سلێمانی ئه‌مڕۆ جارێکی تر بریندار کرایه‌وه
Friday, 12/02/2010, 12:00
له‌بیرم دێ سوله‌یمانی کهدارمولکی بابان بوو نه مه‌حکوومی عه‌جه‌م، نهسوغرهکێشی ئالی عوسمان بوو* سلێمانی، فس فس پاڵه‌وانی لێ نابڕیت.ئه‌و شاره‌ی که به‌درێژایی مێژووی و له‌هه‌موو
کاته‌کاندا، کۆمه‌ڵێ خه‌ڵکی دۆڕاو، بێ ئابڕو، ترسنۆک، لێره‌و له‌وێ دێن و ده‌بنه
حاکمی ئه‌م شاره. ئه‌م که‌سایه‌تیانه له‌جێگه‌و ڕێگه‌ی خۆیاندا له‌هه‌موو ڕوویه‌که‌وه
به‌تاڵ بونه‌ته‌وه. که‌چی که‌دێن لێره له‌م شاره‌ماندا ده‌بنه به‌رپرس و خۆیان ده‌که‌نه ده‌م ڕاستی ئه‌م خه‌ڵکه به‌شمه‌ینه‌ته‌ی که له‌داخی ئه‌م دهعبایانهدا هه‌ناسه‌یان بۆ نادرێت.
به‌درێژایی مێژووی ئه‌م شاره ئه‌م به‌شه‌ره ترسنۆک و بێ موڕالانه وه‌ک دووباره‌بوونه‌وی
مێژوو دێن و ده‌بنه دومه‌ڵێکی پیس، دار‌و به‌ردی ئه‌م شاره له‌خۆیان و که‌س و کاریان تاپۆ ده‌که‌ن و ئیتر بکوژ و ببڕ خۆیان، که‌چی خۆیان له‌ترسی پاشه‌کشه بۆ سنوره‌کان ماستاو بۆ ڕژێمی ئێرانی و تورکی و سوری ده‌که‌ن.
ئه‌مڕۆ یادی شۆڕشی کۆماری ئیسلامی له‌م شاره‌ی ئێمه‌دا کرایه‌وه. ئه‌گه‌رچی کۆماری ئیسلامی ئێران دوژمنی سه‌رسه‌ختی گه‌له‌که‌مانه و به‌شێکی گه‌وره‌یان له‌خاکه‌که‌مان داگیر کردوه و تیرۆر و تۆقاندن له‌و ووڵاته‌دا گه‌یشتۆته لوتکه، ڕۆژانه گه‌نجه‌کانی کورد له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان و ناوزیندانهکاندا له‌دار ده‌ده‌ن، ئازادی له‌وێ چۆته قوله‌ی قاف و خوێن له‌به‌ر گه‌له‌که‌م ده‌ڕوات، کۆماری ئیسلامی ئیران، ده‌ستی له‌هیچ نه‌پاراستوه به‌رامبه‌ر به‌گه‌له‌که‌مان، به‌ڵام سه‌رانی کورد بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ لای گه‌له‌که‌یان و شاره‌که‌مان یادی 31 ساڵه‌ی شۆڕشی ئێران ده‌که‌نه‌وه.
(مافی خۆمانه پرسیار بکه‌ین، ئه‌وکه‌سانه‌ی که به تۆپه‌کانی کۆماری ئیسلامی له به‌ر خانه‌قادا شه‌هید بوون بهخومپارهکانی ئێران گونده‌کانمان ووێران کرا، ئه‌و کرێکارانه‌ی له‌کارگه‌ی شه‌کره‌که‌و سایلۆکه شه‌هید بوون بهفڕۆکهکانی ئێران، ئه‌و گوندانه‌ی ڕۆژانه له‌ژێر ڕه‌حمه‌تی ئیراندان، خرانه به‌ر باس؟) نا ئێوه‌ی میوانی دزێو ئیوه‌ی دزو ترسنۆک، حه‌تان چی یه باسی ئه‌و شتانه بکه‌ن چونکه سه‌رم ده‌که‌ن ئێوه بێ حیمایه به‌شه‌قامێکدا ناڕۆن، نا‌وێرن بڕۆن، شار تان پڕ کردوه لهحیمایهو خه‌ڵکانی چه‌وره‌و به‌تاڵ.
مه‌گه‌ر ئێوه نین چڵکنه‌کانی شیعه‌مان بۆ دێنن تا به‌ناوی دیموکراسییه‌وه، شه‌قامه‌کانی شاره‌که‌مان خوێناوی بکه‌ن و له‌خۆیان بده‌ن بۆ حوسێن و حه‌سه‌نی برای. به‌عس که حوکمی وولاتی ده‌کرد تاکه جارێک حه‌دی نه‌بوو سلێمانی ئاوا ناشرین بکات، به‌ڵام ئێوه‌ی پیر، ئێوه‌ی دۆراو، ده‌تانه‌وێت سیمای ئه‌م شاره بگۆڕن، ئێوه نه‌بوون سهراتان ڕمان، ئێوه نین ده‌یان ده‌زگای جاسوسیتان هێناوه ته ئه‌م شاره‌وه؟ مه‌گه‌ر ئه‌مه دوا کاری خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌یه؟ ده‌زانین بۆ واده‌که‌ن بۆ ئه‌م هه‌موو کاره قێزه‌ونه ده‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دڵێ شیعه‌کان ڕازی که‌ن جارێکی تر تاله‌بانی خائین زاده بکه‌نه‌وه به‌سه‌رۆک کۆماری کارتۆنی. سه‌مه‌ره‌که له‌وه‌دایه ته‌نها و ته‌نها کورد ده‌ڵێت عێراقی فیدراڵ. عه‌ره‌بێکی چاوڕه‌ش به‌ده‌میا نایه‌ت بڵێت فیدڕاڵ
ئه‌م جاره‌ش سلیمانی پیس بوه‌وه به ئه‌م یاده که مایه‌ی شه‌رمه‌زاریه بۆ سه‌رانی کورد.
پرسیاره‌که‌ی ئێمه له‌وه‌دایه داخۆ حیزبی دیمکراتی ئێران و کۆ مه‌ڵه چی ده‌ڵێن بۆ ئه‌م یاده که له‌په‌نایاندا ده‌کرێت بڵێ ی نوێنه‌رانی ئه‌وانیش میوانی ئه‌م یاده نه‌بوبن؟ نایزانین؟
من دڵنیام سه‌ڵاحی موهته‌دی له‌سوچێکه‌وه بهقنچکانهوه دانیشتوه له‌و یاده‌دا.
تائه‌م خه‌ڵکه پۆخلانه له‌م شاره‌دا حوکم بکه‌ن دڵنیام شتی سه‌مه‌ره تریش ده‌بینین.
درێخ بۆ ئه‌و زه‌مانه، ئه‌و ده‌مه، ئهوعهسره، ئه‌و ڕۆژه
که مه‌یدانی جرید بازی، له‌ده‌شتی کانی ئاسکان بوو
*هۆنراوه‌ی (شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی) به ناوی سوله‌یمانی که دارولمولکی بابان بوو
ئه‌زمڕ
چوارباخ سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست