كولێراو وەزیرى تەندروستى و هێرو
Wednesday, 17/10/2012, 12:00
ئێستە سلێمانى بەرەو ڕوى چەندین كێشەى تەندروستى بوەتەوە وەك (كولێرا , دەرمانى ئیكسپایەر , نەبونى خزمەتگوزارى تەندروستى ,دواكەوتنى موچە و هتد) كە دەبێت ڕوبەڕوى ئیدارەى یەكێتى بێتەوە بزانین چۆن چارەسەریان دەكات , ئێستە تەندروستى و مەڵبەند دوانەى دژ و تەواو كارى ئەم كێشانەن كە سلێمانیان نوقمى دەیان دەردى كوشندە كردوە كوتلەى هێرۆ كە وەزیرى تەندروستى ڕیكەوت و میرانى فەرمانگەى تەندروستى و هاوژینى لقى سلێمانى كارمەندان تەواو پۆستەكانى سلێمانیان داگیر كردوە كەسیش لە بەر هێرۆ ناویرێ ڕوبەڕویان ببێتەوە كە ئەبوایە بە هۆى كولێراوە ئەگەر خەتاى ئاویش بێت دەستیان لەكار بكێشایەتەوە لەملایشەوە جەمال تەلەوانى لەڕێگەى ڕێكخستنەكانەوە دژایەتى ئەم كوتلەى هێرۆ دەكات ئەیەوێت حزبیەكان بەرێتە پێشەوە و ئەوەش بە هێرۆ بڵى كە تۆ ناتوانى ڕێگریم بكەى چونكە من كار بۆ حزبى یەكێتى دەكەم ..خۆتان بڵین هێندە سەرقاڵى كوتلە و كوتلەكارین باشتر نیە بیرێك لە شارە حەیاتەكەى مامە بكەنەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست