سایپڕۆسێکی دیکە دروست مەکەن
Wednesday, 02/07/2014, 12:00
1780 بینراوە
لە ساڵی ١٩٤٧ لە لایان دەسەڵاتدارانی ئەو کاتی تورک بە رێگای نیزامی و هێزی سەربازی لە ژێر ناوی ئۆپڕاسیونێکی لەشکری بەناوی "ئاتیلا". لە سەتا سێی دوورگەی قیبروس (سایپڕۆس) کەوتە بندەستی تورکەکان. پاشان ئەو رێژەیە بوو بە سەتا لە چل ونزیکەی شەست هەزار مرۆوی تورک هێنرانە ئەو دووڕگەیە! هەتا ئەو سەردەمەش کە چل ساڵ لەو داگیرکارییە تێدەپەڕێ تەنیا وڵاتێک کە "سایپڕۆس یا قیبروسی" بە رەسمی ناسیوە هەر دەوڵەتی فاشیستی تورک بووە.لە دەسەڵاتی سکولارو ئەردۆغانی ئیخوانولموسلمینی بگرە هەتا ئەوانی دوای وانیش. لە مانگی هەشتی هەمان ساڵدا لەسەر بڕیاری نەتەوەیەکگرتوەکاندا هێڵی" سەوز" راکێشرا کۆتایی بە داگیرکاری زیاتر هێنرا.
مەبەستی من لەو کورتە باسە ئەوەیە کە لە ماوەی رابوردوودا بارودۆخی عێراق لەو پەڕی ئالۆزیدایە وناسەقام گیرە،ئەوەی کە بۆ من گرینگە وحەول دەدەم بە پێی توانا ئاماژەی پێ بکەم ئەو رستانەی خوارون. لە شۆڕشی مەڕحومی بارزانیدا هەتا ئەو سەردەمەش کە کا مەسعود گەورەی یەکەمی عەشیرەی بارزانە ولە دووساڵی رابودووش بە زۆری ماوەی سەرۆکایەتی خۆی درێژ کردەوە، بۆم دەر نەکەوت کە " باب وکوڕ" بە کام سیاسەت وکام ڕێباز دەخوازن کێشەی کورد چارەسەر بکەن؟ سەردەمێک حوکمی زاتی، سەردەمێک خودموختاری،سەردەمێک فدڕاڵی،یا لەو سەردەمەشدا بە بێ هیچ پلان وپڕۆژەیەک رۆژانە دەوڵەتی کوردیمان پەستا پەستا پێ دەفرۆشن! هەر سیستمێک لەو جیهانەدا پێی وابێ دەتوانێ بە هەڕاج کردنی ژێرخانی ئابوری وڵات وپارەی نەفت کۆمەڵگا وخەڵک رزگار بکا دووچاری هەڵە ی مێژوویی بووە. وڵاتی بە هێز و دامودەزگای بە هێز وکارامە رێز لە تاکو لە یاسا دەگرێ.ئابوری ودێمۆکڕاسی ،، دێمۆکڕاسی وئابوری،، دوو تەوەری سەرەکین کە تەواوی تان وپۆی کۆمەڵگا دادەپۆشن و ژیانێکی خۆش و دوورناسانە لەسەر سفرەی خەڵک رادەخەن. کاک مەسعود جلی پێشمەرگەی لە بەر نایەتە دەرێ کە چی پێشمەرگە بە تەواوی تێر تەسەل نییە! دەبێ شەڕیشی بۆ بکا .
گاڵتەی رۆژگار سناریوی سەیر بۆ کەسانی ناشارەزا لە سیاسەت دادەڕێژێ، چاو لە دوو رستەی دوو فاشیستو دوو کورد کوژی تورک بکەن کە ئەو رۆژانە دەیوڕێننو دەڵێن : ئێمە دژی دامەزراندنی دەوڵەتی کورد بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی نین!؟ دەڵێن:بۆ داهاتووی کەرکوک لە گەڵ کا مەسعود پلانمان هەیە!! لە باکوری وڵات ئەوە دەبینین کورد چون ژیان تێپەڕدەکا.لە رۆژئاوا هەموو رۆژێک مەترسی بۆ کورد زیاتر دەبێ،لەرۆژهەڵاتی وڵات لە لایەک حیزبە کەمپنشینەکان لەلایەکی دیکەوە کۆماری ئیسلامی تەنگیان بە کورد هەڵچنیوە. کە چی هەتا کاتی نوسینی ئەوبابەتە
تەنیا کەسانێک لەتورکییە هاوکاری دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی کاک مەسعودن مەغۆلەکانی کورد کوژی تورکییەن!
لە گەنجێکی تازە پێگەیشتوو پرس بکەی دەزانێ دەستپێکی دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی کە خاوەنی چل میلیون مرۆوی کورەد دەبێ لە کوێڕا دەست پێبکرێ.بۆ لێیان ناپرسن کوا کۆنفڕانسی نەتەوەییت؟ کوا زمانی ستانداردت؟ کوا هێزێکی یەکدەستی لەشکری بۆ پاراستنی وڵات؟ کوا ئەنەستیتۆکانت؟کوا زانکۆی نا حیزبیت؟ کوا ژینگەت؟ کوا ئاژەڵداریت؟ کوا نەخۆشخانەی سەردەمەیانەت؟کوا یەکریزی ناو خۆییت؟ وهەزان کوای دیکە.بۆ دامەزراندنی ئەو دەوڵەتە پرست بە کام یەک لە حیزبەکانی بەشە کانی دی وڵات کردووە؟ چۆن میکانیزمێکت بۆ سەرەتای ئەو دەوڵەتە رادەستی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە؟باسی رێفڕاندۆم دەکەی !پێم سەیرە! کە کاوە کوژەکان رێز لە دەنگی خەڵکی هەژار بگرن! هەر کات بکوژی کاوە گەرمیانی وسەردەشت عوسمان هاتنە دادگا منیش دەوڵەتی کوردی تۆ وەردەگرم دەنا بەو قسانەی تۆ هەلناخڵەتێم.بەفرۆشتنی نەفت وسامانی خەڵک کە بە بێ ئیزنی خەڵک دەیفرۆشی دەوڵەت پێک نایە..
هێستا نە بەبارەو نەبەدار ئەو زلهێزانەی دونیان قووت داوە عێڕاقی عەڕەبی بە دەوڵەتی تۆ ناگۆڕنەوە.
کۆمەلگای ناهوشیار وێنەی تراویلکەیە کە هەر دەڕواونایگەیەی لە سەرەتای جەغزێک وەڕێدەکەوین پاشان دەگەڕێینەوە هەمان خاڵی سیفر.پێشهەنگی ئەو بێچارەییە نوسەر وزاناو زانکۆی کوردە کە سەریان لە قالبی خۆیاندا گیر کراوە و متەقیان لێ نایە.لە چەند رۆژی رابوردوودا لە کاک مەسعود ماندوو تر بۆ دەڵەتی کوردی دەسەڵات دارانی دەوڵەتی کورد رفێنی " ئیسراییلە" کە هاوارمان بۆ دەکا ودەڵێ ئیللا وبیللا دەبێ کورد دەوڵەتی هەبێ! رەگەز پەرەستەکانی ئیسڕاییل لە بیر خۆیان دەبەنەوە کە چییان بەسەر باوکی کا مەسعود هێنا؟ چۆن بە رۆژی روناک رێبەر ئاپۆیان رادەستی پاس ماوەی مەغۆلەکانی ئەو ڕۆی تورکییە کرد!(من رێزی تەواوم بۆ خەڵکی روناکبیرو کۆمەڵگای ئیسڕاییل هەیە) .ئەوڕۆکە لە ئێران لەجیاتی شا، مەلا، لە دەسەڵاتن. ساڵی ١٩٧٥ لە بیر مەکە کە چیان بەسەر شۆڕشی ئەو کاتی ئێوە هێنا.ئەو سەردەمەش سیاسەتی کەلان (گەورە) بێتە گۆڕێ هەمان کارت بەسەر دێنن.فلەستین دیاردەی هەرە بەرچاوە بۆ بارودۆخی کورد پاشی ئەو هەمووە ساڵانە تازە ماوەیەکە بوونەتە ئەندامی چاوەدێر لە نەتەوەیەکگرتووەکاندا کە ئەویش هەچ دەسەڵاتێکی ئەو تۆیان نییە. جەنابت بە پێی کام یاسای نێو نەتەوەیی دەوڵەتم بۆ دادەمەزرێنێ ئەوە لە حاڵێکدایە باکی بینزینی چەند سەیارەتان بۆ پڕ نابێ!!
ئەیاغەکانی پاشماوی مەغۆڵەکان لە تورکییەی ئەردۆغان و پێکهێنەرانی سوپای حەمیدییەی دوێنێ بەتەنیا " قیبروس یا سایپڕۆس" یان بە ڕەسمی ناسیوە بڕۆن چاو لێبکەن تا بزانن خەڵکی تورکی هاوردە چۆن دەژین؟ ئەو بەشە لە یونان هەر دەڵێی کەلاوەیە کە جێگای ژیانی مرۆوەکان نییە! دەڵێی شوێنی دارستانی دوو پێیە کە هاتوچوو دەکەن . دەتهەوێ کوردوستانیش وا لێ بکەن؟ سایپڕۆسیکی دیکە بە فیتی تورکان دروست مەکەن.ساڵی ١٩٧٥ لە بیر مەکەو لەوەزیاتر گەمە بە هەستی برینداری کورد مەکەن.
جەعفەر کەریمی
ئۆپساڵا / سۆئێد