دەبێ هاوڵاتی کامەران عەلی دەستبەجێ ئازاد بکرێت
Thursday, 31/03/2011, 12:00
ماوەی دوو ڕۆژە هاوڵاتی کامەران عەلی کە لە وتارێکدا لە سەرای ئازادی خۆپیشاندانی بە جیهاد لە قەڵەم دابوو بە هۆی ئەو وتارەوە لە لایەن پۆلیسی سەراوە دەستگیر کراوەو ڕادەستی دەزگای ئاسایش کراوەو تا ئێستا لە زینداندایە. بە پێی هەواڵی دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڕیار وایە ئەم هاوڵاتیە بە یاسای بە گژاچوونەوەی تیرۆر دادگایی بکرێت.
تاوانێک کە ئەم هاوڵاتییە هەیبێ ئەوەیە لە خۆپیشاندانی جەماوەریدا ڕای خۆی دەربڕیوە، بەڵام لەسەر ئەم دەربڕینە دەسەڵات دەستگیری کردووە.
ئێمە لە کاتێکدا کە هەڵسوکەوتە سەرکوتگەریەکانی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی بە توندی مەحکوم دەکەین. خوازیاری دەست بەجێ ئازادکردنی کامەران عەلی و قەرەبووکردنەوەی هەموو ئەو زیانانەیکە بە هۆی زیندانی کردنەوە لێی کەوتووە. ئازادی بێ قەید و مەرجی سیاسی و ئازادی دەربڕینی بیرو ڕا سەرەتایی ترین ئازادی هەر تاکێکە کە بە هیچ بیانویەکەوە نابێت سنووردار بکرێت.
کۆمیتەی سلێمانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
2011-03-30
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست