سەردەشت عوسمان لەتای یاسادا
Thursday, 05/05/2011, 12:00
کاکە سەردەشت لە دوا ووتاری خۆیدا ئەنووسێ((دوێنی راگری كۆڵێژهكهم ئاگادار كردهوه، كه شهوی رابردوو ئیهانه و تههدیدی كوشتنیان كردووم، بهڵام ئهو وتی ئهمه كێشهی پۆلیسه، نازانم ئهبێت لهم سهر زهمینه وڵاتێك ههبێت، كه خوێنكارێكی زانكۆکهی ههڕهشهی كووشتنی بكرێت و زانكۆش بێموبالاتانه به دیار ریسوایی خۆیهوه دابنیشێت؟ دهبوو راگرهكهم كهیسی من بكات به كهیسی خۆی، یان خوودی زانكۆ، چونكه من له ئێستادا بهشێكم لهم زانكۆیه، بهڵام ههرگیز تووشی شۆك نهبووم، چونكه دهمێكه دهزانم كه زانكۆی ئهم وڵاته ماڵی ئاسوودهیی ئێمه نین.
دوای ئهوهش پهیوهندیم بهعمید عهبدولخاڵقی بهڕێوهبهری پۆلیسی ههولێرهوه كرد پێمی گووت" لهوانهیه ئهم ژمارهی مۆباییله هی دهرهوهی وڵات بێت، یان كێشهیهكی شهخسی بێت، لهوانهیه چهند جارێكی دیكهش دووباره بێتهوه، بهڵام ههولێر ئارامه و شتی ئاوای لێڕوو نادات".)).
ئەوەی سەرەوە ئاماژەی ئەوەمان پێ ئەدا کە لە کوردستانی باشور و شارەکەی کاکە سەردەشت، یاسا چ لای خوێندەواران و ڕۆشنبیران و هەروەها چ لای دادگاو پۆلیس بوونی نیەو مامەڵەی پێوە ناکرێ، ئەوەی لەجیاتی یاسا کار ئەکا، تەنها و تەنها یاسای بنەمەڵەو پارێزەرو دادگا کارتۆنیەکانیانە.
بەداخەوە دوای ئەوەی کاکە سەردەشت تیرۆر ئەکرێ لەلایەن مەسرووی گەورە تیرۆریستەوە، خانەوادەی ئەم بەڕێزە داوایان لە خودی سەرۆکی بەناو هەرێم کرد بۆ ئەوەی بکوژان بدۆزێتەوەو ڕادەستی دادگایان بکات!! ئەمە لەکاتێکدایە کەهەموان ئەمان زانی کەبکوژو ببڕی کاکە سەردەشت و هەموو قەڵەمە بوێرەکانی وەك کاکە سۆران و مامۆستا عەبدول ستار ، تەنها کاری پارتی و پاراستنەکەیان بو، ئێدی نازانم ، بۆ چی خاوەن کوژراو جەرگ سووتاو پەنا بۆ بکوژانیان ئەبەن تا تۆڵەیان بۆ بکەنەوە؟؟!! ئەمە ئەوەندەی جێی داخە، ڕەنگە دوو ئەوەندەش جێی نا ئومێدی بێ بۆ کەسانی تریش .
دیارە دەسەڵاتی باشوور دوای تیرۆرکردنی کاکە سەردەشت دەستە وەستاو نەبوون و لەجاران زیاتر دەستیان واڵا بوە بۆ هەر کارێکی ناڕەوا دژ بە دەنگی ئازاد و خەڵکی ناڕەزا،، ئەوەتا هەر لەدوای ئەوانەوە دەسەڵات پەنای بردە بەر هێرشی بەناو یاسایی و تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی دژ بە بەرەی نەیارو میدیاکانیان و هەروەها کردنی دادگا وەك بە ڕەبایەیەك دژ بەو خەڵکەو میدیا سەربەخۆکان و ڕۆژانە خەریکی نابووتکردنیان بوون.. کەچی لەم لاوە ، هەر هەمان دادگا سکاڵای خەڵکی و دەنگە دلێرو ناڕەزاییەکانیان نەئەگەیاندە گوێی دەسەڵات و لای خۆیان مرداریان ئەکردنەوە.
جێگەی ناخۆشیە کە خەڵکی هیچ وانەیەکیان لە تیرۆرکردنەکەی کاکە سەردەشت وەرنەگرت و لە دوای ڕاپەڕینی خەڵکی سلێمانی و چواردەوری لە ڕۆژگارەکانی ٢/١٧ بەرەو ژوور ، هەرچی کەسێك شەهید بوبێ ،وەیان زامدار وەیان گیرا بێ، بەهەمان شێوە پەنایان بردۆتەوە بەر دادگاکانی بەناو حکومەت و داوای یاساییان لەدژی بکوژان تۆمار کردوە.. ئەوەتا هەر لەباوکی ڕێژوان و سورکێو و گشت قوربانیەکانی تر، هەستاون داوای یاساییان لە بنکەی پۆلیس و دادگا تۆمار کردوە، کە بەداخەوە ئەبوو ئەم کارەیان نەکردایە... لەبەرئەوەی ئەو دادگایانە تەنها بۆ کوشتنی کوڕانی ئەوان دامەزراون وپارەو پوولی ئەم میلەتە ئەکەن بە قوڕگی ئەو بەناو پارێزەرو مافناس و دادوەرانە، کە هیچ باکیان بەژیانی گەنجی ئەم ووڵاتە نەبوەو نییە. ئەگینا کەس و کاری قوربانیەکان ئەبوایە و لەداهاتووشدا ، نابێ ئەو هەڵەیە بکەن و ڕووبکەنە دادگا و سکاڵا تۆمار کردن.. لەو ووڵاتەی مافیا وچەتە و کوردکوژی وەك مەسعود و جەلال هەبن، پێوستە ئامراز و میکانیزمی جیاواز بەکاربهێنرێت بۆ تۆڵە کردنەوەی قوربانیان.
هیوا دارین لەمەو دوا ، کەسی تر ڕێگای دووری دادگاکان و بنکەی پۆلیس لەخۆیان بەنزیك نەبینن و چی تر ڕوویان تێنەکەن. پێوستە ئەم شوێنانە بۆ ئەو بوارانە لەلایەن کەسو کاری قوربانیانەوە نەفرەتی لێبکرێ و ڕسواتر بکرێن. ئەشێ خاوەن قوربانی خۆی تۆڵەی خۆی بکاتەوە بەبێ ئەوەی کەس بتوانێ ڕەخنەی ئاڕاستە بکات.. ئاخر لەکوێی دونیادا هەیە بکوژان خەڵات بکرێت و ئۆتۆمۆبیلیان پێ ببەخشن و بەپێچەوانەوە ، ئازادیخوازان دەست گیر بکرێت و ئەنفال بکرێن؟؟!!
ئەمە ئەم وانەیە کە کاکە سەردەشت فێری کردین، کەلەم ووڵاتەدا شتێك نیە ناوی یاسا و دادگا بێ، بۆیە پێوستە بایکۆتی ئەم شوێنە بکرێ چ لەلایەن حزبە ئۆپۆزیسیۆنەکان وەیان لەلایەن خەڵکی ئاسایی و چی تر وەك سەرچاوەی یاسایی بەکار نەبرێن ، لەبەرئەوەی لەم ووڵاتەدا تەنها و تەنها یاسا بۆ کوشتنی دەنگی ئازاد و ڕەخنەگر دێتە گۆو ملی گەنجانی ووڵاتەکەمی پێ ئەپەڕێنن. نەفرەت لەهەردوو کورد کوژی مەسعود و جەلال و چەتەکانیان، سەر شۆڕی هەر بۆ ئەوانەو زەنگی مردنیان نزیك بۆتەوە.
هەزار سڵاو لەهەموو دەنگە بوێرو ئازاکانی جیهان بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست