کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌لا کورتی هێنا له‌شارچۆکه‌ی ته‌ق ته‌ق.

Thursday, 15/10/2009, 12:00


له‌ مه‌راسیمی په‌رده‌ هه‌ڵماڵین له‌سه‌ر په‌یکه‌ری شه‌هید نامیق تاڵه‌بانی، مه‌لای بێعه‌مه‌ل که‌وته‌وه‌ قسه‌و قه‌وانی سواوو، وای ئه‌زانی که‌ خه‌ڵکی ئه‌م شارۆچکه‌یه‌ وه‌ك خۆی گێلن. خه‌ڵکی دوای سه‌ری ڕێزو نه‌وازش بۆ ئه‌م شه‌هیده‌و هه‌موو شه‌هیدانی کوردستان، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ بون له‌ ووته‌بێژو کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی ، که‌موژده‌ی گرتنی عومه‌ر مورتاحیان بداتێ له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بودجه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م شارۆچکه‌یه‌ ئه‌بوو وویستگه‌یه‌کی کاره‌بایی 488 مێگا واتی بۆ خه‌ڵکی خێرله‌خۆ نه‌دیوی ته‌ق ته‌ق وچوارده‌وری دروست بکرایه‌و، چیدی خه‌ڵکی له‌تاریکی به‌رده‌وامدا ژیانیان به‌سه‌ر نه‌بردایه‌، ئه‌بوو مه‌لا مێگا به‌ڵێنی ئه‌و 19 ملێۆن دۆلاره‌ دزراوه‌ی که‌ تاڵه‌بانی ئه‌ڵێ نه‌دزراوه‌و ئه‌مه‌ش به‌بوختان ئه‌زانێ له‌سه‌ر عومه‌ره‌ لا مل خوار، لای خۆم گلم داوه‌ته‌وه‌، له‌و ڕۆژه‌وه‌ چه‌ندین پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریان بۆ ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ ته‌رخان بکردایه‌. که‌چی نه‌باس له‌و پاره‌ دزراوه‌ کراو، نه‌ باسیش له‌ گه‌وره‌ دزو ڕاپێچکردنی بۆ دادگا کرا، ئاخر ئه‌مه‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه‌ که‌ ئه‌یه‌وێ به‌هۆی پیرۆزی ناوی شه‌هیده‌وه‌ خۆڵ بکه‌نه‌ چاوی میله‌ته‌وه‌و له‌بیریان به‌رنه‌وه‌، که‌ حکومه‌ت ئه‌رك وفرمانی خزمه‌تی هاوڵاتیانه‌، نه‌ك دزی کردن لێیان ودوایش دزه‌کان وه‌ك به‌رزه‌کی بانان تێبته‌قێنن. مه‌لای ڕوو قایم وه‌ك چه‌رمی گا هیچ قه‌ره‌بوویه‌ك بۆ خه‌ڵکی ئه‌م شارۆچکه‌یه‌ له‌دژی ئه‌و دزییه‌ی لێیان کرا، به‌خه‌یاڵیدا نه‌هات باسی لێوه‌بکاو که‌ خۆی و حزبه‌که‌ی به‌رپرسیارن له‌ئاستیدا، وه‌ك نه‌بای دی بێ ونه‌باران، ئاخر ئه‌مه‌یه‌ نه‌هامه‌تیه‌ی به‌سه‌ر ئه‌م میله‌ته‌دا هاتوه‌، که‌که‌سایه‌تی وه‌کو ئه‌مانه‌ بونه‌ته‌ ده‌م ڕاستی.

ئاخر ئێستا ئه‌زانن بۆچی خه‌ڵکی ته‌ق ته‌ق وکۆیه‌ ده‌نگی به‌م دزانه‌ نه‌دا، ئه‌وان گه‌لێکه‌ له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ووریاتر وچه‌له‌نگترن، مه‌لای بێعه‌مه‌ل وا ئه‌زانێ که‌چاویلکه‌یه‌کی له‌حیمی ڕه‌شی نایه‌ بان چاوانی ، ئێدی که‌س نایناسێته‌وه‌و که‌س له‌درۆو په‌یمانه‌کانی شاره‌زا نابن، مه‌لا باز به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو دزییه‌ی تاڵه‌بانی وعومه‌ردا ئه‌داو، باس له‌حکومه‌ته‌ دوو گیانییه‌که‌ی به‌رهه‌م وبه‌رواری ئه‌کا، وه‌ ئه‌ڵێ ئه‌م حکومه‌ته‌ که‌ تائێستاش به‌ته‌واوه‌تی به‌کرد نه‌یراوه‌و،ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه‌ خه‌ریکی پووش کۆکردنه‌وه‌ن ، که‌چی مه‌لای دوانزه‌ درۆ و ده‌سته‌ بوختان ته‌پڵی سه‌رکه‌وتنی بۆ لێئه‌دا.له‌دونیادا نه‌بوه‌ پێش ئه‌وه‌ی که‌سێ وه‌یان کابینه‌یه‌ك کارێ نه‌کا، ته‌پڵی سه‌رکه‌وتنی بۆ لێبده‌ی، ئاخر ئه‌مه‌ هه‌ر لای ئه‌م فاڵچیانه‌ شتی واهه‌یه‌.

مه‌لای بێکرده‌وه‌ چۆن کاتی خۆی پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان په‌یمانی دابو به‌ شارۆچکه‌ی که‌لار که‌ دوو هۆڵ بۆ باخچه‌ی ساوایان دروست بکرێ، ئه‌وا هه‌ر هه‌مان مه‌لاو هه‌مان تاقم و ده‌سته‌ن که‌ هاتونه‌ته‌ ئێره‌و له‌ژێر په‌رده‌ی به‌رزی شه‌هیدانه‌وه خۆیان مه‌لاس داوه‌و ،‌ درۆو په‌یمان ئه‌ده‌ن به‌خه‌ڵکی و گوایا هه‌موو هه‌وڵه‌کانیان ئه‌ده‌ن بۆ زیاتر پێشخستن وخزمه‌تکردنی هاوڵاتیان. بۆیه‌ میله‌ت هیچ باوه‌ڕی به‌وان نه‌ماوه‌و متمانه‌ی خۆیان ناده‌نه‌ ده‌ست ئه‌م تاقم و دزانه‌ که‌به‌ ڕۆژی نیوه‌ڕۆ 19 ملێۆن دۆلاری بودجه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌یان حه‌په‌لووش کرد.

بۆیه‌ داوا له‌خه‌ڵکی که‌رکوك ئه‌که‌ین که‌ چی دی نه‌که‌ونه‌ داوو درۆی ئه‌مانه‌و له‌خشته‌ نه‌برێن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ کاریان جگه‌ له‌دزی وتاڵانی موڵك وماڵی کورد، له‌ته‌ك ئه‌مانه‌شدا خه‌ریکی خه‌وو گێڕانه‌وه‌و درۆکردن وپه‌یمان دانن ، که‌نه‌ك له‌ڕابردوودا به‌جێیان نه‌هێناوه‌، به‌ڵکه‌ له‌داهاتوشدا به‌جێی ناهێنن. ئه‌مانه‌ تازه‌ دۆڕاوون و نه‌ك پلینێۆم ، نه‌ سه‌د کۆنگره‌ش بگرن حاڵیان له‌ئێستا باشتر نابێ، وه‌تا به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن بچین درۆو په‌یمانه‌کانیان وه‌ك بڵقی سه‌ر ئاو ده‌رئه‌که‌ون وچه‌ند له‌سلێمانی وئه‌و شوێنانه‌ی تر ده‌نگیان هێنا، ڕه‌نگه‌ له‌که‌رکوك چاره‌کی ئه‌وه‌ش نه‌هێنن. ئه‌مانه‌ ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر ڕیسواتر ئه‌بن و جگه‌ له‌دۆڕاندن هیچی تر سه‌وز ناکه‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە