆژنامه‌کانداهاوڕێیه‌کم پێ ووتم ،که‌سه‌رۆ به‌ئازادی علوجی ووتوه‌ ئه‌مه‌ به‌رهه‌می خۆمانه‌ شه‌ڕی ناخۆ ده‌زانی‌ ئه‌م زمانه‌ زبره‌ ؟ ئازادیش وتوێتی میلله‌تی کورد سه‌گه‌ ها سه‌رۆ ی قه‌شمه‌ر؟
وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێ خۆ شه‌ڕ نه‌بوو تۆ جوێنت به‌هه‌موو کورد دا به‌سه‌رۆکی هه‌رێمیشه‌وه‌ سه‌عدی پیره‌ ده‌ڵێ مام جه‌لال ڕاسته‌ گۆجانی پێ یه‌ ،به‌ڵام ته‌ندروستی له‌هه‌موومان باشتره‌و خۆشی کاندید ده‌کاته‌وه‌ بۆ سه‌رۆک کۆمار باکارتۆنیش بێت . هه‌ر سه‌عدی فایل دار ده‌ڵێ ئێمه‌ دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عسێکانین بۆ ناوده‌سه‌ڵات چونکه‌ نه‌یان توانی پێش ڕوخانیان فایله‌کانی ئێمه‌ له‌ناوبه‌رن حورمه‌تیان شکانین بۆیه‌ حه‌زناکه‌م بگه‌ڕێنه‌وه‌ .
مه‌لاحیکمه‌ت ده‌ڵێ ئه‌وه‌ی له‌تاقیکردنه‌وه‌ی عه‌ره‌بی ده‌رنه‌چێت بۆی نیه‌ خۆی کاندید کات گرنگ لای مه‌لای جگه‌رچی عه‌ره‌بیه‌ نه‌ک هه‌ڵوێست و جوامێری چونکه‌ ئه‌وه‌ی له‌به‌عداده‌ عه‌ره‌بی ده‌زانن لێ جوامێر نین و ووڵاتیان به‌خۆیانه‌وه‌ هه‌راج کردوه‌ .
دانانی کورسی بۆ پارێزگاکان ناداد په‌روه‌رانه‌یه‌ ،ئێمه‌ش ده‌لێین چونکه‌ پیاوه‌ قه‌زمه‌کانی ئه‌ودیو حه‌مرین به‌س بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌به‌غدادن ئێستا ئه‌م شه‌ریفانه‌ خه‌به‌ریان بۆته‌وه‌ سۆسیالیست دووکه‌سی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی کاره‌با ئاماده‌کردوه‌ هه‌ردووکیان له‌سورێن بوون کاتی خۆی له‌شه‌ڕی ساردا تاناوقه‌دیان له‌به‌فرابوه‌ ،ئه‌مه‌ چ کۆمێدیایه‌که‌ له‌و ووڵاته‌ی ئێمه‌ ئاخر حسک و کاره‌بایان ووتوه‌ ئه‌وانیش وه‌ک شۆفڵاکان ئاودیوی ئێران ده‌که‌ن ؟
بەر لە سەفەر کردنی بۆ ئەوروپا ،جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری عێراق ، ڕایگەیاد ئەگەر پرۆژە یاسای هەڵبژاردنەکانمان ڤیتۆ بکردایە ،دەبووا هەڵبژاردنی عێراق دوو مانگ دواکه‌وتوه تاله‌بانی قه‌شمه‌رو خائین ناڵێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌ وه‌رگرمه‌وه‌ گرنگه‌ وه‌ک سه‌رۆک کۆمار جێتان بهێڵم کوردو کورسی چی من له‌وێ له‌ماڵی خوالێخۆشبوو بارزان تکریتیدام کورد و کورسی په‌رله‌مانی ئێراک تورێکی قوڕاوی ناکات بۆم.
نه‌وشیروان ده‌ڵێ ئه‌وقسانه‌ی تاڵه‌بانیم به‌ده‌ستی دوو وه‌رگرتوه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی گومانی هه‌بێت تاڵه‌بانی ئاوای وتبێت له‌ پلینێوم. له‌هه‌مووی کۆمێدی تر فراکسۆنی گۆڕان پشتگیری قسه‌ی مه‌سعود ده‌که‌ن لایان وایه‌ مه‌سعود ڕاست ده‌کات گۆڕان بیری چووه‌ که‌مه‌سعود شه‌رعێتی نی یه‌ چونکه‌ پیاوێکه‌ به‌ته‌زویر بوه‌ به‌سه‌رۆکی ئه‌و سێ شاره‌ وله‌ سه‌ری سوریش نایه‌ته‌ خواره‌وه‌ . پیاوه‌ په‌مه‌یه‌که‌ داواده‌کات هه‌موو کورسی شاره‌کان باوه‌ک یه‌ک بێت ،ئه‌و له‌به‌ر خاتری کورد نی یه‌ واده‌ڵێ چونکه‌ په‌یمانی به‌چه‌ند خوشکه‌زاو برازای داوه‌ دایان مه‌زرێنێ له‌به‌غداد بۆ یه‌واپه‌رۆشی زیادکردنی کورسی یه‌ لۆ کوردستان. عه‌لی کیمیاوی له‌دار ده‌درێ عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید له‌دار نادرێت ،جاله‌دار بدرێت یان نا چی له‌مه‌سه‌له‌که‌ ده‌گۆڕێت؟
پیره‌مێردێکی وا ببێته‌ ئاگرش هیچ شوێنێکی بۆ ناسوتێ ،نازانم به‌رهه‌می کوڕی ساڵح چۆن له‌ڕوی هات بچێته‌وه‌ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی عه‌لی کیمیاوی له‌گه‌ڵ بێت ؟
سلێمانی چوارباخ‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە