نوێکراوه‌ته‌وه..گرنگ.. ئەو ژنەی کە ناوی هاجهرە "ده‌ڵاڵی له‌شفرۆشه‌که" ، کار ته‌نها بۆ خودی مەسرور دەکات
Wednesday, 09/03/2011, 12:00
چه‌نده‌ها سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێکراو ، پاس بلاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی(
ئاگاتان له‌و گه‌مه پیسهتی پاراستن بێت) ، نامه‌یان بۆ ناردووین ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر دووخاڵ کردۆته‌وه:
1- خودی هاجه‌ر ئه‌حمه‌د داود که یوتوبه‌که‌ی دانابوو بۆ تانه‌لێدان له خۆپیشانده‌رانی ژن له‌سه‌رای ئازادی ، ده‌رکه‌وت ئه‌و ژنه به‌رپرسی ژنانە له نێو ده‌زگای پاراستن و سه‌ر به‌خودی مه‌سرور بارزانییه ، فه‌رمان له مه‌سرور وه‌رده‌گرێت بۆ ناردنی ئەو ژنانەی کە بۆ کاری جاسوسی بۆ ئەم لاو ئەولایان دەنێرن، که پاراستن بۆ خۆی ده‌یه‌وێت.
2- ده‌یان سه‌رچاوه ته‌ئکید ده‌که‌نه‌وه که یوتوبه‌که هی خۆپیشاندانه‌کانی تارانه و هی سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردنه‌کان وه‌ی دواتره که تیایدا هه‌وادارانی ریفۆرم.ئه‌م گرته‌یه به‌ده‌ستهیناوه و له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت دایاناوه به‌مه‌به‌ستی لێدانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ، هاجه‌ری پاراستن هه‌ڵساوه له رێگای که‌سانی شاره‌زا یا خودی خۆی ده‌نگه‌که‌ی جیاکردۆته‌وه و به‌شێوه‌یه‌کی ته‌کنیکی ده‌نگی دیکه‌یان هاویشتۆتهسهر، وای نیشانده‌ده‌ن که هی سه‌رای ئازادییه!.
ئێمه هه‌رچه‌نده هه‌ڵساین به‌کاره مرۆییه‌که‌ی خۆمان و توانیمان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت نه‌یهێڵین به‌لام ئه‌وه‌ش رێگامان پێناگرێت ئه‌گه‌ر راستییه‌کان وه‌کو خۆی وه‌ک له‌سه‌روه به‌یانمان کرد ، بۆ خوینه‌ران به‌یان نه‌که‌ین.
ده‌زگای پاراستن هیچ درێغی ناکات له شێواندنی راستییه‌کان ، به‌ڵام ئیمه تا ئه‌وه‌نده‌ی ده‌توانین هه‌موو پیلانه‌کانیان هه‌ڵده‌وه‌شێنیه‌وه.
به‌شی نوێکراوه:
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست فه‌رموون سه‌یری ئه‌م یوتوبه بکه‌ن که تێیدا له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان و خۆپیشاندنه‌کانی ئیران فلیمگیراوه ، پاراستن له رێگای هاجه‌ر که ده‌ڵاڵی له‌شفرۆشه‌کانی مه‌سروره و وه‌ک له‌سه‌ره‌وه باسمان لیوهکردووه ، ده‌یه‌وێت سومعه‌ی خوشکان و دایکه بهشهرهفهکانمان له‌که‌دار بکات ، چ ده‌سه‌ڵاتێکی ته‌زویر و ساخته‌کار و بێ به‌هایه که بۆ ده‌ستکه‌وتی بنه‌ماڵه‌یی په‌نا بۆ کاری وا سووک‌و ریسوا ده‌به‌ن ، گرنگ نییه ئه‌گه‌ر بۆ له‌که‌دارکردنی ژنانی سه‌ربه‌رزی به‌شداربووی سه‌رای ئازادی فلیمی ڤیدیۆ ساخته و ته‌زویر بکه‌ن.. جا لێره‌دا پاش ئه‌و هه‌موو هه‌وڵه شکستخواردوویانه ،به‌یه‌ک ده‌رئه‌نجام ده‌رده‌چین که ئه‌ویش ئه‌وه‌یه سه‌ره‌تای نه‌مانی ئه‌و ده‌سه‌لاته ته‌زویره زۆر به‌توندی ده‌ستی پێکردووه. ، له رووخانی حه‌تمی نزیدهبینهوه...فه‌رموون له‌گه‌ڵ لینکی یوتوبه ئۆریگینهڵهکه:http://www.youtube.com/watch?v=x0eriI6SyI0
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست