به‌بێ ئازادی نایه‌مه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كانت، سلێمانی
Sunday, 01/05/2011, 12:00
به‌بێ بونی ئازادی جارێكی تر نایه‌مه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كانت سلێمانی، به‌بێ ئازادی جارێكی تر نایه‌مه‌وه سه‌رای سلێمانی، مه‌گه‌ر ته‌رمه‌كه‌م به‌و شه‌قامانه‌دا به‌رن كه‌ئێسته هه‌موو بستێكی داگیركراون، مه‌گه‌ر به‌دیلی بتوانن به‌و شه‌قامانه‌دا بمگێڕن كه پێشتر به‌ئازادی پێیدا گه‌ڕاوم، سلێمانی تۆم به‌ئازادییه‌وه خۆش ویستووه‌و بۆ ڕزگاركردنت ونم بۆیه ئێسته له‌هیچ شه‌قامێكتا نامبینی، وامه‌زانه ژیان له‌م شاره‌دا به‌بێ ئازادی مانای هه‌یه، ئێمه مانامان به‌ئازادی تۆوه هه‌بووه، ئێمه شانازیمان به پایته‌ختی ڕۆشنبیریه‌وه بۆ ئازایه‌تی و ئازادی تۆبوو، ئێسته سلێمانی بۆته فه‌رمانده‌یی بۆ هێزی چه‌كدار، ڕۆشنبیره‌كانی تێیدا ئه‌شكه‌نجه ده‌درێ، ئازادیخوازه‌كانی تێیدا حه‌شار ده‌درێ، ئێسته سلێمانی پڕ پڕه له‌ئازادی بۆ جه‌لاد، پڕ پڕه له‌چه‌ك و هه‌موو ساتێكی قه‌ڵه‌مێك ده‌شكێنرێ، ده‌نگێكی ئازاد سه‌كوت ده‌كرێ، سلێمانی به‌بێ ئازادی تۆ ناناسین، ناتناسینه‌وه، خۆمانت لێ ده‌شارینه‌وه، ئێمه كاتێك به‌سلێمانی سه‌ربه‌رزین كه سه‌رای ئازادیی هه‌یه، ئیدی هه‌رگیز سه‌رامان بێ ئازادی نا‌وێ، سلێمانیمان بێ ئازادی نه‌ویستووه‌و نا‌وێ .... ڕه‌بی كوێربێ ئه‌وه‌ی ئازادی له‌سلێمانی ده‌سه‌نێ، ئازادی كورد له‌هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی زه‌وت ده‌كا، دڵنیابن ئه‌گه‌ر له‌م حه‌شارگه‌دا بمرم ئاماده‌م ئه‌وه قبوڵ نه‌كه‌م كه‌بێمه‌وه سه‌ر شه‌قامه داگیركراوه‌كانی سلێمانی، تاكو ئازادی حوكم نه‌گرێته ده‌ست ئه‌وا لێره‌م به‌نادیاری ڕوبه‌ڕووی فه‌رمانده‌كانی زه‌بروزه‌نگ به‌رده‌وام ده‌ڵێم ئازادی... ئازادی... ئێسته شاراوه‌ین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌نگی ناڕازی زانكۆكان و ماڵ به‌ماڵ و كوچه‌و كۆڵان و بازاڕ‌و فه‌رمانگه‌و خوێندنگه‌كان ده‌ڵێین نا بۆ سته‌مكاری، به‌ڵێ بۆ ئازادی... زۆر بیری ده‌نگه‌كانی سه‌رای ئازادی ده‌كه‌م.... بیری دوومانگی خۆڕاگری كه‌سه‌كانی ده‌كه‌م، بیرهه‌مووتانه‌كه‌م ئه‌وانه‌ی كه‌به‌رده‌وام به شه‌قامه داگیركراوه‌كاندا به‌توڕه‌ییه‌وه هه‌نگاو ده‌نێن و به‌حوزنه‌وه ده‌ڕوانن له‌سه‌رای بێ ئازادی....
ئه‌وكاته‌ی حوكمی وڵات به‌چه‌ك ده‌برێ به‌ڕێوه، ئیدی ماناكانی ئازادی و ئازاد بوون زینده به‌چاڵ ده‌كرێ، دیموكراسی ڕه‌نگی ده‌گۆڕێ، پۆستاڵ پیاسه ده‌كاو ئازادیخوازان زیندانه‌كان ئاوه‌دان ده‌كه‌نه‌وه، ڕێك ئه‌مه ئێسته‌یه كه سلێمانی ڕه‌نگی سپی ئاشتی تێیدا سورو ڕه‌ش كراوه، سه‌راكان بێ ئازادی داگیركراون،ئێسته ئه‌و مێژووه‌یه كه‌شه‌قامه‌كه‌ی پیره‌مێرد گه‌نجانی تێیدا گوله‌باران كرا، وه‌ك چۆن له‌شوباتدا شه‌قامه جوانه‌كه‌ی سالم به‌خوێنی ڕێژوان سوركرا، به‌دیمه‌نی زمناكۆ ترسناك كرا، ڕێك وه‌ك ئه‌و ڕۆژه‌یه كه شێرزاد خوشه‌كه‌كانی جێهێشت به‌بێ ماڵئاوایی یه‌كجاریی، سوركێو باوكی نه‌دییه‌وه‌و گه‌رمیان له‌خۆشی ئه‌وه‌ی باوكی ئاگر ده‌كوژێنێته‌وه سه‌مای به‌ده‌م ده‌نگی ته‌قه‌وه ده‌كرد به‌ڵام نه‌گه‌شته باوكی، بیلال هه‌ر به‌وێنه‌ی جیڤاراوه فیشه‌كی كورد نه‌یگه‌ڕانه‌وه ماڵ، ئه‌مڕۆ ڕێك ئه‌و ڕۆژه‌یه كه ئومێد ئه‌نه‌سی به‌ته‌واوی بێ ئومێد كرد، ئه‌م وڵاته وا شێواوه له‌خه‌م و چونی هه‌واڵپرسی باوكدا بۆ لای كوڕ، ته‌رمی باوك دێته‌وه، سه‌ركارو عه‌لی بۆ پارێزگاری له‌م وڵاته ده‌چنه سه‌ر شه‌قام به‌ڵام ئه‌وانیش ناگه‌ڕێنه‌وه، ئێمه هه‌موومان له‌مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دا ئه‌م ڕۆژانه‌ی ژیانمان به‌سه‌ر ده‌به‌ین، ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ری بیرهێناینه‌وه، ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه خۆمانی تێدا حه‌شار ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ڕوناكبیره ئازیزه‌كه‌ی ئه‌م وڵاته، شه‌لاقمان نه‌كه‌ن، ئێسته له‌وڵاتێكدا ژیان ده‌گوزه‌رێنین كه داخوازی ئازادی و ئاشتی ژیانی له‌هه‌موومان شێواندووه، داخۆ كه‌س له‌سه‌ر ئه‌م داخوازییه شایانی ئه‌وه‌یه ژیانی له‌مه‌ترسیدا بێت؟ ئه‌رێ، ئێسته ئێمه بۆیه له‌مه‌ترسیداین تاكو بۆ هه‌میشه له‌مه‌ترسی ده‌ربازبین، مه‌ترسی زه‌وتكردنه‌وه‌ی ماف و ئازادی، مه‌ترسی حوكمی سته‌مكاریی، مه‌ترسی حوكمی به‌عسیزم، ئێمه ئیدی به‌ره‌و ئه‌و ژیانه قوربانی ده‌ده‌ین كه 20 ساڵ له‌مه‌وپێش خه‌ونمان پێوه ده‌بینی و له‌پێناویدا ڕاپه‌ڕین، بۆیه ئه‌یڵێمه‌وه، به‌بێ ئازادی نایه‌مه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كانت سلێمانی ....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست