کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کێ له‌ پشت ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئیمڕۆی شۆریجه‌ی که‌رکوک دایه‌؟!!.

Wednesday, 01/07/2009, 12:00


ئیمڕۆ 30/6/2009 ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ که‌رکوک له‌ ناوچه‌ی شۆریجه‌ی کوردنشێن روویدا.. ته‌وقیتی ته‌قینه‌وه‌که‌ و شوینه‌که‌ی شیکردنه‌وه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت . بۆ خه‌ڵکی کوردستان گرنگه‌ بزانرێت کێ له‌ پشت ئه‌و کاره‌ تیرۆریسته‌یه‌..
لێره‌دا ده‌مانه‌ویت به‌ گرێدان به‌ شوێن و کاتی ته‌قینه‌وه‌که‌ تا سنورێکی زۆر تۆمه‌تبار ده‌ستنیشان بکه‌ین.
ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و تیرۆریستی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا ، ماوه‌یه‌که‌ ترسی ده‌ره‌کی ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م خه‌ڵکی کوردستان و ده‌یانه‌وێت په‌یامێک بده‌ن به‌ خه‌ڵکی که‌ ئه‌وه‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه‌ ده‌توانێت کوردستان و خه‌ڵکه‌که‌ی بپپارێزیت له‌ مه‌ترسییه‌کانی ده‌ره‌کی که‌ خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌ هاتنه‌وه‌ی حکومه‌تی ناوه‌ند ، ده‌یانه‌وێت به‌ خه‌ڵکی بڵین: راسته‌ ئێمه‌ گه‌نده‌ڵین و تاڵانچین به‌ڵام با ئیتافاقییه‌کی گێنتلمانانه‌ بکه‌ین و رێکبکه‌وین، ئێوه‌ چاوپۆشیمان لیبکه‌ن له‌و دزی و تاڵانییه‌ و ده‌نگمان پیبده‌نه‌وه‌ ، ئێمه‌ش گیانتان ده‌پارێزین..
بارزان سه‌ید کاکه‌ی کۆیله‌ که‌ قایمقامی قه‌زای مه‌خموره‌ هه‌ر دوێنێ پێش ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ی شۆریجه‌ ، دووباره‌ ئه‌و مه‌ترسییه‌ ، مه‌ترسی هاتنه‌وه‌ی سوپای عێراق بۆ مه‌خمور و ناوجه‌کانی ده‌وروبه‌ری ،بۆ ده‌زگاکانی راگه‌یاندن راگه‌یاند.
له‌ 2003 دا پاش ئازادکردنی عێراق ، سوپای ئه‌مه‌ریکا ویستی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاکانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا که‌م بکاته‌وه‌ و خاڵه‌کانی پشکنینی له‌ ده‌روازه‌ی شاره‌کان که‌م بکاته‌وه‌‌ و هه‌موو به‌رپرسه‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ سنوردارکراو و که‌ نه‌ده‌بوو له‌ چه‌ند چه‌کدارێک وه‌ک حیمایه‌ زیاتریان هه‌بێت ، ئه‌م ئیجرائاته‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ ده‌سه‌ڵات بوو به‌ شۆک و گۆڕانێک له‌ که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان ، بۆیه‌ که‌وتنه‌ پیلانگێران بۆ دورستکردنی مه‌ترسیی ، به‌ جۆرێ له‌ هیچ کونجێکی عێراق ته‌قینه‌وه‌ نه‌بوو ، له‌ هه‌ولێر چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک روویدا ، که‌دواتر له‌ کوردستانپۆستدا له‌ کاتی خۆیدائاشکرا کرا که‌ ده‌زگای به‌د‌ناوی پاراستن به‌و کارانه‌ هه‌ڵساوه‌ له‌ پێناو گێرانه‌وه‌ی بازگه‌کان و گێرانه‌وه‌ی حیمایه‌ و میلیشاته‌کانیان‌ ، توانیان به‌و پیلانه‌ ئه‌مه‌رکییه‌کان قه‌ناعه‌ت پیبێنن و بۆشیان چووه‌ سه‌ر.
ئه‌وه‌ی ئیمرۆش له‌ شۆریجه‌ روویدا ده‌کرێت به‌م شێوه‌ شیکردنه‌وه‌ی بۆ بکرێت و بلیین: ئه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیایه‌ ئه‌م کاره‌ تیرۆریستییه‌یان ئه‌نجام داوه‌ ، به‌ تایبه‌تی له‌کاره‌ هاوشێوه‌کانی ده‌زگای به‌دناوی پاراستن ده‌چێت.
هه‌ڵبژاردنی شوێنی تاوانه‌که‌ که‌ شۆریجه‌یه‌،گرنگه‌ چونکه‌ ناوچه‌یه‌کی کوردنشینه‌ ، تا پاساوی ته‌قینه‌وه‌که‌ بده‌ن پاڵ مه‌ترسییه‌کان و دوژمنه‌ وه‌همییه‌کانی ده‌ره‌وه ، به‌ مانایه‌کی دیکه‌ ده‌یانه‌وێت بڵێن: ئا ئه‌وه‌تا خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێ باش بزانن کورد هێشتا به‌ ئامانج گیراوه‌ و دوژمنی هه‌یه‌ ، وریا بن ئێمه‌ ده‌تانپارێزین‌‌.
شۆریجه ‌له‌ رووی ئاسایشه‌وه‌ له‌ ژێر کۆنتڕۆڵی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیایه‌، به‌ هاسانی ده‌توانن ئامرازه‌کانی ئه‌و کاره‌ تیرۆریسته‌ بگوازنه‌وه‌ شوێنی مه‌به‌ست ، با له‌ یاد نه‌که‌ین هه‌ر ده‌زگای به‌دناوی پاراستن بوو له‌ شۆریجه‌ سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ی تیرۆرکرد.له‌وێدا ده‌توانن کاره‌ تیرۆریسته‌که‌ ئه‌نجام بده‌ن و به‌ڵگه‌کانی تاوانه‌که‌ش بشارنه‌وه‌ ، چونکه‌ چه‌ند بکوژانی سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ ئاشکراکران هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش بکه‌رانی ئه‌م تاوانه‌ی ئیمڕۆی شۆریجه‌‌ ده‌ستگیر ده‌کرێن و ده‌درێنه‌ دادگا!.
له‌ پێناو مانه‌وه‌یان له‌ ده‌سه‌ڵات و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ مادییه‌کانیان زیاتر له‌ چوارساڵ کوردستانیان به‌ شه‌ڕێکی ناوخۆدا برد ، که‌ تیایدا به‌ هه‌زاران که‌سیان له‌ خه‌ڵکی کوردستان کرده‌ قوربانی.. ده‌سه‌ڵاتێک هیچ مانایه‌ک بۆ به‌هاکانی مرۆڤی کورد نازانێت ، ئه‌وه‌ی به‌لایه‌وه‌ گرنگه‌ مانه‌وه‌یه‌تی له‌ ده‌سه‌ڵات ، بۆیه‌ ده‌بێ خه‌ڵکی کوردستان ئه‌و راستییه‌ بزانن ، که‌ ده‌سه‌ڵات له‌ کوشتن و تیرۆریی مرۆڤ به‌ تایبه‌تی مرۆڤی کورد جا چ به‌ تاک بێت یا به‌ کۆمه‌ڵ سڵ ناکاته‌وه‌ ، به‌ڵکو وه‌ک دوو سه‌ره‌مافیای خاوه‌ن میلیشیاتێکی زۆر هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن.
کوشتن و تیرۆری ئه‌و ده‌یه‌ها که‌سه‌ی ئیمرۆ له‌ شۆریجه‌ ،بۆ ناردنی په‌یامیکی ده‌سه‌ڵاته‌ بۆ خه‌لکی کوردستان و ده‌یانه‌وێت بڵین: مه‌ترسییه‌کان وا له‌ به‌رده‌م ده‌رگایه‌ ، هاکا به‌بێ ئیمه‌ دێنه‌ ژووره‌ ، به‌ مانایه‌کی دیکه‌ ریکلامی لیستی کلک زه‌رده‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان ، به‌ کوشتن و تیرۆری به‌ کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی خێر له‌ خۆنه‌دیوی شۆریجه‌ ئه‌نجامدرا ، له‌ ته‌ک ئێش و ئازاری خانه‌واده‌ی قوربانیان ، لیستی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا ده‌یانه‌وێت ریکلام بکه‌ن و دووباره‌ چنگ له‌ ده‌سه‌ڵاتی مافیاییان گیر بکه‌ن.
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ هیچ پڕۆژه‌یه‌کی پێ نییه تا له‌ ریکلامی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌کاری ببا ، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی دیاره‌ پڕۆژه‌ی مه‌رگ و به‌ هه‌ژارکردنی خه‌ڵکی کوردستانه‌.‌


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە