پەیامێكى زۆر گرنگ بۆ فەرمانبەران
Saturday, 20/06/2009, 12:00
مامۆستایان...خوێندكاران.....ئەندازیاران.....پزیشكان....خەڵكەدڵسۆزە نیشتیمان ......پەروەرەكان....ڕۆژنامەنوسان.....پیاوانىیاسا......دادوەران........پارێزەران..... .....پیاوانى پۆلیس وئاسایش....هونەرمەندان....فەرمانبەرە بەڕێزەكان:-
بێ گومان تەنانەت ئاوكەسەرچاوەى ژیانە گەر لەجووڵەدانەبێ وپەنگ بخواتەوە بۆگەن دەكاو دەبێتە زەلكاوو خانەخوێ ى جۆرەهامیكرۆب ومشەخۆرو بوونەوەرى زیان بەخش وكۆمەڵگاى مرۆڤایەتى نەخۆش دەخەن ونەك هەر دواى دەخەن بەڵكو هەڕەشەى مردنیشى لێ دەكەن ودڵنیام كەس دژى ئەمان نى یە.
باوەڕبكەن حكومەتى هەرێمى كوردستان ودام ودەزگاكانى بەجۆرێك ئیفلیج كراون لەلایەن دەسەڵاتى ئەم دوو بنەماڵەیەوە كەجووڵەى تیادا خەریكە دەوەستێ وبوەتە ئەو زەلكاوە كەتیایدا غەیرى كەسانى مشەخۆرو بێ باك لەلەدەست چوونى ئەزموون ولەكەداركردن ولە دەست دانى مافە ڕەواكانمان ,هیچ كەسێكى تر دڵى بەم حاڵەى ئێستا خۆش نى یەو وابڕوات ژیانمان هەڕەشەى لەناو چوونى لەسەرە.كەرامەت وشەرەفمان ڕۆژانە بەبەرچاوى خۆمانەوە سووكایەتى ى پێ دەكرێ .پوول وپارەو بەرووبوومى ئەم خاكە زۆر زۆرن وتەنانەت بەشى نانەسكى یەكەشمان بەتەواوەتى پێ نادرێ بەڵام هەردووبنەماڵە بەئارەزووى خۆیان یارى بەو سامان وداهاتانەوە دەكەن وئەوەى قسەش بكا زمانى ئەبڕن.....
لێتان دەپرسم بەویژدانەوە بیر بكەنەوە گەر ئێمە هەموومان ڕازى نەبین ودەنگیان نەدەینێ ئەمانە چى یان پێ دەكرێ ؟ ...بێ گومان هیچ ..وچۆكیش دادەدەن بۆ داواكانى گەل چونگە هێزنى یە بگاتە هێزى ئیرادەى گەل گەر یەكگرتووبێت.
جابۆ ئەوەى لەم زەلكاوە ڕزگارمان بێت وتووشى نەخۆشى دواكەوتن وژێردەستەیى نەبین پێویستە گۆڕانكارى بكەین وڕازى نەبین خەڵكانى ئەڵقە لەگوێ وخۆفرۆش وبێ ویژدان ومیكرۆب هەڵمان خەڵتێنن ولەدام ودەزگا حكومى یەكاندا بمان ترسێنن و یارى بەعەقڵمان بكەن وپێمان بڵێن ( دەنگ بدەن بە وەى مموچەتان دەداتێ ودایمەزراندوون).یان لەژێر ناوى تردابمان ترسێنن بۆئەوەى دەنگ بدەین بەلیستى كوردستانى ....
بێ گومان حكومەت فەرزە لەسەرى هاووڵاتیان دابمەزرێنێ ومووچەى بداتێ و تەنانەت حكومەتى داگیركەرى بەعسیش مووچەى داوەو خەڵكیشى دامەزراندوە بەودیكتاتۆریەت وبۆگەنى یەى خۆیەوە. وبێ منەتە وپەیوەندى ى بەهەڵبژاردنەوە نى یە وكەس نەترسێ ودەنگ و ویژدانى خۆتان مەفرۆشن و بەقسەى ئەو كەسە سووك وبێ بارانە هەڵ مەخەڵەتێن.بەڵكو دەستنیشانیان بكەن ومتمانەیان پێ مەكەن وخۆتان پرسیار لەخۆتان بكەن ؟؟؟؟ بزانن ئەو كەسانە ئەوكەسانەن كە دزو جەردەو مەسڵەحەتچى ودرۆزن وبێ بارو ماستاوچى یەكانى ناو دائیرەو دام ودەزگاكانتانن یان نا؟؟؟؟؟...لەبەر ئەوەى كەسى باش وعاقڵ وخاوەن ویژدان بەم كارە هەڵناسن وتەنها ئەم جۆرە كەسە نۆكەرانە نەبێ كە تەنها لەبەر امبەر وەرگرتنى پوول وپارەولێ خۆش بوون لەدزى یەكانیان ئەم كارە دەكەن. بۆیە داواكارین كەچۆن ئەوان بە عەقڵ وئیرادەتان یارى دەكەن ئێوەش یارى بەعەقڵ وئیرادەیان بكەن هەرچەندە نیشیانە ... بەشێوازى جۆراو جۆر ڕسوایان بكەن ولەناو خۆتانا بەمونافیق وخۆفرۆش و ماستاوچى و(دوو.....) ناویان بەرن و ناوەكانیان لەبنكەكانى لیستى گۆڕان ولیستەكانى تر ئاشكرا بكەن نەوەكا لەوێش سەرە ڕاى جاسووسى كردن بەسەر دڵسۆزانەوە .. خەتى رەجعى بۆ خۆیان دابنێن و لەهەردوولاى جۆگەكە بخۆن.چونكە كەسانى لەم شێوەیە بێ بارو دووڕوو درۆزنن ووەفایان بۆ خۆشیان نى یەو كاتى ڕژێمیش هەر ئەم جۆرە كەسانە بوون جاسوسى یان بەسەر شۆڕشى كوردەوە دەكردو زۆر لە سوپاو چەكى دوژمن كاریگەر تربون دژى ئەم گەلە.......تكا ..تكا ...تكایە دەستنیشانى ئەو میكرۆب ومشەخۆرانە بكەن ولەهیچ مەترسن وبڕیارى گۆڕانى دەسەڵاتى دزو مافیا بدەن.
دڵسۆزان ....گەباوەڕمان بەخۆمان هەبێ پشت بەخواو هێزى خۆمان لاپەڕەى واتۆماردەكەین بۆمێژوو كەبەخەیاڵى هیچ كوردێكى دڵسۆزێكدا نەهاتبێ... سەركەوتن بۆكۆمەڵانى خەڵكى بەشەرەفە.
هیوامان سەركەوتنى گەلە وشكستى دزوگەندەڵ ومافیاكانى بنەماڵ ونۆكەرو ئەڵقەلەگوێ ودووڕووماستاوچى یەمونافیقەكانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست