ئازادی علوجیش زوڕناکەی لێدا
Saturday, 25/04/2009, 12:00
ئازادی علوجیش لە ترسان و لەداخا خۆی بۆ نەگیراو وەك ئازا ترسنۆکەکەی حەسیب قەرەداخی و جمال عەبدوڵای زوڕنا ژەن و مەلا بەخ بەخ و جاشقەڵەمەکانی تریان لە ترسی لیستی گۆڕان کێچ چۆتە کەوڵیان و هاتوە درۆو دەلەسە بڵاو دەکاتەوە وادەزانێ بە بڵاو کردنەوەو هەڵبەستنی درۆ خەڵکی کوردستان و گەنجان و هەمو چین و توێژەکان کە ماوەی 18 ساڵە دادو بێدادیانە لەدەست سەرانی دزو داوێن پیس و نیشتمان فرۆش و هەرچی و پەرچیەکانی پارتی و یەکێتی لە دەنگدان بە لیستی گۆڕان پەشیمان دەکاتەوە. ئازادی علوج لەبەر دزی و داوێن پیسی ئاگاداری ئەوە نیە کە خەڵکی کوردستان . خوا خوایانە رۆژێك زوترە ئەم دزو داوێن پیس و مافیایانەی ناو سەرانی بنەماڵە تڕۆ بکرێن و شار بەدەر بکرێن یاسا بگەڕێتەوە بۆ دام و دەزگاکان و هەمو کەس لەبەر دەمی یاسادا یەکسان بێت و داهات و بودجەی ئەم کوردستانەش بۆ هەموان بێت چیتر سەرانی دزو مافیاو ماستاو چیەکانیان بە پارەی دزراوی خوێنی شەهیدان خۆیانمان بەسەردا فش نەکەوە. بۆیە لە کوردستانی بەناو نوێی ژمارە 4843 ڕۆژی 24.4.2009
دەڵێ لیستی تۆڵە یان لیستی گۆڕان ..؟ و دەڵێت نوسەرەکانی بانگەشە بۆ لیستەکەی نەوشیروان دەکەن لایان وایە نەوشیروان کوردستانیان بۆ دەکاتە بەهەشت . لە شوێنێکی تردا دەڵێت هەر لیستێك ئازادە بانگەشە بۆ لیستەکەی خۆی بکات ئەگەر سور بشزانێ دەنگی خەڵک ناهێنێ وەك لیستەکەی نەوشیروان. ئەوجا دەڵێت خەڵکی دەبێت چاك ئەو ڕاستیە بزانێت کە من بۆخۆم ئهوه دهزانم كهكاك نهوشیروان بێ توانا نییهو لهپشت مام جهلال-دا لهڕابردوو توانیویهتی لهو فهزایهدا خۆی بسهلمێنێت، بهلام ئهوهی كهكاك نهشیروان بۆی ناكرێت و بارتهقای نایهت گۆڕان و بوون بهفریادڕهسه، چونكه گۆڕان بهو كهسانه دهكرێت كهبڕوایان بهگۆڕانی راستهقینه ههیهو گۆڕان ناكانه هۆكارێك بۆ وهدیهێنانی ئهو ئامانجه شهخسیانهی كهخۆیان ههیانه، ئاسانیشه تهنیا بهوردبوونهوه لهكارو سیاسهتی ئهو سهركردهیه لهسێ چوار ساڵی رابردوودا، كههاوڕێكانی بهپڵنگهكه وهسفی دهكهن ئهوه ساغ بكهینهوه كاك نهوشیروان مهبهستهكهی گۆڕان نییهو تهنیاو تهنیا مهبهستیهتی كهبێ هیچ پرنسیپێكی رێكخراوهیی ببێته سكرتێری یهكێتی، ئهمهش ئهو داخوازییهیه كه بهردهوام كهسه نزیكهكانی لهنووسینهكانیاندا نیشانی دهدهن. بۆیه ئهو ههلایهی ئهوان ناویانهتهوه كهگوایا مهبهستیانه گۆڕان دروستبكهن و خۆیان وتهنی ئهم (كوردستانه وێرانه) بكهنه بهههشت قسهیهكی ناڕاستهو نییهتێكی تری لهپشتهوهیه كهئهویش كۆنتڕۆڵكردنی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستانهو تۆماركردن و تاپۆكردنیهتی بهناوی كاك نهوشیروانهوه، وهك ئهوهی یهكێتی دوكانێك بێت و كهسێك بهچاوسووركردنهوهو ههڕهشه لهسهر خۆی تاپۆی بكات. سەرەتا با بە ئازادی علوج بڵێم ئەوەی لەسەر خوێنی ڕۆڵەکانی ئەم میلەتەو بە هەوڵ و ڕەنجی کوڕە ئازاکانی ڕۆژانی سەختی خەبات خۆی پێگەیاند ئەوە جەلالی مامت بو بە هۆی پاشقول گرتن لە هەڤاڵانی دەورو بەری و چاڵ هەڵکەندن بۆ هەمو ئەو کەسە سیاسی و بە توانایانەی لە مام زیاتر لە سیاسەتدا زیرەک و وریا تر بون و خۆشەویستی خەڵکی کوردستان بون مام وەك چۆن سەدام دوای دەسگرتنە دەسەڵاتی ڕەها هەمو کەسە نزیکەکانی خۆی گوللە بارن کرد بۆ ئەوەی ڕۆژێ لەڕۆژان کەسێک نەمێنێتەوە لەو پیاوتر بێت جەلالیش بەهەمان شێوە کەوتە تەسفیە کردنی ئەو بەر پرس و کادرو فەرماندانەی کە لای خەڵکی کوردستان خۆشەویست بون نمونەش مامە ڕیشە کە چۆن لە سینارێۆیەکدا لە مفاوەزاتی 1984 لە ڕێکەوتنێکی ژێر بەژێری خۆی و موخابەراتی بەعس لە ناویان برد مامە سور دەیزانی ڕیشە ڕۆژێ لەڕۆژان جێگەکەی پێ لەق دەکات چونکە ڕیشە پیاوی موساوەمە نەبو ئازایەتی و ڕاستگۆی و خەمخۆری مامە ڕیشە بۆ کوردستان و خەڵکەکەی وای کردبو کە هەمو خەڵکی کوردستان خۆشیان بوێت هەر لەسەر ئەوەش بو کە کاتی خۆی مام لە قەشقۆڵی سورداش قسەی بۆ خەڵک دەکرد بەڵام خەڵک زۆر ئەهمەیەتیان بە قسەکانی نەدەدا بەڵام لە کاتێکدا مامە ڕیشە گەیشتە شوێنەکە هەمو ئەو خەڵکەی لەوێ بون هەستانە سەرپێ و گوێیان بۆ قسەکانی شل کرد من ئەو کاتە کە 5 مەتر لە جەلالی جاشەوە دور بوم بە ئاشکرا هەستم کرد جەلال ئەو هاتنەو ئەو بەرزبونەوەیەی تێکڕای پێشمەرگەو خەڵکی سلێمانی و سەیران کەرانی زۆر بەلاوە ناخۆش بو کە ژمارەی ئەو خەڵکەی لەوێ بون زیاتر لە 15000 هەزار کەس دەبو .وەك ئەوە وابو پشکۆی ئاگر بە جەرگیدا بچزێنی وابزانم هەر ئەوەش بو وای لەمام کرد هەوڵ بدات تازوە بەهەر دەسیسەیەك بێت مامە ڕیشە بفەوتێنی. بە داخەوە بۆشی لوا ئازاترین و بە ئەمەك ترین ڕۆڵەی ئەم کوردستانەی کردە قوربانی نیازە گڵاوەکانی خۆی کە زۆری تریشی لەو کەسانە لەناو بردوە بەڵام ئێرە مەبەستی نوسینەکەم نیە . ئەمەوێ ئەوە بە ئازادی علوج بڵێم ئەگەر کاک نەوشیروان پیویستایە دەست بەسەر پۆستی سەکرتێری گشتی دا بگرێت زۆر ئاسان بو چونکە ئەو دەمانە ی خەباتی شاخ و تا ڕاپەڕینێش زۆریەنەی پێشمەرگەو کاردرە چالاکەکانی ناو شۆڕش کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بون نەك باڵی جەلالی 66 کە ژمارەیەکی زۆر کەمبون زۆریشیان نەخوێندەوارو نەشارەزابون . خەڵکی کوردستان و نوسەران و ڕۆشنبیران کە بانگەوازی گۆڕان دەکەن .ئەمانە هەمویان پیاوی دەزگای (وشە) نین بەڵکو لە ئەنجامی دزی و داوێن پیسی و بێسەرو بەرەیی یاساو خۆ بەزل زانینی ئێوەو حساب نەکردن بۆ خوێنی شەهیدان و ئاوەدیو کردنی سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە و دزینی بودجە کە خەڵکی کوردستان خاوەنیەتی و کەڵەگایەتی تۆو هاوشێوەکانت بەسەر خەڵکی ڕەش و ڕوتی کوردستانەوە وای کردوە تەنانەت مناڵیش لە کردارو ڕەفتارتان قێز دەکاتەوەو بەنەحلەتتان دەکات و هاوار دەکات کە خەڵکی کوردستان دەنگ بە ئێوە نەداتەوە . هەر ئەو ناعەدالەتیەی ئێوەشە وای لە مەلا کرێکار کردوە کە بڵێت من داوا لە عیلمانیەکان دەکەم کە دەنگ بدەن بە لیستی کاک نەوشیروان ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە مەلا کرێکار هاوسۆزی بۆ نەوشیروان دەر ببڕێت . وەك جاش قەڵەمە ترسنۆکەکەی بنەماڵەی بارزانی بڵاوی دەکاتەوە بەڵکو لە ڕاستیدا تەسەروفاتی ناشیرینی ئێوە وای کردوە . ئەمڕۆ دارو بەردی ئەم کوردستانە هاتۆتە جواب هاوار دەکەن کە ئێوە شار بەدەر بکرێن ئێوە ڕیسوا بکرێن ئێوە کۆتایتان پێبێت . ئێمە نامەنەوێ کاک نەوشیروان کوردستانمان بۆ بکاتە بەهەشت و وەك مامتان پارەو بەخشیشمان بەسەردا ببەشێتەوە بەڵکو ئەوەی ئێمە دەمانەوێ کۆتایی هێنانە بەم کەڵەگایەتیەی ئێوەو بەم دزی و داوێن پیسیو بێ سەرو بەرەییەی ئێوە لە ژێر باڵی مامی 66 و مەسینە هەڵگری دوژمنان و جاشەکانی بنەماڵەی بارزانی . دەستان داوەتێ دەمانەوێ تازوترە شەرعیەت بۆ یاساو دامەزراوە کان بگەڕیتەوە و کەسانی پاكو بێگەرد و دور لە خیانەت و دزی بەرپرسیاریەتی ئەم کوردستانە بگرێتە ئەستۆ ... تێگەیشتی؟؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست