نیوهی پڕۆژهی شاری ئیتالی له ههولێر نێچیر بارزانی خاوهنێتی
Tuesday, 12/06/2012, 12:00
شارى ئیتاڵى دوو، یەكێكە لەو پرۆژە گەورەانەى بەناو وەبەرهێنان، كە تیایدا موڵك و ماڵ و سەروەتى گشتى تیایدا دزراوە.
لەسەر زارى (سعدون) براى (علی حسین) بەرپرسى لقى دوو, خاوەن دوو نۆت ئەلشەجاعەى لە پرۆسەى ئەنفالى هەشت، ناوبراو خۆى بە زمانى خۆى لە یەكێك لە یانە شەوەكانى هەولێردا لە كاتى مەستى ووتى: شارى ئیتاڵى دوو، خاوەنەكەى نیچیرڤان بارزانیە و رێژەكەى %50 ئەو خاوەنیەتى و %34 هى خالید خۆشناوە و %16 هى خۆمە(واتە سعدون). لە كاتى فرۆشتنى ڤیلاكان (هیجرا) سكرتیرى تایبەتى نیچرڤان پارهکانی وەرگرتووە.
ژمارەى ڤیلاكان 1300 ڤیلایە و رووبەرەكانیش 200 و 240 و 340 مەتر دووجان. نرخەكانیان لە 24 دەفتەر دەستپێدەكات تاكە 34 دەفتەر دولارى ئەمریكى. لە كاتێكدا تێچووى هەر ڤیلایەك نزیكەى دە دەفتەر دۆلارە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست