بۆ مێژوو: نه‌وشیروان مسته‌فا زۆر له تاڵه‌بانی جوودایه
Monday, 30/03/2009, 12:00
کاتێک فڕۆکه‌وانه جه‌لاده‌که فڕی و له‌به‌ر چاوان کاڵبۆوه و جێگره‌که‌ی سه‌دام له‌فڕۆکه‌خانه‌ی شاری سلێمانیه‌وه ئازادانه سه‌فه‌ر ده‌کات من زۆر داوای لێ بوردن له‌و هه‌موو شه‌هیدانه ده‌که‌م که گیانیان به‌خشییه ئازادی ووڵاتێک که هه‌نوکه ده‌یان زیندانی شاراوه‌ی تیا به‌ر هه‌م هاتوه و که‌س توانای ئه‌وه‌ی نییه هه‌وای شادمانی تیا هه‌ڵمژێ.
تاله‌بانی ئه‌مه یه‌که‌مین جاری نییه که دوژمنان ئازاد و سه‌رفرازیان ده‌کات ،ساڵی ئه‌یلولی 1985 بۆ چه‌ند کارێکی پێشمه‌رگانه ده‌چوینه‌وه بۆ سلێمانی شه‌وێک چوین بۆ ماڵی خۆفرۆشێک له‌گرده‌که‌ی سه‌رچنار خۆی له‌وێ نه‌بوو دوو تفه‌نگمان له‌ماڵه‌که‌یا گرت، بۆ شه‌وی دوایی چوین بۆ کارێکی تر، به‌ڵام له‌په‌ڕانه‌وه‌ماندا سۆپه‌رێک هات و له‌چه‌قی شه‌قامه‌که‌داڕامانگرد و دوو سه‌رنشینی تیا‌بوو، که کڵاشیکۆفێکی دوو ده‌سک و ده‌مانچه‌یه‌کی 15 خۆریان پێ بوو هێنامانن کابرا ناوی عوسمان بوو دوای بوو به‌موسته‌شاری جاش و ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیشی بوو به‌ڕێوبه‌ری کارگه‌ی چیمه‌نتۆی تاسڵوجه‌بوو زنجیرێکی ئاڵتونی له‌ملدابوو هێنامانن بۆ دۆڵه‌ڕوت و هه‌ر ئه‌وشه‌وه به‌ڕێ کران بۆ یاخسه‌مه‌ر دوای یه‌ک ڕۆژ هه‌واڵمان پێگه‌شت که به‌ئه‌مری تاڵه‌بانی به‌ردراون و له شه‌ده‌له‌وه ڕه‌وانه‌کرانه‌وه بۆ سورداش و ناو دوژمن، ئه‌گه‌رچی ئه‌وده‌م ووتیان خه‌ڵکی گونده‌کانی چه‌قژ و باخ وحه‌سه‌ن ته‌په هاتون بۆ شکوا کردن، به‌ڵام ده‌توانرا هه‌ر هیچ نه‌بێ به‌دوو زیندانی لای ڕژێم بگۆڕدرایه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌روا نێنرابۆوه، ئه‌و ساڵه‌ی له بادینان بووم دوای ئه‌نفالی هه‌موو ناوچه‌کان ئێمه ده‌مانزانی له‌بادینانیش ئه‌نفال ده‌ست پێ ده‌کات، بۆیه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابووین به‌خێرایی زۆر ئه‌و زیندانیانه یه‌کلا بکرێته‌وه زۆریان به‌که‌فاله‌ت و پاره‌دان ئازاد کران چه‌ند جاشێکی یه‌زیدیش به‌بۆنه‌ی هاتنی جێژنی یه‌زیدیان ئازادکران، له‌ناویانا سیخوڕێکی ده‌زگا ی ئیستخباراتی تیا‌بوو ده‌بوو کارێکی بۆ بکرێت ئه‌و ده‌مه‌ش کاک نه‌وشیروان سه‌رپه‌رشتی هه‌موو هێزی پێشمه‌رگه‌ی ی ن ک ده‌کرد و تاڵه‌بانی له ئه‌وروپابوو ئه‌و ڕۆژه‌م بیره به‌رپرسه‌که‌مان له‌گه‌ڵ کاک نه‌وشیروان گفت‌و گۆی کرد به‌مجه‌فیره * پێ ووت زیندانی یه‌کی له‌و شێوه‌یه‌مان لایه و نازانین بڕیاری چی بده‌ین بۆیه کاکه نه‌وه ووتی: سه‌ری بخه‌نه گۆڕی باوکێوه، به‌ڵام من دڵنیابووم ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسه به‌تاڵه‌بانی بکرایه ده‌یوت ئه‌و ئه‌ستێره‌یه ده‌ستکاری نه‌که‌ن پاره‌شی بده‌نێ و مه‌فره‌زه‌یه‌کیش ته‌رخان که‌ن تا به‌سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێته‌وه ناو که‌سوکاری.
من ئه‌مه بۆ مێژوو باس ده‌که‌م من خۆشم قه‌ت به پ م دێرین نازانم چونکه باوه‌ڕم وایه ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌ی له‌خۆی ناوه ته‌نها بۆ وه‌رگرتنی معاشه ، من نوسه‌ریش نیم ، به‌لام ئه‌مه ڕاستیه‌که و خۆم کارئه‌کته‌ر بووم تێیدا داوای لێ بوردنیش له‌وانه‌ده‌که‌م، که بێ مۆڵه‌تی ئه‌وان ئه‌م یاداشه‌م باس کردوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست