کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕاپۆرتێك لەبەهشتەوە !!

Monday, 24/05/2010, 12:00



ئەمشەو خەوم بینی سەرۆ سەردەشت هاتەخەوم ئەو وەك فریشتەیەك وابوو .لەلایەك خەمی وەرقەی بەحسەكانی بوو كە لەبەردەم زانكۆ لەدەستی كەوتبوو. هەردەیوت تكایە بەو بەحسانەوە زۆر ماندوو بووم توخوا كۆی بكەنەوە مەهێڵن ڕەشەبای مەرگ بیان دڕێنێ ، لەلایەكی دیكە .هاتە لام و بەچرپەوە پێ ی ووتم ڕاپۆرتێكم نووسیوە لەسەر خیڵەكەی جامانێ سوور هەرچی دەكەم هێڵەكەم ناكرێتەوە ، بزانە لای خۆتەوە ناینێریت بۆ كوردستان پۆست . ووتم بەسەر چاو سەرۆ گیان كوا ڕاپۆرتەكەت . فلاشێكی پێ بوو ووتی بیخوێنەوەو دواتر بینێرە با هەموان بزانن كردەوەو ڕفتاری خێڵەكێكان چۆنە .

من وەكو كۆترێكی سپی ویستم ئاشتی و ئازادی بۆ گەلەكەم دەستەبەر بكەم، ویستم لەدوا قۆناغەكانی ساڵی خوێندنم پەیامێك بەگەلەكەم بدەم. كە من كوڕە هەژارێكم و عاشقی كچەكەی بەگم بووم . بۆ ئەوەی دواتر ئەو خوێندكارانەی وانەیان پێ دەڵێم نامۆ نەبم پێیان ، نەڵێن ئەرێ مامۆستا توخوا تۆ ژنت هێناوە ؟ بەڵام لە ووڵاتی تیرۆرو خوێن ووڵاتی زوحاكەكان ووڵاتی خۆ ویستەكان بەچەند فیشەكێك لە پەل و پۆیان خستم و كردمیانە قوربانی باڵادەستی خێڵەگەری و كەلە شەقی خۆیان و لە كۆ كردنەوەی ڕاستی و زانیارییان كردم . بەلای ئەوانەوە وایان دەزانی كەس نازانێ ڕۆژانە چی لەژێر جەمەدانەكەیاندایەو چۆن خەرێكی بەتاڵان بردنی سەروەت و سامان و ئەم گەلەوەن !! پێیان وابوو تەنها منم ئەو ڕاستیانە دەدركێنم ،نەیاندەزانی چەندەها سەرۆی تر هەیە ،بۆیە بەچەند قسەی ناشرین و سووكایەتی پێكردنم و پاشان بە چەند فیشەكێك بەعس ئاسا خوینمیان حەڵاڵ كرد ، ئێستاش وا لەبەهشت جارەجارە دەنگۆی مەلا .....دێت لەدۆزەخەوە كە نامەی ناردووە بۆ كوڕە جێگرەكەی وتێیدا دڵێ ، ئەرێ بۆ ئەو كوڕە هێشتوتانە چەند مانگێك زمان درێژی بكات ؟بۆ هەر یەكەم ڕۆژ زانیوتانە نەتانكوشتووە ؟ ئەی بۆ چیتانە ئەم هەموو ڕۆژنامە نووسە هیندە هێڵی سوور ئەبەزێنن؟ ئەرێ بۆمسعود قتڵ و عامیان ناكات لەچی سڵ ئەكاتەوە ؟ چۆن ئەبێ بچوك لەئاستی گەورە زمان درێژی بكات ؟ئەی نەیدەزانی ئەو تەنها كوڕە هەژارێك بوو هیچی تر ، ئەمانە ئێوە ئەوەندە گیرۆدە بوون بەدەستێوە لەسەردەمی ئێمەدا كەس بۆی نەبوو پیاو بێت جگە لە بنەماڵەكەی خۆمان نەبێت، نازانم ئێوە كەی وەجاخن ؟ دەم كوتیان كەن بیانترسێنن با دەست بگرن بە كاسكێتە شڕكانیانەوە با قسە لەسەر ناموستان نەكەن ئەگینا هێزی زێرەڤانی ئامادە دەكەم بۆ تۆقاندنیان ، دەی كورە مەسعود مەسرور فڵان فیسان .....كوان با چیتر زیاتر توڕە نەبم ... بۆیە منیش نامەكەیم كردە ڕاپۆرتێك و ئەینێرم با هەموان بیخوێننەوە نەوەك بترسن ، جا بۆیە دەڵێم لە نوسین سڵ مەكەنەوە نوسەران یادی من و سۆران لەبیر مەكەن ، دڵنیابن ترس و تۆقاندن بەقەدر ئەوە گەورە نیە كە ڕاستگۆ بن . لەكۆتایی دا زۆر بەپەلە بوو پێم ووت سەرۆ گیان باشە تۆ دەتزانی دەتكوژن بۆ خۆت حەشار نەدا ؟ ووتی نانا هاوڕێكەم چۆن لە ڕاستی هەڵدێم با هەموو دنیا بزانن كە ئێمە لە ژێر دەسەڵاتی خێڵەگەری داین .. ئیتر دەبێ بڕۆم سڵاوم بگەیەنە بە گشت ئەو كەسانەی هەڵویستی شەرەفمەندانەیان هەبوو لە تیرۆر كردنی من و سۆران .....
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە