دەڤەری گەرمیان هێرشەكانی پۆلیسی بەلجیكای بۆ سەر رۆژتیڤی شەرمەزار كرد
Saturday, 06/03/2010, 12:00
ئاژانسهکان
رۆژی 53-2010 بە ئامادە بوونی زیاتر لە 1500 كەس لە شاری كەلار بەیانامەیەكی جەماوەری بە مەبەستی شەرمەزار كردنی هێرشی پۆلیسی بەلجیكا بۆ سەر رۆژ تیڤی چالاكیەك بە دەستپێشخەری هاوڵاتیانی شاری كەلار بەرێوەچوو و تێدا هێرشی تێرۆریستی دەوڵەتی بەلجیكاو هێزەكانی دەوڵەتی داگیركەری سەركوردستانیان شەرمەزار كردو داوایان لە رای گشتی جیهان و تایبەتی گەلەكەمان لە باشووری كوردستان كرا كە لە بەرامبەر ئەو كردەوە نامرۆڤانەوهۆڤانەی پۆلیسی بەلجیكا بێدەنگ نەبن و هەڵوێست دەرببڕن. هەروەها دوای خوێندنەوەكە لە هەڵمەتێكی زۆر بێهاوتادا تەواوی بەشدار بوانی چالاكییەكە دەستیان بە بڵاو كردنەوەی بەیاننامە لە ناو شارەكەدا كرد و بە دروشمەكانی رۆژتیڤی دەنگی كوردە و كورد بێدەنگ ناكرێت و بژی رۆژ تیڤی چالاكییەكەیان تا درەنگانی ئێوارە بەردەوام كرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست