کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هێرۆخان و بێ بەڵێنى

Sunday, 06/06/2010, 12:00


لە ڕۆژى 3/3/2010 سەر لە ئێوارە كە منو دوو دەستە خوێندكارى شارى ڕانیەو عادل عەبدوڵڵاى كاندیدى ی.ن.ك بە هێرۆخان گەیشتین خوێندكارەكان گۆڕان بوون و گەڕابوونەوە ناو یەكێتى و هیرۆخان بەوە دەستى پێكرد و گوتى من هەر دایكە هێرۆم و كەس نەڵێ دایكى شەهیدان و بەڕێزو جەناب و دڵسۆزى خۆشى بۆ هەموویان و مامۆستایانى مانگرتووى بەربارانى بەردەم پەروەردەى رانیە نیشانداو دەربارەى دوان و نووسین بە زمانى كوردیش گوتى لە گفتوگۆدا بە كوردى ڕەوان دەدوێم بەڵام لە نووسینەكانم دا لەو هەڵەیە رزگار نەبووم و وشەى عەرەبى هەر بەكاردێنم ، نووسراوى هەموویانى كۆكردەوەو گوتى رۆژى 5/3/2010 هەموویان جێ بە جێدەكەم نووسراوى بنەماڵەى شەهید عەلى مان و 4 نووسراوى مەڵًبەندى 8 و مەكتەبى رێكخستنمان پێ بوو بۆ قەرەبوو كردنەوەى (10000)دەهەزار دۆلار بوو لە جێگاى 50000 پەنجا هەزار دۆلارى زیان پێكەوتووى دەستى ڕەشى مستەفا سەلیم و قەرەنى عەبدوڵڵا و عارف روشدى . سێ چەتە سەرە زلەكەى ناو رانیەى سەردەمانێك نزیكەى كات ژمێرێك وتوێژكراو خوێندكاران هێندەیان گوت بە ڕێزو جەناب هێرۆخانیان بێزار كردو بە گرژى و نیوە توڕبوونەوە گوتى كچ و كوڕەكانم نەمگوت ئەوانە مەڵێن من لە دواوەى هەموویان دانیشتبووم و عادل 2 جار گوتى كەسێكى زۆر بە ڕێز نەهاتۆتە ژوورەوە لەگەڵماندابوو ، نەمزانى مەبەستى منە دڵنیا بووم سەرەم نایەو دەستم بڵند كردو گوتم پەیامى رەنج و تەمەن و خوێن و گیان بە خشیوانم پێیە بۆت و وا لە بەردەستت دا هەیە ئینجا عادل هەستایە سەرپێ و گوتى دایە هیرۆ ببورە ئەوەتا هاتووە كاك رەنجدەر 7 رۆژە لە نزیكەوە ناسیومە پێشمەرگەى دێرینەو شاعیرو نوسەرەو لە كوردستان پۆست دا بابەتەكانى بڵاو بوونەوە هەستم كرد بە ووشەى كوردستان پۆست نیگەران بوو گ، وتى كوڕم داخوازى تۆ چى یە گوتم هیچم نى یەو داخوازیشیم نى یەو یەكێًتى نەبووم بووبمە گۆڕان و گەڕابمەوە ناو یەكێتى شەرمم بە خۆشم هەیەو درۆكردن كارى من نەبووەو هەرنیشە و ئەوەى بۆ ئێمە زۆر گرنگە دەنگمان بەمام جەلال گەیشتەوە كە سەرانێكى بە ڕواڵەت ناسیاوو دۆستمان هەبوون لە ساڵى 2004 وە بۆ ساڵى 2010 نووسراویان بە ئێمە نوسیوەو هەرنە گەیشتنەوە مام جەلال ، هیرۆخان زۆر ڕووخۆشانە و قسە خۆشانەو میهرەبانانە وەك دایكێك دواو هەرگیز لە ژنى سەرۆك كۆمارو سەرۆكى لایەنێكى سیاسى نەدەچوو ، دوا قسەشم ئەوە بوو گوتم شەهید عەلى كاتى راپەڕینى جەماوەرى ساڵى 1991 وەك پێشمەرگە چەند مانگێك كەوتە لاى تۆ گوتى زۆرباش ناسیومەو ئەو داواكاریە زۆر بچووكەو جێ بە جێى دەكەم بەسەرچاو بەڵام هەتا ئێسیتاش جێ بە جێ نەكراوە، شایەنى باسە دوو دەستەى كادیرى گۆڕانى گەڕاوە بۆ ناو یەكێتى وایان داڕشتبوو لەگەڵ سەرانى چەتەگەرى دوژمنى ئێمەدا كە من دەكەن بە بەرپرسى ڕاگەیاندن و جێگرى كۆمیتەو ئاشت دەبینەوە بەڵام هەنگاوى یەكەم بە چوونە لاى هیرۆخانەوە دەست پێدەكەن باش بوو ڕێگاى ئەویشم تاقى كردەوە ، لە گەڕانەوەماندا هەردوو دەستەكە دەریان خست كە دەستەیەكیان لە برادەرانى من بوون و نیشانم دا كەمن نابمە نۆكەرى كەس بۆ كاركردن و لەگەڵ سەرانى چەتەگەریشدا ئاشت نابمەوە چونكە هەر كارێك ڕەوشت و ناموس و پاكى كوردانەى تێدا بێت لەگەڵ ئەو سەرە شەللاتیە تیرۆریستانەدا ناكرێت و ئێوەش لە ترسان و لە برسان گەڕاونەتەوە ترس لە سەرانى پارتى و یەكێتى و بێ ڕێزى سەرانى گۆڕانیش بە خۆتان وە ئەوانەتان كە منتان لە نزیكەوە نەدەناسى دوێنى هەر بە درۆى سەرانى شەللاتى گۆڕان منتان ناو نابوو زانیارى و پاراستن منێك كە هەرگیز جارێك تێر زگى خۆم بە ئاسودەیى نانم نەخواردووە ئەى ئەو پاراستن و زانیاریەم بۆ كەنگێ دەوێت ؟ ، گوتیان شەرمەزارین و پێمان كراوە و سەهومان كردووە گوتم گرنگ نى یە و بە خشروان عادل كوڕى كەسێكى هەژارەو كۆمەڵێك زمان دەزانێت و كارى لە دادگاى رانیەیە بەیانیان هەتا كات ژمێرى 1ى پاش نیوەرۆ پاش نیوەرۆش لە دوكانێكى بچكۆلەى دا مۆبائیلى خراپ بوو چاك دەكاتەوە و لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراقدا سێیەم دەنگى هێناو سەرانى شەللاتى یەكێتى و گۆڕانیش دڕان لە خەفەتان ملیان لە بانگەشەو پڕو پاگەندەى ژەهراوى و درۆو بوختان هەڵبەستن نا وەك ئەوەى عادل ئیتلاعاتەو بنەماڵەكەى بەعسى یەو برایەكى ناونراوە سەدام و كادیرو پێشمەرگەى دێرین نى یەو بەشدارى خەباتى شارو شاخى نەكردووە ئەوانە كارى سەرانى زۆر كەمایەتى ماوى ناو گۆڕان و خۆ فرۆشەرەوانى زۆرایەتیان بە یەكێتى و كۆسرەتیەكانیش بوو . بۆسامان و دەسەڵاتى چەتەگەرێتى خۆیان ، دەستەیەكى زۆر زۆر كەمایەتى هەبوون لەسەرانى مام جەلال بەرگریان لە عادل كرد كە لەڕاستیدا لەسەدا نەوەدى دەنگ دەرانیش گوێ ڕایەڵى ئەوانیش نەبوون هەر ئەو جۆرە سەرە زۆرایەتیانەش لە دژى شاعیرو نووسەرو پێشمەرگە و كادیرى دێرین هەڤاڵ كوێستانى كاندیدى گۆڕانیش بوون بەوەش نەبوو لەرواڵەتدا كوێستانیان پێ باش بوو بەڵام ئەویش دەنگى زۆر باشى هێنا لەسەر ئاستى شارى رانیەو ناوچەى بیتوێن داو لە قەڵادزێشدا باییز ناوێك وەك گۆڕان دەنگى هێنا لەسەر ئاستى ناوچەى پشدەر بەڵام كاندیدى یەكێتى كەسیان دەنگى نەهێنا لە كاتێكدا لیستى یەكێتى زۆریش لە ڕووى دەنگ هێنان لە پێش گۆڕانەوە بوو ، كاندیدەكەى یەكێتى پەسندى محەمەد وەتمان و چەند كەسێكى زۆر زۆر كەمایەتى سەرانى بوو هەر بەوەش شكا . وەك عادلیش نەهات باس و پێناسەو بانگەشە لەناو جەماوەردا بۆخۆى بكات عادل بە ئاشكرا گوتى من كوڕە هەژارێكم و ئەگەر بەدەنگى جەماوەر دەرچووم بەڵێنى كوردانە دەدەم بە كردەوە نوێنەرایەتى گەلەكەم بەگشتى و جەماوەرى شارى ڕانیەو ناوچەى بیتوێنەكەى بەتایبەتى بكەم هەر ئەوەش بوو دەنگى زۆرى هێنا .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە