کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


یه‌كێتی جه‌بار فه‌رمان و پارتیش جه‌مال مورتكه‌ به‌ پاڵه‌وان ئه‌زانن

Sunday, 22/09/2013, 12:00

3037 بینراوە


كاتێك كوشتنی مرۆڤ وه‌ك ده‌ستكه‌وت و وه‌ك شانازی سه‌یرده‌كرێت ئیتر هیچ به‌هایه‌ك ناهێڵێته‌وه‌ بۆئینسان.
چه‌ند خۆشه‌ كاتێك یه‌كێتی و پارتی ده‌میان له‌یه‌ك گیرئه‌بێت هه‌ریه‌كه‌یان به‌رژانی خوێنی ئه‌وی تریان خۆیان وه‌ك پاڵه‌وان نیشان ئه‌ده‌ن" بۆئه‌وه‌ی وه‌ك پاڵه‌وان ده‌ركه‌ون هه‌زاران رۆڵه‌ی ئه‌م نیشتیمانه‌یان دابه‌كوشت " شانازی به‌ چی یه‌وه‌ ئه‌كه‌ن ئێوه‌ ژیانتان ناشیرین كرد رۆحی مرۆڤتان كوشت ئێستاش به‌خوێنی ئه‌وكه‌سانه‌ی به‌ كوشتان دان خه‌نه‌به‌ندان ئه‌كه‌ن ..له‌رابردوودا ده‌ستان نه‌پاراست له‌ كوشتن و برین و ئه‌تك كردنی هه‌وادارو لاینگره‌كانی یه‌كتری و له‌پێناو ئه‌وه‌ی كامتان ببنه‌ خاوه‌ن شكۆی مه‌ مله‌كه‌ت و تاجی پاشایه‌تی ووڵات له‌سه‌ر نێن كاری قێزه‌ون نه‌ما نه‌ی كه‌ن به‌یه‌كتر هه‌تا گه‌سته‌ ئاستی خیانه‌ت و هێنانی پازدارو ده‌بابه‌ی به‌عس بۆ سه‌رخاكی كوردستان" له‌ ورۆزه‌وه‌ ش بریارتان دا ببنه‌ برای یه‌ك نه‌فرتتان له‌ وكه‌سانه‌ كرد كه‌بۆئێوه‌ خۆیان كرده‌ قوربانی و قومارتان به‌ خوێنیانه‌وه‌ كرد" ئیتر ده‌ستان كرد به‌ دابه‌ شكردنی خاكی پیرۆزی كوردستان به‌سه‌رناوچه‌ی سه‌وز وزه‌رد و چی پاره‌و سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م میلله‌ته‌ هه‌یه‌ برتان بۆخۆتان و خه‌باتتان له‌قۆناغی یه‌كتركوشتنه‌و گواسته‌وه‌ بۆ خه‌باتی تاڵانكردنی ووڵات"وه‌ له‌ سایه‌یی ره‌حمه‌تی بێده‌نگی خه‌ڵكه‌وه‌ حیزبه‌كانتان كرده‌ كۆمپانیایی سیاسی و خۆشتان كرده‌ گه‌وره‌بازرگان..ئاخر پێم ناڵێن ئێوه‌ شانازی به‌ كام ده‌سكه‌وت و به‌كام سه‌ركه‌وتن و به‌كام رابردووتانه‌وه‌ ئه‌كه‌ن كوشتن نه‌ما نه‌یكه‌ن تاڵانی نه‌ما نه‌ی كه‌ن دزی و رشتنی خوێنی یه‌كتر و خراپه‌كاری نه‌ما نه‌ی كه‌ن ئێستاش ئه‌تانه‌وێت له‌ زهن و بیری خه‌ڵكدا وێنه‌ یه‌ك بۆخۆتان بكێشن تاوه‌ك پاڵه‌وان و وه‌ك قاره‌مان ده‌ركه‌ون ئه‌تانه‌وێت له‌پای ئه‌و هه‌موو كاره‌ خراپه‌ی كه‌ به‌خۆتان و به‌ م نیشتیمانه‌تان كرد چه‌ پڵه‌تان بۆلێ بده‌ین و گوڵ بارانتان بكه‌ین" ناچی تر ئێوه‌ نه‌پاڵه‌وان و نه‌سه‌ربه‌رزن ئێوه‌ بۆئه‌وه‌ی به‌ سێوێك بگه‌ن دارسێوێكتان له‌ بنه‌وه‌ ده‌رهێنا" ئێوه‌ بۆئه‌وه‌ی به‌ دارێك بگه‌ن دارستانێكتان سوتاند" ئیتر حه‌قی ئه‌وه‌تان نیه‌ خۆتان وه‌ك سمبول و رابردوتان وه‌ك زمرووت به‌ خه‌ڵك بفرۆشن ئه‌گه‌ر واش بكه‌ن ئیتر نه‌ میلله‌ت و نه‌ نیشتیمان لێتان قبوڵ ئه‌كات و نه‌ چه‌ پڵه‌ بارانیش تان ئه‌كه‌ن " كاتی ئه‌وه‌ هاته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی رێگای ژیان و داهاتووی خۆمان جوانتر ببینین ئێوه‌ له‌سه‌ر رێگه‌كه‌مان لاده‌ین تاتێ بێگه‌ن نیشتیمان به‌بێ ئێوه‌ چه‌ند به‌شكۆو میلله‌ت به‌ بێ ئێوه‌ چه‌ند به‌خته‌وه‌رو كۆمه‌ڵگا به‌بێ ئێوه‌ چه‌ند ئارامه‌ ، چرۆی ژیانیش دوور له‌ده‌ستی ئێوه‌ چه‌ند جوان ئه‌پشكوێت.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)