میشێل و حزبە كوردیەكان
Saturday, 28/07/2012, 12:00
سەرەتاى ململانێ نێوخۆى كورد دەگەڕێتەوە بۆ سەردەى میر نشین و دەسەڵاتدارانى ئەو ساى كورد كە بەهۆى پەیوەندى هەر میرنشینێك بە دەوڵەتێكى وەكو عوسمانى وسەفەویەكان بووتە هۆى لەناوبردنى بەشەكەى ترى كورد هێزە سەرەكیەكانى كوردستان لەجیاتى ئەوەى یەكبگرن و دەوڵەتێكى كوردى فراوان دروست بكات دەهاتن نەخشەو پلانیان دادەنا بۆ لەناوبردنى بەشەكەى تر .
بەمەش هەمێشە دەستى دەرەكى لەنێو كورد وخاكى كوردستان هەبووە لەلایەكى تریش یەكێك لە هۆكارەكانى دروست نەبوونى دەوڵەتى كوردى بوونى هێزى خێڵ وئاغا و شێخەكان بووە كە لەسەر بنەماى یەك پارچەى و یەك دەنگى و پاراستنى خاك دروست نەبووە بەڵكو لە پێناو فروان كردنى دەسەڵاتى خۆى بووە بەسەر خێڵەكانى تردا لەئەنجامیشدا خاك و میللەتى كورد زیانى پێ گەیشتوە,.
لەگەڵ دروست بوونى حزبە كوردستان سەرهڵدان دەیان حزب یەكێك بەناوى نەتەوەیى ویەكێك بەناوى ئاینى ویەكێك بەناوى فكرى لەپێناو یەك ریزى خاكى كوردستان نەبوو یان لەپێناو بوونى دیموكراتى وفرەى نەبوو بەڵكو دروستبوونى هێزە كوردیەكان بەفیتەى دەوڵەتانى درواسێ و دوژمنانى كورد و خاكى كوردستان بووە, قوربانیدانەكانیشى تەنها میللەتى كورد بووە .
لەدواى هاتنەوەى هێزى پێشمەرگە و زۆرى وبۆرى حزبە كوردیەكان شەڕى ناوخۆ دروست بوو هەزاران گەنج كوژران وسەدان خێزان هەتیوو كەوتن و هەزاران ئافرەت بێوەژن كەوتن هیچ كام لەیەكێتى وپارتى یەكتریان قبوڵ نەبوو ئامادەش نەبوون لەسەر مێزى گفتوگۆ دانیشن و چارەسەرى كێشەكان بكەن یان یەكیكیان مل بدات بۆ ئەوەى تریان لەپێناو سەلامەتى گیانى میللەت و پاراستنى خاكى كوردستان كەچى ئەمانە هاتن هەریەكەو پاڵى دا بەدوژمنێكى میللەتى كورد .
پارتى بۆ گرتنى هەولێر ودەوروبەرى هەناى برد بۆ دوژمنى میللەتى كورد حكومەتى بەعس لەلایەكى تریشەوە توركیا هاوكارى دەكرد كە تاوەكو ئێستا هێزەكانى توركیا لەناو كوردستان ماون لەلایەكى تریشەوە یەكێتى هاناى بۆ ئێران دەبرد هەموو ئەو ووڵاتانە جگە لەوەى دوژمنى كوردن خاكى كوردستانیشیان داگیركردووە
كەچى میشێلى مەزن لەبەرامبەر دێگومان ملى داو خاكى ووڵاتەكەى پاراست وخۆى كردە قوربانى,
سیۆن دۆك زنجیرە دۆبلاژكراوێكى كۆریە كە كەناڵى كوردسات بەخشى دەكات باس لە ناكۆكى نێوان بنەماڵى شاهان و میشیلى مەزن دەكات كە هەموو دەسەڵاتێكى هەیە لە ووڵاتى شیلا بەڵام میشێل زانى بە جووڵانى هێزەكانى سەرسنور ناوچە سنوریەكانى شیلا دەكەونە مەترسیەوە دەست كارى ئەو هێزانەى نەكرد لەكاتێكدا دەیتوانى هەموو شتێك بكات وەدیتوانى شەڕى ناوخۆ هەڵگیرسێنى بەڵام ئەوەشى نەكرد وداوى لەهێزەكانى كرد خۆیان بدەنە دەستەوە بچنەوە بۆ خزمەتى شیلا بەڵام حزبە كوردیەكانى لاى خۆمان لەجیاتى ئەوەى خزمەتى كوردستان بكەن تەنها خزمەتى خۆیان و گیرفانیان دەكەنە حزبە كوردیەكانى لاى خۆمان جگە لەوەى شەرى ناوخۆیان بەرپاكرد لەگەڵشیدا هێزەى دەرەكیان هێناو خاكى كوردستانیان خەستە بەردەست دوژمنان ئەوەى ئێمە لە ساڵانى نەوەدان بوو بەڵام ئەوەى میشێل چەند سەد ساڵێك پێش ئێستا روویداوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست