په‌رله‌مانتاران ڕه‌خنه له‌جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌گرن
Wednesday, 04/03/2009, 12:00
ئه‌دهه‌م بارزانی: با كۆسره‌ت ره‌سوڵ عیلاجی كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی بكات سیروان حسێن‌و سامان حه‌مه‌كه‌ریم
له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان، چه‌ند جارێك وه‌كو تكاو داوا كردن، كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌په‌رله‌مانتارانی راگه‌یاند كه ده‌بێت كار بۆجوانكردنی كاره‌كانی حكومه‌ت بكرێت‌و قبوڵناكرێت په‌رله‌مانتاران له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان ره‌خنه‌و گله‌یی ئاراسته‌ی حكومه‌ت بكه‌ن.
ئه‌دهه‌م بارزانی ئه‌ندامی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی په‌رله‌مان، ڕه‌خنه له‌كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ده‌گرێت كه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئازادی ڕاده‌ربڕین لهپهرلهمانتاراندا تۆمه‌تباری ده‌كات.
ئه‌و داوایه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ، له‌میانی وتارێكیدا هات،كه له‌كردنه‌وه‌ی دوا خولی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له 2/3/2009، پێشكه‌شی كرد.
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم له‌وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ده‌كرد، كه ده‌بێت هه‌موان كار بۆ جوانكردنی كاره‌كانی حكومهتو په‌رله‌مان بكه‌ن، به‌ئه‌ركی هه‌موانیشی زانی كه‌پشتگیری له‌ئه‌زموونی هه‌رێم بكه‌ن.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ، چه‌ندجارێك ئه‌وه‌ی دوپاتكرده‌وه كه په‌رله‌مانتاران ڕه‌خنه‌و گله‌ییه‌كانیان له‌چوارچێوه‌ی هۆڵی په‌رله‌ماندا نه‌چێته ده‌ره‌وه، وتی قبوڵناكه‌ین پهرڵهمانتاران له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان ره‌خنه له‌حكومه‌ت بگرن.
ئه‌و قسانه‌ی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم له‌وتاره‌كه‌یدا كردی، به‌شێك له‌په‌رله‌مانتارانی نیگه‌ران كرد، پێیان وایه ئه‌و داوایه نایاساییه‌و ڕێگریشه له‌به‌رده‌م ئازادی رادهربڕٍین.
ئه‌دهه‌م بارزانی، ئه‌ندامی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ هاوڵاتی، وتی له‌په‌رله‌ماندا جێگای من‌و هه‌ندێك كه‌سانی تر نابێته‌وه له‌به‌ر ئه‌و جۆره لێدوانانه، كه كۆسره‌ت ره‌سوڵ داویه‌تی.
هه‌روه‌ها وتی من ماوه‌یه‌كی زۆره په‌رله‌مانم ناسیوه، بۆیه ناتوانمو ویژدانم قبوڵ ناكات له‌و په‌رله‌مانه‌دا بم، هه‌ر رۆژه‌و كه‌سێك ئهمرو ده‌ستورێك به‌سه‌ر په‌رله‌مانتاراندا بسه‌پێنێت.
ئه‌دهه‌م بارزانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ده‌كرد كه پهرلهمانو ئه‌ندامانی رێگای تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌و به‌رێگای خۆی مامه‌ڵه ده‌كات، وتی بۆ كۆسره‌ت نییه ئه‌مری وابدات، به‌پێی یاساش بێت بۆی نییه، چونكه په‌رله‌مان نوێنه‌ری گه‌له‌و گه‌ل هه‌ڵیبژاردووه، بۆیه ده‌بێت خاڵی لاوازی حكومه‌ت بۆ میلله‌ت ئاشكرا بكات.
تاڤگه محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد به‌پێی پهیڕِهو و پرۆگرامی ناوخۆی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانتاران ئازادن له ره‌خنه گرتن له په‌رله‌مان و له حكومه‌ت، وتیشیهیچ یاسایه‌كیش نییه كه ئاماژه به‌وه بكات جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم یا كه‌سێك باڵاتر به ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بڵێت بۆتان نییه ره‌خنه بگرن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مان ئه‌وه‌شی وت ره‌خنه‌كانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ره‌خنه‌ی هه‌موو چین و توێژه‌كانی هاوڵاتیانی كوردستانه، وتی چونكه له ئه‌نجامی به‌دواداچوونی توێژینه‌وه له‌ناو هاوڵاتیاندا ئه‌و ره‌خنانه ده‌گیرێت.
ئه‌دهه‌م بارزانی په‌رله‌مانی كوردستانی به لاواز وه‌سفكرد، پێشی وایه به‌و داوایه‌ی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم له‌په‌رله‌مانتاران، په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و لاوازییه‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵگیرا، وتیشیپهرلهمان به‌پێی یاسا كارناكاتو له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی به‌رنامه‌ی كاری بۆ دێت.
خه‌لیل ئیبراهیم ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ده‌كرد، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم له‌رووی یاساییه‌وه بۆی نییه داوا له‌په‌رله‌مانتاران بكاَت كه ڕه‌خنه نه‌گرن.
خه‌لیل ئیبراهیم وتی هه‌ر سانسۆرێك له‌سه‌ر ره‌خنه خراپه، ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانیش به‌بێ ره‌خنه پێشناكه‌وێت.
ئه‌دهه‌م بارزانی بڕوای وایه ئه‌و جۆره داوایانه له په‌رله‌مانتاران بۆ ئه‌وه‌یه ده‌نگه‌كان زیاتر نه‌بێت كه وه‌زعی هه‌رێم بۆ میلله‌ت ئاشكرا ده‌كات، وتی بۆیه ده‌یانه‌وێت ئه‌و ده‌نگانه نه‌هێڵن، ته‌نانه‌ت له‌ناو په‌رله‌مانیش پێیان خۆش نییه‌و رێگا نییه بۆ ره‌خنه، چونكه نا‌توانیت له‌سه‌ر هیچ بابه‌تێك بدوێیت، ده‌ڵێن ئه‌وه له‌به‌رنامه‌ی كار لاتداوه، نابێت هیچ بڵێیت.
ئهدههر بارزانی وتیشی من پرسیاری ئه‌وه له‌جێگری سه‌رۆكی ههرێمو سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كه‌م، ئایا كات بۆ من كه‌مه كه بتوانم مهشاكیلو گله‌یی خه‌ڵك باس بكه‌م؟، گه‌ر یه‌ك سانتیم قسه‌یه‌ك بكه‌یت به‌دڵیان نه‌بێت، ده‌ڵێن باسه‌كه‌ت له‌به‌رنامه‌ی كاردا نییه.
ئه‌و داوایه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌كاتێكدایه كه‌له‌ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوودا، له‌دوای بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی لهیهكێتییدا، جه‌ختی لهئاشكرایی زیاتر‌و بوونی شهفافیهتو فراوانكردنی ئازادی بۆچوون ده‌كرده‌وه، ئێستاش له‌روویه‌كی تره‌وه به‌و داوایه‌ی له‌په‌رله‌مانتاران، ئاماژه بهبچوككردنهوهی بۆچوون‌و داخراوی ره‌خنه ده‌كات.
ئێستا ئه‌و داوایه‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ گومان له‌سه‌ر داواكانی ده‌كات، كه له‌سه‌روه‌ختی پێشكه‌شكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا خستیه‌ڕوو بۆ فراوانكردنی مه‌ودای ئازادیڕاده‌ربڕین.
ئه‌دهه‌م بارزانی، وتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌بری داوای ره‌خنه نه‌گرتنی په‌رله‌مانتاران له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان، با به‌شوێن چاره‌سه‌رێكدا بگه‌رێت كه عیلاجی ناو یه‌كێـتی پێبكات.
وتیشی ئه‌و موشكیلانه له‌ناو یه‌كێتییدا هه‌یه بۆ عیلاجی ئه‌وه ناكات، ده‌یه‌وێت له‌ناو په‌رله‌ماندا ئازادی ببڕێت.
خه‌لیل ئیبراهیم ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان، وتی ئه‌وه رای كاك كۆسره‌ت ره‌سوڵه‌و ئێمه رێزی بۆچوونه‌كه‌ی ده‌گرین، به‌ڵام باوه‌ڕ ناكه‌م كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌ندامانی په‌رله‌مان هه‌بێت، چونكه ده‌كه‌وێته سه‌ر كه‌سایه‌تی په‌رله‌مانتاره‌كه كه‌چه‌ند كه‌سێكی به‌هێزه‌و شاره‌زای ره‌خنه‌یه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختیله‌وه‌شكرده‌وه كه په‌رله‌مانتار ئازاده له‌ده‌ربڕینی بۆچوونی خۆیی‌و كه‌س ناتوانێت ئازادی لێوه‌ربگرێت.
تاڤگه محه‌مه‌د به‌پێچه‌وانه‌ی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه پێی وایه به‌راوردكردنی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ناوه‌ند به‌قازانجی، سیستمی حكومڕانی ده‌شكێته‌وه.
به بڕوای ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مان كه‌ش و هه‌وای دیموكراسی و ئازادی راده‌ربڕین له به‌غداد زیاتره تا هه‌رێمی كوردستان.
تاڤگه محه‌مه‌د نیگه‌رانیشی لهوتهكانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ دهربڕِی سه‌باره‌ت به قسه‌كردن له‌بارودۆخی ناوخۆی یه‌كێتی له‌ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا، وتیكۆبوونهوهكه كۆبوونه‌وه‌ی كردنه‌وه‌ی خولی دانیشتنی په‌رله‌مان بوو، نه‌ك گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر بابه‌تێكی سیاسی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست