مه‌لا به‌ختیار و ئه‌رسه‌لان بایز مانگانه سه‌رو یه‌ک ملیۆن دۆلار وه‌ک نه‌سرییه وه‌رده‌گرن
Thursday, 21/05/2009, 12:00
1698 بینراوە
سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو له قه‌ڵاچوالان به کوردستانپۆستی ڕاگه‌یاند، که‌وا چه‌ند که‌سێک له‌و پیاوه سووکانه‌ی ناو یه‌کێتی نیشتیمانی که ناسراوان به پیاوی تاڵه‌بانی، ماوه‌یه‌کی زۆره بێجگه له‌و پاره مفته‌ی وه‌ک مووچه وه‌ریده‌گرن که هه‌ر یهکهمانگانه خۆی له نیو ملیۆن دۆلار ئه‌دات، پاره‌ی دیکه‌ش وه‌ک نه‌سرییه وه‌رده‌گرن، سه‌رچاوه‌که ده‌ستی بۆ دوو که‌سی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی ڕاکێشا ئه‌وانیش مه‌لا به‌ختیار و ئه‌رسه‌لان بایز بوون، که‌وا ماوه‌یه‌کی زۆره مانگانه هه‌ر یه‌که سه‌رو ملیۆن دۆلار به ناوی نه‌سرییه و مه‌سره‌فی دیکه وه‌رده‌گرن.
ئه‌م پاره زۆره‌ی که تاڵه‌بانی تهخشوپهخشی ده‌کات و خسویهتیه به‌رده‌ستی ئه‌م ناپاک و خۆفرۆشانه وه‌ک دڵۆپێک وایه له ئاوی ده‌ریا، ئه‌مه له کاتێکدا که ده‌رامه‌تیی خه‌ڵکی تا بێت به‌ره‌وه خواره‌وه دهکشیت، به تایبه‌تیی لاوان و خانه‌نشینکراوه‌کان، ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی خانه‌نشینکراوه‌کان مانگانه له 150 دۆلار زیاتر وه‌رناگرن و ده‌رامه‌تییان نییه، به شیوه‌یه‌ک نه‌خۆشیی و هه‌ژاریی له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا وایان لێده‌کات ماڵئاوایی له ژیان بکه‌ن.