پەیامیک لە خۆپیشاندەرانی خۆرسکەوە
Saturday, 02/04/2011, 12:00
ئاشتی،خۆڕاگری ،بەردەوامی با دروشمتان بێت
١-داواکارین لە خۆپیشاندەرانی خۆڕاگری هەموو ناوجەکانی کوردستان بە هێمنی و خۆڕاگری بەردەوام بن وە پشتگیری لە ئەنجومەنی کاتی
سەرای ئازادی بکەن
٢-داواکارین لە خۆپیشاندەران دوای هیچ کەس و گروپیک نەکەون کە بیانەوێت ئاقاری خۆپیشاندان بگۆرن و خۆپیشاندەران لە ناوخۆیاندا
هەرکەسیک هاوڕێی تەنیشتی ئاگادار بکاتەوە لەو کاتانەدا
٣-تکایە خۆپیشاندەرانی ئازیز ڕێزیکی زۆری ئەو چەکدارانە بگرن کە ناچار کراون بەوشێوەیە ڕەفتار بکەن بەڵام ئەگەر هەر دژتان وەستانەوە خۆتان ببنە پەرژینیک بۆ بۆ پاریزگاری کردن لە یەک و هەروەها پاریزگاری کردن لەو رۆژنامە نوسانەی بۆ گەیاندنی دەنگی ئیمە لەوین وە هەر کەسیک لە ئیوە دەستگیر کرا خۆتان هەوڵێ ڕزگار کردنی بدەن بە هەموو شێوەیەک لە ئاشتییەوە تا بە گژا چوونەوەیان و دەرهێنانیان لە ژێر دەستیان
٤- تکایە بەهیچ شێوەیەک ڕێگە مەدەن بەو کەسانەی دەست درێژی دەکەنە سەر دوکان و شوێنی گشتی هاوڵاتیان و کاسبکاران ئەوانە چەند کەسیکی کەمی هەڵخەڵەتینراوی دەسەڵاتن بۆ شیواندی ڕوی ئاشتیخوازانەی ئیوە کە لەماوەی زیاتر لە ٤٠ رۆژ تەنها کاریکی وا لەلایەن ئیوەوە نەکراوە
بە ئاشتی و خۆڕاگری و بەردەوامی هەموو داواکارییە ڕەواکانمان دێنە دی
٣-٤-٢٠١١
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست